رۆژهەلات رووخانی حکومەتی ئێران، هەستانەوەی کوردستان.

رۆژهەلات رووخانی حکومەتی ئێران، هەستانەوەی کوردستان.

پرۆسەی گۆڕان:
پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی وڵاتی ئێمە لە پرۆسەیەکی گرینگی مێژووییدان، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە گۆڕان دایە، وڵاتی ئێران بەو جۆگرافیا سیاسییەوە کە هەیەتی لە ناوەندی ئەم گۆڕانکارییانەدایە.
گشت فاکتۆرەکانی ستراکچرالی وڵاتی ئێران ئەوە دەردەخەن کە وڵات بەرەو گۆڕانکاریی دەروات و دەبێ بگۆردرێت. ئەم حالەتە ساڵانێکە بە سەر ئێراندا حاکێمە، بەڵام ئێستا لەبەرگۆڕانکاری ئەساسی لە سیاسەتی ناوەندی سیاسەتی جیهانی ئەم پرۆسەیە خێرایی و هێزێکی تری بە خۆیەوە گرتوە.
لە ئێراندا سالانێک کەمایەسی سەرکی نەبوون یان لاوازیی ئۆپۆزیسیۆن بووە، لەبەر جەوهەری ئەم پرۆسەی گۆرانکارییە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن تەنانەت لە روخاندنی حکومەتیش پاشگەز بوونەتەوە، چونکە بەدروستی تێگەیشتوونە کە ئەم گۆرانکارییە دەتوانێ زۆر زیاترلەوە قوول بێت و جۆگرافیای سیاسی ئێران بکاتە ئامانج، هەر لەبەر ئەوەش یەکەم، ئەم ستراکچرە لە نەخشەی سیاسی ناوچەدا نامۆیە، دووهەم لەبەر ئەوەی کە ئێستا ئەو هێز و توانا نێو دەوڵەتییەی کە بتوانێ ئەم ئەرکە بە جێ بگەینێت، بوونی هەیە.
شەڕ و لایەنەکانی شەڕ:
شەڕی دژ بە ئێران بە گوێرەی ئەو بار و دۆخەی کە لە ئارادایە زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی شەری ئێمپریال واتا، بە هێز و لە هەمان کاتدا شەرێکی هوشمەند دەبێت، وەک روخاندنی ئابووری و بە تایبەت باری دارایی لە مەرحەلەی یەکەمدا. ئەم تاکتیکە سەرەرای لاوازیی ئەوانەی بە ناوی ئۆپۆزیسیۆن هەن، ملیۆنان خەڵک رۆژ لە دوای رۆژ روبەروی دەستەڵاتی سیاسی ئێران دەکاتەوە، لەم شەرەشدا دیارە شارە گەورەکان دەوری سەرکییان دەبێت.
کە وابوو لە ماوەیەکی کەمدا دەستەڵاتی سیاسی ئێران هەم رووبەڕووی جەماوەری میلیۆنی نێو خۆ دەبێت و هەمیش رووبەڕووی هاوپەیمانی بە هێزی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی، بۆیە شارە بچوکەکان و ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان لە مەرحەلەکانی کۆتایی هەرەسهێنانی دەستەڵاتی حاکم دا دەوری زیاتر دەگێرێن و لەبەر لاوازی ئابووریی و ئەمنییەتییان نابێ پێش قەراوڵ و زەرەرمەند بن.
ستراتێژیی کوردی:
رێککەوتن و پێکهاتنی کورد لەگەڵ ئەم رێژیمە نەتیجەی بێ نەتیجەی بوو بەوە کە دیتمان، ئاسۆی رێککەوتن و پێکهاتن لەگەڵ ئەوەی بێش ئەگەر تاریک نەبێ تا رادەیەکی زۆر ناڕوونە.
کە وابوو پێویستە و مەرجە، کە بە روونی و ئاشکرایی سیاسەتی کوردی لە خۆی و لە خەڵک دیار بکات کە لەم پرۆسەیەدا خوازیاریی چییە؟ ئامانجەکانمان دیاریی بکەین و نەڵێین بەرنامەمان هەیە و پاکەتی داخوازییەکانمان دیار و ئامادەیە.
لە تەرکیبی ئەوهێزانەدا کە ئێستا خۆیان لەم شەڕەدا رێکدەخەن و نیشان دەدەن و لە جۆری شەریشدا کورد لایەنێکی گرینگە، بەڵام بە هیچ جۆرێک چارەنووسساز و پێش قەراوڵ و یەکلاکەرەوە نییە.
ستراتێژیی کوردیی پێویستە بریتی بێ لەوەی کە کورد لەم پرۆسەیەدا بە هێزتر لە جاران لە سەر خاکی خۆیدا دەرکەوێ، ئەم ستراتێژییە رێنۆێن دەبێ لە گشت لایەنەکانی خەباتی میللەتی ئێمەدا.
ئەرکەکانمان:
داهاتووی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە کە پێیدەگۆترێ ئێران، یان شەراکەتی تەواوە کە ئاسۆی لە ئێستائەوە لێل و تاریکە یان جیرانەتییە، لە هەر دوو حاڵەتدا پێویستە ئۆرگانەکانی ئیدارەی وڵاتی خۆمان لە ئێستاوە دابرێژین، بۆیە،
سەرکردایەتی سیاسی کورد پێویستە لە ئێستائەوە ستراکچر و تەرکیب و چۆنییەتی بەرێوەبردنی دیار بێ، بۆ نمونە:
• میدیایی میللی لە ئێستائەوە بەکار بکەوێ.
• پسپۆری جیاواز خەریکی داریشتنی بەرنامەی ئیدارەی وڵات لە بواریی خۆیاندا بن.
• دیپلۆماسی کوردیی ئۆرگانیزاسیۆنی بۆ دابندرێت.
• هێزی پاراستنی کوردستان/ هێزی پێشمەرگە/ لە ئێستاوە وەزارەتی خۆی دابمەزرێنێت و گشت پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر یەک چەتر دا رێکبخرێتەوە.
گرفت و لاوازیمان:
خاڵێکی زۆر گرینگ کە رەنگە وەک نەخۆشیی بزووتنەوەی سیاسی کوردی بە گشتی حیسابی لەسەر بکرێ، پرسی سەرۆکایەتییە، کە هۆکاری سەرەکی پەرتەوازەیی کورد بووە. پێویستە رێگا چارەی بۆ ببینینەوە، کورد لە رۆژهەڵاتدا پێویستە بتوانێ ئیسپاتی بکات کەخاوەنی ئەو پێگەیشتوویەیە کە ئەم پرسە لە بەرژەوەندیی خاک، میللەت و کوردستاندا چارەسەر بکات.
ئەوەی هەتا ئێستا هەمانبووە تەنیا بریتی نەبووە لە پرسی سەرۆکایەتی و بەرپرسیارییەتی، بەڵکوو ئەم گرفتە پرسی بەشداریی دێمۆکراتیکیی لەگەڵ خۆیدا لە گۆر ناوە. ئەمە جەوهەری لاوازیی مێژوویی سیاسەتی کوردییە.
کە وابوو دەتوانین زۆر بە ئاسانی و بێ گرفت لە پرسی سەرۆکایەتی رێکبکەوین، بە مەرجێک پرۆسەی بەشداریی لە ئامادەکردنی بڕیاڕدا کراوەبێ.
ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە کراوە بوونی پرۆسەی سیاسییە بۆ بەشداریی هەمووان، ئێستا لە هەمووکاتێک زیاتر پێوستیمان بە دیالۆگە، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێوستیمان بە یەکیەتی ناوخۆمانە،
با پێکەوە بەکەمترین زیان و بە بەهێزترین توانا و ووزەوە ئەم پرۆسەیە تێپەرێنین.
Top