كوردستانیان پارتیان پاداشت كرد

كوردستانیان پارتیان  پاداشت كرد
بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی رابردوو بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگی وبایەخی خۆی هەبوو چونكە تەنها لە ماوەی (5)مانگدا توانی لە دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی چارەنووسازدا گەورەترین متمانەی جەماوەری بە دەست بهێنی كەئەمەش شانازی وشەرەفمەندێكی گەورە بوو بۆ پارتی یە خۆراگری وكۆڵنەدەرەكان كە رێگایان نەدا خەونی دژە پارتییەكان بێتە دی كە چاوەرێ بینێنی مەرگی پارتی بوون چونكە ئەو زەمەنە بەسەر چوو تا لە ژێر كاریگەری قسەی بریقەدار و بێ بنەما خەڵكی كوردستان دەنگ بدات كە دەرئەنجامەكان دەریان خست كە ئەم جارەیان وشیارانەتر لە پێشوو مامەلەیان كرد و چوونە سەر سندوقی دەنگدان وخۆیان نەچەماند و پارتی یان هەڵبژارد و هەڵوێستە نەتەوەیی و نشتیمانیەكانیان لە یادبوو كە چۆن لەماوەی چواری ساڵی رابردوو دا لە مەیدانی خەبات وتێكۆشاندا بەرگری لە كوردستان كردو لە پردێ و سحێلا و محمودیەش سنوری بۆ داگیركەران و خاكفرۆشان دانا،هەروەها پارتی وسەرۆك مسعود بارزانی سەر مەشقی كاروانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان كرد كە هەر ئەمەش وای كردوە میدیا جیهانییەكان بە گرنگی یەوە لەم سەركەوتنەی پارتی یەوە بروانن كە بابەتی دەرچوونی پارتی وەك حزبی یەكەم كە لە پشت پرۆسەی سەرخستنی ریفراندۆم بووە بكەنە مانشێتی سەرەكیان چونكە بە تێروانینی ئەوان دەبوایە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی دیكە بوایە و هاوكێشەی دەسەلات لە هەرێمی كوردستان گۆرانی بەسەر داهاتبا بەم دەرئەنجامەیەش دەركەوت كە كوردستانیان لە داهاتووشدا كوردستانێكی بەهێزیان دەوێت كە ئەمەش تەنها لە سایەی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانی و پارتی دێتە دی كە لەم روانگەیەشەوە ئەركی پارتی لە جاران قورستر دەبێت تا لە ئاست ئەو متمانە جەماوەریە دابێت كە خەڵكی كوردستان لێ چاوەروان دەكات كە گرنگە بەبەرپرسیاریەتیەوە سەیری ئەم پاداشتەی جەماوەر بكات وكاربكات لە پێناو چاكتركردنی ئاستی بژێوی هاولاتیان وكۆتایی هێنان بە قەیرانی دارایی و نەهێشتنی فەوزای سیاسی ودامەزراندنی حكومەتێكی بەهێز و تۆكمە وئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی كە هەر بەمەشە دەتواندرێت پاداشتی هەڵوێستی جەماور بدرێتەوە .
Top