خۆری کورد لە پاریسەوە هەڵهات"

خۆری کورد  لە پاریسەوە هەڵهات
ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر شکانی ئابڵۆقەی سیاسی هەرێمی کوردستان.کاتێک گەلێکی ستەملێکراو داوای ئاسایترین مافی خۆی دەکات بە ئابرامزەوە هێرشی دەکرێتە سەر و هەموو دەرگاکانی لێ دادەخرێت،ئابڵۆقەی ئابوری و ئاسمانی و مەترسیەکانیش هێشتا بەردەوامن، لەوکاتەدا کە بەخەیاڵی هیچ کەسدا نەهاتبوو فەڕەنسای دۆستی چەند ساڵەی کورد ئابڵۆقەی سیاسی دەشکێنێت و نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و لەلایەن ماکرۆنەوە پێشوازی لێ دەکرێت، لێرەوە قۆناغی هەستانەوەی کورد دەستی پێکرد،بەڕاستی هەرێمی کوردستان لەلێواری لەناوچووندا بوو،هەموو ئامادەکاریەک کرابوو بۆ کۆتاییهێنان بەو حوکمڕانیە کوردیەی باشوور،هەر وەکوو چۆن لەساڵی 1991دا بە فشاری فەڕەنسا بڕیاری (688)دەرکرا و لێرەوە هەرێمی کوردستان درووست بوو، هەروەها گەلی کورد بوو بەخاوەنی پەرلەمان و حوکمەتی خۆی،جارێکی دیکە دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر خۆری کورد لە پاریسەوە هەڵهات،دەبێت ئەم ڕۆژە لەمێژووی کورددا بەڕۆژێکی بەنرخ وەسف بکرێت هەر وا بەسادەیی سەیرنەکرێت.
ئەوەی ئێستا دەبیندرێت هیچ مرۆڤێکی ژیریش بڕوای نەدەکرد کورد دوای ئەو خەنجەرە ژەهراویەی لێ درا، دوای ئەو هەموو ئابڵۆقە ئابوری و ئاسمانیەی خرایە سەری بگات بەم دۆخەی ئێستا،لە لایەک دوخی ئابوری کوردستان بەرەو باشی دەڕوات،پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغد چۆتە قۆناغێکی نوێوە،کۆمپانیا بیانیەکان دەستە دەستە ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکەن،بەهەموو پێوەرێک ساڵی ئایندە بەساڵی خۆشگوزەرانی میلەتی کورد دادەنرێت،ئەوانەی تا دوێنی هەڕەشەی داخستنی سنوریان لەکورد دەکرد ئێستا چاویان لەکوردستانە کە کەل و پەلی وڵاتەکەیان بکڕێت تا چیتر تمەنیان بێنرخ نەبێت!
دەبێ لەمەودوا پەیوەندی نێوان پاریس و هەولێر پتەوتر بکرێت،دەرکەوت لەکاتی تەنگانەدا چ وڵاتێک بەڕاستی دۆست و غەم خۆری کوردە،ئەم دۆخەی ئێستای کورد و ئەو ئارامی و پێشکەوتنانەی چاوەڕێی دەکرێ بێشک شانازیەکەی بۆ پێشمەرگەی پارتی وسەرۆک و سەرۆک وەزیرانەکەی و کادرانی دەگەڕێتەوە،کاتێک ئەوان خەریکی ڕووماڵی هێرشی دووژمن بوون پێشمەرگەکانی پارتی سنگی خۆیان دابۆیە بەر فیشەکی دووژمن.کاتێک ئاوان لەبەغدا بوون تاکوو عەبادی زیاتر دژی کورد بوەستێت و هیچ کات نە مووچە بنێرێت و نە فڕۆکەخانەکان بکاتەوە نێچیرڤان بارزانی خەریکی شکاندنی ئابڵۆقەی سیاسی سەر هەرێمی کوردستان بوو تاکوو ئەوەی بە چەند ساڵ بەدەستمان هێناوە بە چەند ڕۆژێک لە دەستمان نەچێت.
ئێستا کاتی دووبارە بنیاتنانەوەی هەرێمی کوردستانە و چاوەڕوانی ساڵێکی ئارام و بەختەوەری بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
Top