قووباد تاڵەبانی یا حزبەکەی؟

قووباد تاڵەبانی یا حزبەکەی؟
قوباد تاڵەبانی کە لایەنگرانی حزبەکەی پێی دەڵێن(قوبادی مام)بەڵام لای ئێمە جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمە،کەچی ئەو پیاوە زۆرجار بیری ئەچێت کە پۆستەکەی چیە،هەرگا بینیت کادر سەرکردەیەکی حزبەکەی ڕەخنەی زۆر ئاشکرایان لە هەندێ سیاسەتی حوکمەت گرت،کەچی بێ ئاگا لەوەی هەموو ئەو شتانەی ئەوان ڕەخنەی لێ ئەگرن (قوبادی مام)بەڕێوەی دەبات.
یانی هەر بەڕاستی جێگری سەرۆک وەزیران کادر و لایەنگرانی حزبەکەی گوێی لێ ناگرن یان ئەو بێ ئاگای کردوون؟ تا ئێستاش بەشێکی زۆری خەڵکی دەڤەری گەرمیان و سلێمانی واتێگەیەندراوە کە پارتی دەستی بەسەر نەوت و داهاتی ناوچەکانی ئەواندا گرتووە و کاک قوبادیش ئاگای لە مەحموی بێ زەواد نیە!
حوکمداری و دەوڵەتداری واتا بەرپرسیارێتی و ڕانەکردن لێی،جا ئەگەر حزبەکەی( قوبادی مام)ڕۆژێک دەسەڵاتن و ڕۆژێک ئۆپۆسیزۆنن ئەوەندە بێ ئاگان لەم کەم و کوڕیانە بۆچی نوێنەرەکانیان لەحوکمەت ناکشێننەوە؟
بڕوانن لە هەموو سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان ناتواندرێ دوکانێکی میوەفرۆشی بە بێ ئاگاداری یەکێتی دابنرێ،ئەدی چلۆن حوکمەتی هەرێم داهات و نەوت و غازی ئەو سنورەی دەستبەسەردا گرتووە و قوبادی مامیش بێدەنگی هەڵبژاردووە و حزبەکەیشی هیچی پێ ناکرێ!ٚئاخۆ ئەمە ئەچێتە عەقڵی هیچ مرۆڤێکی خاوەن عەقڵەوە؟
بەدەر لەهەموو ئەمانە جێگری سەرۆکی حوکمەت لەماوەی ڕابردوودا پۆستەکەی زیاتر بۆ بانگەشەی حزبیانەی خۆی بەکار هێناوە،تەنانەت کردنەوەی پرۆژەی نوێ و چالاکیەکانی حوکمەتیش تێکەڵ بە مەڵبەند و کۆمیتەی حزبەکەی دەکات،سەرەڕای ئەوەش نەیتوانیوە جێگای خۆی لەدڵی لایەنگرانی حزبەکەی بکاتەوە و بەکەسایەتیەکی لاواز و بێ دەسەڵات و بێ تەجروبە ناوی دەهێندرێ،لەوانەیە تاکە جیاوازی و میهنەی ئەوە بێت کە کوڕی جەلال تاڵەبانی سکرتێری پێشووی یەکێتی و سەرۆک کۆماری عێراقە،جەلال تاڵەبانی هەزار نشێوی و دەردەسەری و تەجروبەی بینی تا گەیشتە ئەو پێگەیە،بەڵام ناکرێ چاوەڕێی ئەوە بکەین کوڕەکانی هەمان پێگەی ئەویان هەبێ،ئاخر قوبادی مام تا ئەم ساڵانەی دوایی هەر لە ئەمریکا بوو شارەزای کەش و هەواو و گەرما و سەرمای کوردستان نەبوو،بۆیە ستەمێکی گەورە لەو پیاوە دەکرێ کە پۆستی باڵای پێ دەدەن تەنها لەبەر ئەوەی کوڕی سەرۆک کۆماری پێشوو بووە.
Top