خوێندنەوەی پێگەی ژیۆپۆلیتیکی خۆمان
February 10, 2019
وتار و بیروڕا
لەم بۆچوونەدا ئهمریکا سەردەست و هێژمۆنە لە کیشوەری رۆژئاوادا (وێستێرن هەمیسفێر) و خوازیارە کە بۆ پاراستنی خۆی هیچ هێزێکی هێژمۆن لە هیچ پارچەیهکی دنیادا بوونی نەبێ و ئەگەریش ڕووبدات ئهمریکا لە بەرانبەریدا دەوهستێت و رێگای پێنادات. ئەمە ستراتیژی سەرەکی ئهمریکایە (گراند ستراتێژی )ئهمریکا بە گوێرەی ئەم بۆچوونە رەفتاری کردووە لەو کاتەوە کە سەربەخۆ بووە
بنەمای تیۆریکی ئەم بۆ چوونە ئەوەیە کە: سیستمی جیهانی لە کۆمهڵه وڵاتان - دەوڵەتی نەتەوەیی- پێکهاتووە و لەسەرەوەی ئەم سیستمەدا هیچ دەستەڵات و ئۆتۆریتەی دیکه بوونی نییە کە وڵاتان بۆ چارهسهری ململانێکانیان پەنای بۆ بەرن، بۆیە ئهنجام دەبێتە ئەوەی کە هەموو وڵاتان هەوڵدەدەن خۆیان بە هێزبکەن و خۆیان بپارێزن، بۆیەشە هەموویان جۆرێک لە هێزی سهربازییان هەیە.
خاڵی سێهەم ئەوەیە کە ئەم دەوڵەتانە نییەت و مەبەستی تایبەت بە خۆیان هەیە کە زۆر جاران زەحمەتە لێیان تێبگەین و خوێندنەوەی زەحمەتە. بۆ نموونە لە دەورانی شەڕی سارددا خوێندنەوەی تواناکانی سۆڤییەت زەحمەت نەبوو، بەڵام خوێندنەوەی نییەتی وان زۆر کارێکی دژوار بوو. تەنانەت ئەگەر ئەمڕۆش بتوانرێ مهزنده بکرێ کە نییەتی دەوڵەتێک چییە زۆر زەحمەتە بزانرێ کە لە دە ساڵی داهاتوودا ئەو دەوڵەتە چۆن هەنگاو هەڵدێنێت.
بۆیە خۆیندنەوەی نییەت زۆر زەحمەتە. خاڵی چوارەم ئەوەیە کە هەموو دەوڵەتێک هەوڵدەدات بمێنێتهوه، ئەوەیان مەرجە بۆ هەر پلانێکی تر. خاڵی پێنجەم بریتییە لەوەی کە دەوڵەتان یەکەیهکی عەقڵانین و بیر لە سیاسەتێکی باش دەکەنهوه بۆ پاراستن و مانەوەی خۆیان. ئەگەر ئێستا ئەم پێنج خاڵە لەگەڵ یەکتر تێکەڵبکەین، دهتوانین چاوهڕوانی سێ جۆر ههڵسوکهوت بین: یەکەم، ترسە ئەوەش لەبەر ئەوەی کە دەتوانی هاوسێی دەوڵەتێک بیت کە هەم هێزی زۆرترە و هەمیش نییەتی خراپە، وەک ئەوەی کە هاوسێی ئهڵمانیای نازی بیت، یان هاوسێی ژاپۆنی ئێمپریال. بۆیە ترس و دوودڵی بەشێکە لەو سیستمە، هۆی تری ترس ئەوەیە کە ئەگەر هاتوو تووشی کێشە بووی هیچ ئۆتۆریتەی باڵا لە نێو ئەم سیستمەدا نییە کە دەستت بگرێ و پەنای بۆ بەریت. بۆیە لەم سیستەمهدا دەبێ هەر کەسێک ئاگاداری خۆی بێت، وەک دەگوترێ خوا یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە خۆیان هیممەتی یارمەتیدانی خۆیان هەیە
رەفتاری سێیەم ئەوەیە کە هەوڵدەدەی ئەوەندەی پێتدەکرێ خۆت بەهێزکەی. بۆ نموونە، ئهمریکا لەو شوێنەی تێیدا هەڵکەوتووە هیچ ترسی لە مهکسیک و کهنهدا نیە، هیچیان ناتوانن بیریش لەوە بکەنەوە کە بهربهرهکانێی ئهمریکا بکەن. بۆیە سیاسەت بۆ هێزی گەورەی وەک ئهمریکا ئەوەیە کە یەکەم، خۆی لە ناوچەی خۆیدا سەردەست بێت و دووهەم، هیچ هێزێکی تر لە هیچ ناوچەیەکی تردا سەردەستی سەدا سەد نەبێت. ئەم دووخاڵە دوو خاڵی گرینگی گراند ستراتیژی ئهمریکان. بۆیە ئێستا ئەوەی لە توانایدایە ناوچەیەک بگرێتە ژێر هێژمۆنی خۆی، وڵاتی چینە.
هەر بۆیەشە رکەبەرایەتیی سەرەکی ئهمریکا لە گەڵ وڵاتی چینه، ئهمریکا خوازیارە دڵنیا بێت کە چین باشوری رۆژهەلاتی ئاسیا ناهێنتە ژێر هێژمۆنی خۆیەوە. رووسیا وڵاتێکه لە حاڵی پاشەکشەدایە و هیندستان جارێ زۆر لاوازە. ئێستا هیندستان و ژاپۆن زۆر هاوکاریی یەکترن کە پێش لە چین بگرنهوه. ئەوروپا هەڕەشهی لە سەرنیە، ناتۆ بۆ پاراستنی ئەوروپا ساز ببوو بۆیە ئێستا واتای ستراتیژیی خۆی لە دەستداوە. لە سەردەمی ئێمەدا کە وایه دوو خاڵی گرینگی ستراتیژی بۆ ئهمریکا ههیه، یەکەمیان چین و دووهەم کهنداو
دهرئهنجام:
رۆژهەڵاتی ناوەراست لەبەر کهنداو گرینگە و کهنداویش لە پرسی رکەبەرایەتی نێوان ئهمریکا و چیندا گرینگە، گرینگی وڵاتانی دەوروپشتی کهنداو بە راددەی جیاواز جیاواز دەبێ لەم سۆنگەیەوە ببیندرێت. بەشێک لە دژایەتی ئهمریکا لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە سەر ئەم ستراتیژییە و نزیکبوونەوەی ئێران و چین، هەروەها چاوپۆشی ئهمریکا لە حوکمڕانی خراپی سعودییە و وڵاتانی تریش هەر دیسان دەگەرێتەوە بۆ ئەم بۆچوونە. نابێ بە دووری بزانین کە لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور دا ئهمریکا و رووسیا وەک هاوپەیمان هەڵسوکەوت بکەن، لەم نزیکبوونەوەیەدا ئیسرائیل ڕۆڵی باش دەگێرێت، گشت ئەم پرۆسە نێودەوڵەتییە لە سەر بنەمای بۆچوونی ریالیستی ئیدارەی ترامپ لە پێوەندی لەگەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتیدا رادەوهستێت و بنیاتنراوە. بۆیە ئهمریکا خوازیارە کە له رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ئارامی هەبێ و چاوی خۆی به وردی بخاتە سەر رەکەبەرایەتی ستراتیژی لەگەڵ چین دا. ئەوە ئەو سیاسەتەیە کە ئێستادا ترامپ پەیرەوی دەکات. گرینگی تایبەتیی کورد لەم سیاسەتەدا پۆتانسیەلی کوردە لە دژایەتی ئێران دا. بە پلهی یەکەم لە ناو وڵاتی عێراقدا کە پێش لە ئێران بگرێت و هەمیش کوردی رۆژهەڵات کە شوێن پێیەک بێت بۆ دەخالەتی ئهمریکا، هەڵسوکەوتی ئهمریکا لهبارهی کوردی سوریا دەبێ لە سۆنگەی بەهێزکردنی کوردی باشوورەوە ببیندرێت کە ئهمریکا خوازیارە بیکاتە رێگرێک لەبەرانبەر هێژمۆنی ئێران لە عێراقدا و هەروەها لە دژایەتی تورکیادا. تورکیا هێزێکی دەریاییە و ئەگەر بێتوو لەگەڵ چین رێککەوێ دەتوانێ گرفت بۆ ئهمریکا سازبکات، ئهمریکا بە گشتی سیاسەتی بچووککردنەوەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیرەو دەکات تاکو کەس نەبێتە هەڕەشە لە سەر کهنداو و کەسیش نەتوانێ ببێتە هاوپەیمانی چین و کهنداو بخاتە مەترسییەوە.
کورد چ بکات؟
حکومەتی بە هێز ساز بکات، ئەو درووشمهی کە ئێستا داوا دەکرێت، ئەمە دەبێ لە سیاسەتی ناوچە و سیاسەتی ئیدارەی وڵات و سیاسەتی ئابوریی خۆیدا پەیرەو بکات. ئەمە وانهی گرینگی ژیۆپۆلیتیکە بۆ کورد.