یەك ساڵ دوایی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر

یەك ساڵ دوایی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر
16ی ئۆكتۆبەری 2017بەیەكێك لە رۆژە رەش وشوومەكانی مێژوویی گەلی كوردستان دادەنرێت كەبەداخەوە بە هاوكاری چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی خیانەت لە كوردستان كرا بەبیانووی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی،كەئەمەش مافێكی شەرعی و یاسایی وسروشتی خەڵكی كوردستان بوو تا لەم رێگایەدا بریار بدات چۆن بژێت بۆیەش ریفراندۆم لە هزری كوردستانیان بۆ هەتاهەتا بووە سەركەتووترین رووداوی مێژوویی لە 100ساڵی رابردوودا هەرچەند خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر دەریخست گەلی كوردستان لەبەر ریفراندۆم سزا نادرێت بەڵكو لەسەر كوردبوونە بەلام هەرچۆنێك بێت ویستیان بەم بیانووە ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان لەناو بەرن ، بەلام سوپاس بۆ خوای گەورە ئیرادەی خەلكی كوردستان زۆر بەهێز تر بوو بۆیەش تواندرا لەسایەی قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەرپەرچی پیلانەكان بدرێتەوە لە چەند داستانێكی قارەمانەنەدا لە پردێ و سحێلا ومحمودیە سنور بۆ خائین وخاكفۆرشان دانرا بەمەش هاوكێشەكان گۆردرا بەلام بۆ مێژوو 16ی ئۆكتۆبەر وەك خیانەتێك تۆمار كرا وخائین وخاكفرۆشەكانیش مێژووێكی رەشیان بۆخۆیان تۆمار كرد ،راستە رووداوەكانی پار ساڵ بۆ خەڵكی كوردستان ناخۆش وكارەسات بار بوون هەمان دیمەنەكان دوای رێكەوتنامە شومەكەی جەزائیر بەبیر خەڵكی كوردستان هێنایەوە كە بەهۆیەوە بەشێكی خاكی پیرۆزی كوردستان بە كەركوكی دڵی كوردستانەوەش داگیركران ئەوەی زیاتر لە سەدەیەكە بەخوێن وخەبات بەدەست هاتبوو بە چەند كاتژمێرێك بەفیرۆدار بەلام هەموو ئەمانەش نەبووە بەربەست تا واز لە بستە خاكێكی خۆمان و خواستی رەوای گەلەكەمان كە سەربەخۆیی یە بهێنین بەلكو سورتر لە جاران تێدەكۆشین بۆ هێنانەدی ئاواتەكانمان .
دوای تێپەربوونی ساڵیك بەسەر خیانەتە رەشەكەی 16ی ئۆكتۆبەر كاتی هاتووە بەكورتی هەڵوەستە لەهەمبەر چەند خالێكدا بكەین بۆ ئەوەی زیاتر راستییەكان بەدیاربكەون.
*خەونی سەربەخۆی بەكۆتا نەهاتووە چونكە ریفراندۆم ویست ودەنگی خەڵكە بە هیچ كەس ولایەنێك لەناو نابردرێت یاخۆد هەڵناوەشێندرێتەوە بۆیەش ریفراندۆم وەك تاپۆی رەشی عوسمانیەكان بوویتە كارتێكی زێرین لەبەردەم خەڵكی كوردستان هەركاتێك زەمینە ساز بوو كاردەكات بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی چونكە لە دوای راپەرینەوە ریفراندۆم یەكەمین پرۆسەی دەنگدان بوو كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان بە گەرم وگوریەوە بەشداری تێدابكەن كە زیاتر لە %93خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ دا .
*خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر بۆ هەتاهەتایە وەك رۆژێكی رەش تۆماركرا كە پلانێك بوو بەهاوكاری دەستێكی ناوەخۆیی ئەنجامدرا بۆ سرینەوە ولەناوبردنی ئەزموونی سیاسی هەرێمی كوردستان كە بەدڵنیایەوە هیچ كات ئەم رۆژە شوومە لە یاد ناكرێت چونكە گەر خیانەت وجاشایەتی نەبا زۆر ئەستەم بوو بەم شێوەیە كەركوك و ناوچەكانی تری كوردستان داگیركرابان .
*ئیرادەی گەلی كوردستان پۆلاینە هیچ كەس و لایەن ودەوڵەتێك ناتوانێت بەزەبری چەك وهێز ئیرادەیان تێك بشكێنێت چونكە ئیرادەی كوردستانیان پۆلاینە وگرە ولەسەر تێكشكاندنی ناكرێت كە داستانەكانی پردێ وسحێلا ومحمودیە شاهیدی ئەم راستی یەن كە جگە لەوەی تواندرا سنورێك بۆ خیانەت وخاكفرۆشان دابندرێت بارودۆخەكەشی گۆری بە جۆرێك لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان دابێت بەدڵنیایەوە گەر ئەوقارەمانیەتیە نەبوایە جگە لە خوای گەورە كەس نەیدەزانی چارەنووسمان چی دەبوو.
*بەپشوودرێژی وخۆر اگری خەڵكی كوردستان تواندرا گەمارۆیەكان تێكبشكێندرێت بارودۆخ وەك جاران لێ بێتەوە بۆیەش ناكرێت هیچ كات ئەم هەڵوێستە مەردانەی كوردستانیان لە یاد بكرێت .
*دەبێت ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە مێژووییە باجی خیانەتەكەیان بدەن چونكە دەرئەنجامی هەموو خیانەتێك رەشە بۆیەش لەماوەی یەك ساڵدا هەستمان بە دانی باجەكە كردووە بەلام هێشتا باجی زیاتر وگەورەتر ماوە وێرای ئەوەی خوای گەورەش ئینتقام لە ئەنجامدەران وەردەگرێت بە ناحەق غەدریان لە خەڵكی كوردستان كرد.
Top