لە ٣٠ی ئەیلول وەرزشکاران دەنگ بە کێ بدەن

لە ٣٠ی ئەیلول وەرزشکاران دەنگ بە کێ بدەن
چەند رۆژی داھاتوو ھاونیشتمانایانی کوردستان دەچنە پرۆسەیەکی گرنگ و چارەنووساز ئەویش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، چینی وەرزشکارانیش بەشێکی گرنگی نێو کۆمەڵگە پێکدەھێنن وەکو چینێکی کاریگەری نێو کۆمەڵگە وەرزشکاران دەتوانن بە دەنگەکانیان رۆلێکی کاریگەر ببینن لە سەرخستنی لیستەکان، پارتی دیوموکراتی کوردستانیش وەکو براوەی ھەڵبژاردنەکانی عێراقی وەکو تاکە حیزب لەسەرتارسەری عێراق کی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەستھێناوە، بۆ ھەڵبژاردەی ئەمجارەش بە درووشمی "بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێزی" کردۆتە درووشمی سەرەکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ، وەرزشکارانی کوردستانیش دەبێ ئەو راستیەیان لەبەرچاو بێت کە پارتی لە ماوەی رابردوو چەندین خزمەتی بە چین و توێژەکان کردوە لە رێگەی نوێنەرانی لە یەکێتیە وەرزشیەکان لە کاتی پێشوو، ڕەنگە ئەم چەند ساڵەی دوای بلێن چاڵاکی وەرزشی کەم بووە ئەی بۆ نوێنەرانی پارتی قسەیان نەبوو، بەڵام قەیرانی دارایی رۆلێکی گرنگی بینی بوو لە ئەنجامنەدانی چاڵاکی ، بەڵام لە تۆپی پێی بە گشتی ھەوڵی زۆر دراوە بۆ بەرێوەچوونی خولەکان ھەوڵەکانیان بێ سوود نەبووە لیرەشدا سەرجەم یانەکانی کوردستان بگرە لە ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەتوان و فوتساڵی کچان و ناوبژیوانان و چەندین خولی جۆراو جۆر کراوەتەوە ئەویش ھەوڵ و ھیمەتی نوێنەرانی پارتی بە روونی دیارە کە بە چ شێوەیەک داکۆکیان کردووە بۆ بەرێوەچوونی خولەکان، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش رۆلی خۆی گێراوە کە چۆن ھاوکاری وەرزشوانانی کردووە لە دابینکردنی خەرجی خولەکان، جگە لەوەش یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە زۆربەی زۆری گوند و ناحیە و قەزا و سەنتەری پارێزگاکانیش یاریگای بچووکی دەستکردی بۆ وەرزشکاران درووست کردووە ئەوەش بایەخێکی زۆری ھەیە بۆ چینی وەرزشکاران و چەندین یاریزانی بەتوانا لەم یاریگایانە درووست بووینە ، بۆیە دڵنیام وەرزشکارانی کوردستان بەرچاو روونی تەواویان ھەیە کە کێ خزمەتی چینی وەرزشکارانی شارەکانی کوردستانی کردووە لە ماوەی رابردوو چەندین خولی جۆراوجۆری کردۆتەوە بۆ وەرزشکاران کێ شانی داوتە بەر بارودۆخەکان، وەرزشکارە پاڵەوانەکان دەزانن کام لیستە بەرگری لە ماف و دەستکەوتە نەتەوایەتیەکان کردووە لە ئێستا و لە رابردوو، بۆیە بە دەنگەکانیان دەتوانن لە رۆژی ٣٠ی ئەیلول کە رۆژێکی چارەنووسازە بۆ گۆڕینی ھاوکێشەکان و سەخستنەوەی لیستی ١٨٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەبێ کاندیدانی دەرچووی پارتی بۆ خولی داھاتووش بە بەرنامە و پلانەکانیان وەرزشی کوردستان ببوژێنەوە وزیاتر خزمەتی چینی وەرزشکاران بکەن و دابین کردنی پێداویستیەکانی پرۆژە وەرزشیەکان لە شاروشارۆچکەکانی کوردستانە بکەنە ئەولەویەتی کارکردنیان ، ھەوڵدان بۆ بەرەووپێشبردنی وەرزشی بە شێوەی سیستەماتیک بە کردنەوەی چەندین قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانان بە شێوازی مودێرنی جیھانی، درێژەدان بە ھاندانی درووست کردنی یاریزانی خۆماڵی پەرە پێدان بە تواناکانیان، کە لەخولەکانی پێشوو تری پەرلەمانی کوردستان باسی وەرزش بە شێوەیەکی بەفراوان نەکراوە، بۆیە ھیوادارم ئەم خولەی نوێ پەرلەمان ببێتە میمبەری گەیاندنی کیشەوگرفتەکانی وەرزش بۆ نێو پەرلەمان و بەرەووپێشبردنی ئەو کەرتە، لە کۆتایشدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم کە لەم قۆناخەی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتنی پارتی لەم ھەڵبژاردەنە سەد ھێندە بۆ کوردستان گرنگە بۆ ئەوەی ھەموو کایەکانی ژیان گەشەسەندنی زیاتر بە خۆیەوە ببینی.

Top