"کوردستانی بە هێز" دەبێتە واقێع

لە دوای شانزدەی ئۆکتۆبرەوە تاکوو ئێستا قەوارەی سیاسی هەریم توانی نەک هەر خۆی بپارێزێت بەلکوو خۆی بەهێزیش بکات. لە هەمانکاتدا نەک پاشەکشە بە هەڵوێستی دۆژمنان بێنێت بەلکوو گۆتاری سیاسی جیهانی بە نیبسەت هەریمەوە بگۆرێت و " کوردستانی بە هێز" لە جاتی نەمانی هەریم و قەواری کوردیی جێگیر بکات .

ئەم پرۆسەیە ئێستا گەیشتە لوتکەی سەرکەوتنی خۆی و جیاوازی بار و دۆخی ئێستا و رۆژانی دوای شانزدەی ئۆکتوبر، وەک شە و رۆژ وایە.

بار و دۆخی ئێستا و یەکدەنگی ئێستا ناکرێ وەک ئامانجی ئەو پرۆسەیە ببیندرێت بەلکوو پێویستە وەک پێش مەرجی پێویست بۆ هەڵستانەوەیکی تاریخی کوردستان چاوی لێ بکەین، ئەمەی ئێستا پێویست و زەرورە بۆ ئەوە کە بتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر داهاتوو دابرێژینەوە.

ئەم پرۆسە سەرکەوتووە پێویستە بەردەوام بێ نەک وەک خۆی، بەلکوو وەک هەنگاوی بە کوالیتی زۆر گەورەتر بەرەو پێشەوە ،بۆیە گرینگە چەند خال لە بەر چاو بگیرێت:

١.گشت هیراکییەکانی مەوجودی ولات بە زانست و توانای باشەوە تێر بکرێن، جیاوازی نیوان ولاتانی پێشکەوتوو و دواکەوتووش هەر لەم خالەدایە کە هیراکییەکانی ولات نە لەسەر بنەمای گەیری عەقلانی بەلکوو لە سەر بنەمای توانا و زانست بنا دەندرێن.

٢.ئۆرگانێکی تایبەت بە دیالۆگی حکومەت و چالاکانی بازار دابمەزرێت ئەرکئ بریتی بێ لە کردنەوەی بازار بە رووی هەموو کەس و کۆمپانیای بە توانا کە خاوەن بیرۆکەی تازەن بە نیسبەت کوردستانەوە و حکومەت بە هیچ شێوەیەک پارەی گشتی نەخاتە بەر پرۆژەی کۆپیکردن و دووبارە ی ئەوانەی ناوی خۆیان ناوە کەرتی تایبەت.پێویستە ئەم ئۆرگانە ناوەندی بەرێوەبردنی سیاسەتی رۆژانە و کۆئۆردینەکردن و هەمائاهەنگی نێوان وەزارەتەکاندا بێت. ئەم مۆدێلە دوورمان دەخاتەوە لەوە کە وەزارەتەکان حیزبی بن و وەک دۆرگەی جیا جیا لە یەکتر کار بکەن .

٣.حکومەتی تازە پێویستە و ئەرکێکی مێژووییە لە سەر شانیدا کە هەموو اعتیباری مالی و سیاسی و نێونەتەوەیی خۆی وەکار بخات بۆ دامەزراندنی بانکێکی جێ متمانەی خەلک هەم لە ناو خۆدا و هەمیش لە دەرەوەی ولاتدا. بانکێکی لەم چەشنە دەورێکی مێژوویی دەبێت لە گەشەی بنەماکانی سیستمی ئابووریی ولاتدا و ئێمە دەکاتە خاوەن پێگەی بە هێز لە دامەزراندنی پێوەندی هاوپەیمانی سیتێمیک لەگەل هاوپەیمانان و دنیای دەرەوەدا .

٤.دامەزرانی پێوەندی لەگەل کۆمپانیاکانی مالتی نەشنالی گەورە بۆ نموونە لە بواری كشت وکال و ئیدارەدانی سەرچاوەکانی ئاو دا بۆ ئێستا و داهاتووی ئێمە زۆر پێویست و گرینگە ، ولاتانی وەک ئێمە پێویستی مێژووییان هەیە بۆ هاوکاری کۆمپانیا مالتی نەشنالەکانەوە.

ئەم سێ خالەی سەرەوە جەوهەری بیرۆکەی ئیدارەدانی سەرکەوتووانەی ولاتە, کە هیوادارم بە هێند وەبگیرێن.

نابێ شک لەوەدا بکەین کە بەم جۆرە ئەو پرۆسەی سەرکەوتووەی ئەم چەند سالە سەختەی رابردوو، دەتوانێ بەردوام بێت و گۆتاری " کوردستانی بە هێز" ماتریالیزە بکرێت و ببێتە واقێع.

لەم پرۆسەیە دا گرینگە هەموو لایەکمان بزانین کە حکومەتکردن ئەرکی حکومەتە بەلام بەرێوەبردنی ولات ئەرکی هەموومانە ، بۆیە پێویستە گشتمان هاوکار بین.

Top