چەمکی دیموکراسی

چەمکی دیموکراسی
سەرەتا دیموکراسی وشەیەکی یۆنانیە دیمۆس بەواتای دەسەڵات دێت و کراتس بەواتای گەل دێت.
دیموکراسیش هەموو کایەکانی ژیان دەگرێتەوە وەک لایەنی سیاسی و ئابوری و کۆمەلایەتی و ئاینی و هتد...
بەڵام دیموکراسی هەر بەشداری ئازادانەی لایەنە سیاسیەکان ناگرێتەوە بەڵکو تەواوی کایەکانی ژیان دەگرێتەوە.
سەرەتا سەبارەت بەدیموکراسی کە تاک دەڵێن ئەرکی حکومەتە پەیڕەوی بکات نەخێر بە پێچەوانەوە پەیڕەوکردنی دیموکراسی بەتەنها ئەرکی حکومەت نیە بەڵکو ئەرکی تاکە.
زۆربەی تاکی کورد بەوە ڕازی نابێت خوشکەکەی خۆشەویستی بکات لەگەڵ کوڕێکدا کەواتە دیموکراسی پێشێل کردووە لەکاتێکدا داوای دیموکراسی لەحکومەت دەکات.
هەندێک ڕۆژنامە نووس کاتێک باس لەم حکومەتە دەکەن بە حکومەتێکی نادیموکراسی ناودەبەن چونکە پێیان ووایە لەکوردستان ڕێز لەبیروو ڕای جیاواز ناگیرێت و دەڵێن گەر ڕۆژنامە نووسێک یاخود قسەیەک بکات ئەوا ڕووبەڕوی مردن دەبێتەوە قسەکە لێرەدایە ئەوە تۆمەتە دەدرێتە پاڵمان،فەرموون بابیان ژمێرین چەند کەسمان کوشتووە لەسەر ڕای جیاواز ؟ دەی خۆ سەیرکە گۆڕان و کۆمەڵ و یەگرتوو لەگەڵ ئێمە ڕای جیاوازە کەچی ناشیان کوژین کەس لەسەر ڕای جیاواز ناکوژرێت بەڵکو لەسەر موئامەرەو هجوم دەکوژرێت، مەسەلەن ئێمە ڕووبەڕووی داعش بووینەوە نەک لەسەر ڕای جیاواز بەڵکو لەسەر کردەوەی جیاوازی دژ بەئێمە.
لەکۆتایدا دیموکراسی ئەرکی تاکە نەک حکومەت بەڵام بەداخەوە هێشتا ڕاگەیاندنەکان خەڵکی چەواشە دەکەن و وایان فێرکردوون کە دیموکراسی ئەرکی حکومەتە گەر ئەرکی حکومەتیش بێت ئێمە سەرەتا جێبەجێکردنی دیموکراسی لەخۆمانەوە دەست پێبکەین پاشان دواتر داوای دیموکراسی لەحکومەت بکەین.
Top