کێ بەدیلی پارتیە ؟ (۱)

کێ بەدیلی پارتیە ؟     (۱)
هەروەکوو چۆن لە بنەماڵەیەکدا بەدیلی باوک هەر باوکە و بەدیلی دایکیش هەر دایکە،هیچ کام لە مناڵەکانیان ناتوانن ڕۆڵی ئەوان بگێڕێن،لەبەر ئەوەی دایک و باوک ئامادەی هەموو قوربانیەکن تا ئارامی ناو خێزانەکە تێک نەچێت،بۆیە بەنەمانی هەر یەکێک لەو دووانە شیرازەی ماڵ بەتەواوی تێک دەچێت.
لەکوردستانیش ئەوەی تا ئێستا بەکردەوە سەلمێندراوە ئەوەیە تاکە حزب کە ڕۆڵی باوک و خەمخۆر ببینێت و لەهەقی خۆی خۆش بێت لەهەموو دۆخێکدا تەنها پارتی بووە،ئەمەش وایکردووە بەدیلی پارتی هەر پارتی بێت لەهەموو دۆخێکدا.
تەنها لەبەر ئەوەی یەکڕیزی نێوان لایەنە کردیەکان تێک نەچێت لەساڵی 2014پارتی ئامادەبوو هەموو پۆستەکانی خۆی بدات بەحزبەکانی دیکە،لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانیشدا بەشی هەرە زۆری وەزارەتەکانیان پێدرا و دەستیان واڵا کرا لەوەی چیان دەوێ بیکەن،تەنانەت لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تاکە حزب تەنها پارتی بوو کە یەکەم هەڵوێست و لێدوانی تاکۆتایی هاتن و دوای پرۆسەکەش نەگۆڕا سوربوو لەسەر ئەو مافە گرینگەی خەڵکی کوردستان.
بۆیە دەکرێ بڵێین تا حزبێکی دیکەدرووست نەبێت کە ئامادەی ئەم قوربانی دان و ڕۆڵی باوکایەتیە بێت بەدیلی پارتی هەر پارتیە و کەسی تر نیە،کاتێک دژبەرانی پارتی ناوی کەناڵەکانیان نابوو تۆپخانە و ڕۆژانە هەزار جار هەجووی پارتیان دەکرد لەوکاتەدا پارتی بە دەرونێکی ئارامەوە نێچیرڤان بارزانی دەناردە سلێمانی بۆ سەردانیان شەرمەزار دەبوون.پارتی باش دەزانێت لەناکۆکی نێوان هێزە سیاسیەکان تەنها و تەنها خەڵکی کوردستان زیانیان بەردەکەوێ نەک مناڵی بەرپرسە حزبیەکان،بۆیە هەر لە یەکەم دەستپێکی گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نوێ پارتی هیچ شەڕێکی لەسەر پلە و پۆست نەبوو تەنها ڕێکەوتن و ڕازیکردنی ئەوانی دیکەی مەبەست بوو.لەو پشکەش کە هی پارتیە لەحوکمەتدا کەسانی ئەکادیمی و جێی ڕەزامەندی خەڵکی دانراون.
ئاخۆ ئەگەر پارتیش وەکوو ئەوان بیری کردبایەوە چی ڕووی دەدات؟
لای هەمووان ڕوونە لەپەرلەمانی کوردستان پارتی زۆر بە ئاسانی50+1ی پێ کۆدەکرێتەوە و پێویستی بەوانی دیکە نابێت،بەڵام کاتێک پارتی بڕیاری دا ڕۆڵی باوک ببێت دەبێت هەموو ئەگەرێک لەبەرچاو بگڕێت و یەکەمینیان پاراستنی یەکڕیزی و ئارامی دۆخی کوردستان بێت.
لناوچەکە بەرەو دۆخێکی نادیار و هەستیاردا تێدەپەڕێت،جارێکی دیکە دەم و چاوی ئەبو بەکر بەغدادی نیشانی خەڵکی درایەوە بەکۆمەڵێک پەیامی نوێوە،سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژبەڕۆژ توندتردەبێت،خواست لەسەر غازی سروشتی و نەوتی هەرێمی کوردستان زیاد بووە،بۆیە پارتی مەبەستیەتی بە پاراستنی یەکڕیزی لایەنە کوردیەکان ئامادەکاری بۆ ئەو دۆخە نوێیە بکات کەناوچەکەی پێدا تێدەپەڕێت.
Top