یادداشتی رۆژ
May 25, 2019
وتار و بیروڕا
لایەنگرانی چەپ و راست و ئۆپۆزیسیۆن و خودییەکانی رێژیمی ئێران خەریکی سیاسەتن!!!!!
ناوەرۆکی سیاسەتیان لەبەرانبەر بە ئامریکا دا بریتییە لەوە ؛
کە جان بۆلتۆن زۆر تووندە و پرێزیدێنت ترامپ نەرمترە ،
ئەمە سیاسەتی تەبلیغاتی وانە ،
لەم بۆچوونەدا ژیئۆپۆلیتیک، کردەوەکانی ئێران و بار و دۆخی ناوچە و نێو خۆی ئەو ولاتە هیچ گرینگیەکی نییە،
ئەگەر میللەتێک هەتا ئەم رادەیە دواکەوتوو بێت دیارە چارەنووسی چۆن دەبێ .
بەردەوامی لە پشتیوانی لە سیاسەت رێژیمی ئێران و هەوڵ دان بۆ کۆکردنەوەی بیری گشتی بۆ پشتیوانی ئەم سیاسەتە،
جگە لە مال وێرانی بەرهەمی تری نابێت.
لەم ناوچەیەدا تەنیا ئەو میللەتانە خاوەن داهاتوون کە دان بە کەم و کورییەکانی خۆیان بنێن و لە هەولی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان دا بن.
بە داخەوەم بۆ ئەم دواکەتوویی مێژووییە کە رۆژانە شاهیدی دەبین.