بەسڕە یان هەولێر؟

بەسڕە یان هەولێر؟
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لایەنە دژبەرەکانی حوکمەتی هەرێم چاکتر بڵێین ئەوانە پێیەکیان لە حوکمەتی هەرێمدا بوو پێیەکی دیکەیان لە ئۆپۆسیزیۆن بوو،سیستەمی بەغدایان لێ کردبووین بە سوید کوردستانیشیان بە سۆماڵ وێنا دەکرد،لەهەرچی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقە زیاتر لە حەنان فەتلاوی عێراقچێتیان دەکرد،هەمیشە بەچاوی دووژمنایەتیەوی سەیری حوکمەتی هەرێمیان دەکر و عێراقیان بە باوە گەورەی خۆیان دەزانی.کەچی کاتێک ڕوون بۆیەوە بۆ خەڵکی کوردستان کە هاوڵاتیانی دەوڵەمەندترین شاری عێراق کە (بەسڕە)یە تەنانەت ئاوی خواردنەوەیان نیە،هەموو بەسڕە هێندەی یەک قەزای کوردستان شەقامی تێدا قیرتاو نەکراوە.زبڵ و خاشاک فڕێ نادرێ،بەڵکوو دەخرێتە ڕوبار و گۆماوەکانەوە!
ئەمە ئەو سیستەمە بوو کە داوایان دەکرد و خەڵکیان پێ هەڵدەخەڵەتاند.تەنانەت لەکاتی قەیران و بێ پارەیشدا حوکمەتی هەرێم خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی ڕانەگرت.کەچی داهاتی یەک ڕۆژی شاری بەسڕە نزیکەی 250ملیون دۆلارە!
ئۆپۆسیزیۆنی کوردی لەماوەی ڕابردوودا گەنج و پیر و مناڵی کوردی فێرکرد مەغۆلەکان حوکممان بکەن باشترە لەم دەسەڵاتەی هەرێم.فێریانکردن گڵۆپی زیادە هەڵبکەن تاکوو کارەبا خراپ بێت و حوکمەت زیان بکات.ئاو زیاد بەربدەنەوە تاکوو حوکمەت لە بێ ئاویدا شەرمەزار بێت.
ڕۆژان هات و ڕۆیشت خەڵکی حاڵی ئەو سیستەمە عێراقیەی بینی کە ئۆپۆسیزیۆنی کوردی دەیکرد بەخەون بۆ تاکی کورد.خەڵکیان والێکرد تف لەهەرچی پیرۆزی هەیە بیکەن لەژێر ناوی دژایەتی پارتی.ڕۆژێک تف لە ئاڵا دەکەن.ڕۆژێک پێشمەرگە دەکەن بە میلیشیا،ڕۆژێکی دێکە گاڵتە بەسەربەخۆیی کوردستان دەکەن.
بەهۆی ڕووداوەکانی چەند هەفتەی ڕابردووی شاری بەسڕە خەڵکی لە ڕاستی ڕووداوەکان تێگەیشتن کە ئەو وەهم و خورافیاتەی لەلایەن ئۆپۆسیزیۆنی ناکامڵی کوردیەوە بۆیان درووست کرا خورافیاتی تەوایش نەبوو.بەڵکوو گاڵتە کردن بوو عەقڵ و شعوری خەڵک.
کاتێک دەبینم بەسڕە بەو بەهەموو داهاتەوە لەو دۆخەدا نالەبارەدایە و حوکمەتی هەرێمیش سەرەڕای بڕینی بوودجە و قەیران و شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت سەد هێندەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوکمەتی عێراقی ئاوەدانە.
حزبە عێراقیەکانی نێو کوردستان هەموو مافێکی هاوڵاتیان لە مووچەدا بچوک کردبۆیەوە.تا ئەوەی خەڵکیان هاندەدا بڵێن:دەوڵەتمان ناو مووچەمان دەوێ.پرۆسەی خوێندیان پەک خست،کەچی خەڵکی بەسڕە و شارەکانی دیکەی عێراق مووچەیان یەک ڕۆژ دواناکەوێت،لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن لەو دۆخەدا بژین.
جگە لەوە تا ئێستا نەتوانراوە تەنانەت لەبەغداش ئاسایش بۆ خەڵکی دابین بکرێت.کەچی هەموو دین و نەتەوە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستاندا لەو پەڕی ئارامیدا دەژین.
Top