ریمۆنتادایی مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەم!

ریمۆنتادایی مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەم!

پەیامێک بۆ بەڕێز مەسرو بارزانی، سەرۆکی راسپێردراوی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

وەک ئاشکرایە لە سەروبەندی هەر گۆڕانکاریەک هاوڵاتیان بە ئومێدەوە چاوەڕوانی گۆڕانکاری نوێ و پڕۆژە و خزماتگوزاری و هەڵکار....هتد دەکەن. لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوەبکەم کە کاک مەسرور ئێستا لە دووریانی تێستکردنی هەژموونێکی نوێ دایە و یەکەم جاریەتی پۆستێکی هاوشێوە وەربگرێت بۆیە هەم پێوستی بە ئیبداعی سیاسی و خەدەمی وتەنانەت کۆمەلایەتی هەیە بە مەبەستی سەلماندن و نێشاندنی هێز و بازووی خۆی بۆ بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان.
لێرەدا ئەگەر بە کورتیشبێت من پەیامێکی بچوکم بۆ کاک مەسرور هەیە بەدڵنیایەوە ئەمەش پەیامی شەقامی کوردیە بۆ بەرێزی:
خەڵک زۆر بەهیوایە لە جەنابت دەروانێت بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەم کارانەی خوارەوە:
یەکەم: هەوڵدان بۆ بنەبرکردنی گەندەڵی: بەهۆی ئەوەی بەڕێزت پێشتریش لە پۆستێکدابوویت و سەرکەوتنی زۆر باشت بەدەستهێناوە و تیاییدا تەواو سەرکەوتوو بوویت بۆیە هاوڵاتیانی هەرێم بە ئومێدەوە لە بەڕێزت دەڕوانن بە مەبەستی بنەبرکردنی کەیسی گەندەڵی و لێپرسینەوەکردن لەگەڵ بەرپرسان.
دووەم: ئەگەر بتەوێت دڵنیابیتەوە لە بەدەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان پێویستە کاربکەیت لەسەر رەخساندنی هەڵی کار لەڕێگەی دامەزراندن و کەرتی تایبەت کردنەوەی کارگەی نوێ و بەگەرخستنی کارگە ستۆککراوەکان و پڕۆژەی نوێ چونکە هەرکارگەیەک دەبێتەهۆی بەکارخستنی هەزاران کەس ئەمەش سوپرایزێکی مەزنە بۆ هاوڵاتیان.
سێهەم: راوێژکارەکانت با هەمەجۆربن و سەرجەم سێکتەرەکان لەخۆبگرن بەڵام هەرگیز متمانە بەم راوێژکارانە نەکەیت کە بە بەردەوامی دەستت بۆ لە سینە دەدەن و پێت دەڵێن "ئەزبەنی هەموو شتێک باش دەڕوات بەڕێوە" بەڵکو بەپێچەوانەوە بەردەوام گرنگی بەم راوێژکارانە بدە کە بەزمانێکی رەخنەئامێزی بونیاتنەرانە لەگەڵت دەدوێن و پەنجە دەخەنە سەر کەم و کوڕیەکان و برینەکانی شەقام.
خەڵک زۆر چاوەڕوانی کەشتیەکەی بەرێزتانی کرد ئێستاش خەریکە دەگات بە کەناراوەکان هیوادارم بەگەیشتنی کەشتیەکەت خەڵک رەشبین و بێهیوا نەکەیت بەڵکو بەپێچەوانەوە ببیت بە هیوایی خەڵک و لە ئاست ئەم متمانەیەبیت کە ئێستا کەوادیرەکانی پارتەکەت و شەقامی کوردی چاوەڕوانی دەکەن چونکە هەموومان بەم ئومێدە چاوڕوانی تۆ دەکەین کە گەیشتنی کەشتیەکەی تۆ ببێت بە ریمۆنتادا بەسەر سەرجەم کایە ئیفلیجکراوەکان و دووبارە ئەکتڤکردنەوەیان بەشێوەیەکی تەندروست و شەفافانە. ئێستا خەڵک بە دوریانی بێئومێدی دا دەروات و لەمەش بەراستی سەبری ئەیوبیان هەبووە تاکە هیوا و تاکە دەروازەش کە ماوە تاقیبکەنەوە بەڕێزتی بۆیە تۆش لە ئاست ئەم ئومێدەی هاوڵاتیان بە و دڵنیاشم ئینشالا هەروادەبیت.
لە کۆتایدا، دەمەوێت دوا کۆمێنتم بۆ هاوڵاتیان بێت کە دڵنیابن لەوەی گەشتنی کەشتیەکەی بەرێز مەسرور بارزانی نزیکە و دەشبێت بە کودەتایەکی تەندروست بەسەر بنەبڕکردنی گەندەلی و ئەکتیڤکردنەوەی سێکتەرە ئیفلیجکراوەکان و دووبارە رواندنەوەی ئومێد لای هاوڵاتیان.

Top