كاتی ئەوە هاتووە بلێین ئەشهەدوبیڵا

كاتی ئەوە هاتووە بلێین ئەشهەدوبیڵا

كاتێك ئاگر دارستانێك دەگرێ‌، دەلێن تەڕ و وشك پێكەوە دەسۆتێ‌، لێ‌ ئەگەر لەناو دارستانەكە دارێك نەسۆتا ئەوە خەڵكەكە دەمێنن حێبەتی، هەرێمی كوردستانیش رێك وەكوو ئەو دارە نەسۆتاوەیە لە ناو دارستانێكی پڕ لە ئاگر و دووكەڵ. رۆژهەلاتی ناوەڕاست بە گشتی و وڵاتانی عەرەبی بە تایبەتی، نەخاسمە دەورووبەری هەرێمی كوردستان لە دارستانێك دەچێت پڕ بێت لە ئاگر، ئەگەرچی هەرێمی كوردستان لە دووكەلی ئەم ئاگرە بێبەش نەبوو، لێ‌ خۆی پێیراگیرا و ئەو ئاگرە نەیتوانی زەفەر بە هەرێمی كوردستان بەرێت و بیسۆتێنێت. نەسۆتاتی هەرێمی كوردستانیش بۆ گەورە بەرپرسان دەگەڕێتەوە، بە تایبەت سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كە توانی بەهۆی پێڕەو كردنی دیپلۆماسییەتێكی بەهێز هەرێمی كوردستان لە زۆربەی كێشە و قەیران و ئابلۆقەكان بیپارێزێت و نەهێلێت دووكەلی ئەم ئاگرە هەرێمی كوردستان بخنكێنێت. نەمازە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر وەكوو گازی خەردەل وا بوو و هەرێمی تووشی پاشەكشەیەكی زۆری كرد، لێ‌ سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان نەیهێشت ئەو پاشەكشەیە زیاتر تەشەنە بكات و لە شوێنی خۆی ئیستاپی پێكرد، ئەگەرنە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر تەنها بۆ لەدەستدانی زیاتر لە 50% خاكی كوردستان نەبوو، بەلكوو بۆ لەدەستدانی تەواوی ئەزموون و خاكی هەرێمی كوردستان بوو.
لۆبی سەرۆكوەزیران و هێز و بازوو و خۆڕاگری پێشمەرگە لە پردێ‌ و سحێلا شكەستی بە پیلانەكەی هێنا و، داڕیژەرانی ئەو پیلانە چیدیكە نەیانتوانی پیلانەكە جێبەجێ‌ بكەن و هەرێمی كوردستان بەهۆی پێگە نێودەوڵەتییەكەی و لۆبی و بیركردنەوەی سەرۆكوەزیران توانی لە رێگەی نێودەوڵەتییەوە هەرێمی كوردستان بپارێزێت و، تا رادەیەك بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێش هاتنی تیرۆریستانی داعش. هەر لۆبیی سەرۆكوەزیران بوو نەیهێشت ئابلۆقەكانی سەر هەرێمی كوردستان چیدیكە درێژە بكێشن و ئەو پیلانەی بەغداش پووچەڵ بكاتەوە كە داوای ئەوەی دەكرد وەكوو پارێزگاكانی بەغدا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.
هەر سەرۆكوەیزانی هەرێمی كوردستان بوو كۆتایی بە هەرٍەشەكانی بەغدا و توركیا و ئێران بهێنێت و چیدیكە هەرێمی كوردستان نەبێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی كێشەی نێوان ئەو وڵاتانە و شەڕ پێفرۆشتنی كورد و نەتەوەكانی دیكە.
بۆیە پێویستە پەنجە لەسەر سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بنێین لەناو ئەو دارستانە پڕ ئاگرە كە توانی خۆی راگرێت و نەسۆتێت.
Top