مامی بچوک یان پیاوی بچوک؟

مامی بچوک یان پیاوی بچوک؟
(٥)
لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا کە حوکمەتی هەرێم توانی بەرگەی قەیران و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و شەڕی حەشدی شەعبی بگرێت،وە ڕوبەڕووی ئەو تەحەدیاتانەش ببێتەوە کە هەوڵی پارچەکردنی هەرێمیان دەدا.لەم ماوەیەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حوکمەت بووە و دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە زیاتر لەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی،لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەکوو ئەوەی شانازی پوری بۆی نوسیبێ مامی بچوک وەکوو پیاوێکی بچوک دەجوڵایەوە و دژی ئەو حوکمەتە قسەی دەکرد کەخۆی تێیدا دووهەم کەس بوو!
لەوەش سەیرتر باسی نائارامی دەکرد لەدهۆک و هەولێر لەکاتێکدا هەر دوو ڕۆژ دوای ئەوە بینیمان کاسبکارێکی سلێمانی چۆن بەدەستی مافیاکانی حزبەکەی مامی بچوکەوە پەلاماردرا. لەهەولێر و دهۆکدا کە پارتی حوکمی ئیداری شار و شارۆچکەکان دەکات، هیچ بەرپرسێکی پارتی بۆی نیە هێزی مافیایی و تایبەت بەخۆی هەبێت،کەچی لەو سنورەی حزبەکەی مامی بچوک تێیدا حاکمە هەر ئەندامکی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە نەک مافیا بگرە هێز و لیوا و فەوجی تایبەت بەخۆیان هەیە!
ئێستا دەپرسم مامی بچوک یان پیاوی بچوک؟ئاخر مرۆڤ ئەگەر لەبیرکردنەوە و تێگەیشتندا بچوک نەبێت درک کردن بەم ڕاستیانە کارێکی قورس نیە.
لەلایەکی دیکەوە مامی بچوک دەڵی:لەهەولێر و دهۆک بەبێ تەسکیەی لق و ناوچە زەحمەتە ئیشت دەست بکەوێ! تۆ بڕوانە دەڵێی باسی زۆنی سەوز دەکەن و تەنها ووشەی مەڵبەند و کۆمیتەیان گۆڕیوە بە لق و ناوچە!ئاخر لەهەولێردا بەنگلادشی و ئێرانی و عەرەبیش کاریان دەست دەکەوێ چ جای بگات بە کورد!؟
بەهۆی سیاسەتی ئابوری سەرکەوتووی پارتیەوە دەیان کۆمپانیا ڕوویان لەهەولێری پایتەخت کردووە،ئارامی تەوایان بۆ زامن کراوە ئەمەش سەدان هەلی کاری ڕەخساندووە،لەولاشەوە حزبەکەی مامی بچوک دەست ئەخاتە دووکانی میوەفرۆشی و بەقاڵیشەوە.ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی بێکاری لەو سنورەدا زیاد دەکات.لەڕووی خزمەت گوزاریەوە تەواو فەشەلیان هێناوە،هەموو ڕۆژێک شەڕ بەسلێمانی دەکەن.
ڕۆژێک دەیکەن بەگژ موقەدەساتی خۆیدا،ڕۆژێکی دیکە مەحکومی حوکمی عەجەمی دەکەن،هیچ کات سلێمانیان بەشاری خۆیان نەزانیوە بەڵکوو وەکوو دەستکەوتی جەنگ مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە.
هەرچەندە مامی بچوک بە پەیوەندی تەلەفۆنی داوای لێ بوردنی لە سەرۆکی حوکمەت کردووە لەسەر قسەکانی بەڵام ئەمە نیشانەی نیفاق و نا ڕاستگۆیی حزبەکەی مامی بچوکە کە هەمیشە حەز دەکەن پێیەکیان لە حوکمەتدابێت و پێیەکەی دیکەیان لە ئۆپۆسیزیۆندا.بۆ ڕاکێشانی سەرنجی جەماوەرەکەیان ڕێگا نەما تاقی نەکەنەوە کەچی ڕۆژ بەڕۆژ ئاسی جاماوەریان دادەبەزێ!
بۆیە ئامۆژگاری بۆ مامی بچوک ئەوەیە کە ئیتر گەورەببێت و وەکوو پیاوێکی بچوک مامەڵە نەکات،چونکە ئەگەر هەر بەڕاستی پیاوێکی بچوک بێت ئیدی لایقی ئەوە نیە پۆستی فەرمانبەرێکیشی پێ بدرێ چ جای بگات بەسەرۆکی حوکمەت.
Top