قۆناغی هەڵسانەوە"

قۆناغی هەڵسانەوە

ئابوری کوردستان بەتەواوی داتەپیبوو،هیچ ئومێدێک نەدەبیندرا،پاڵشپشتی دیبلۆماسی وڵاتانیش بۆ کوردستان تەواو لاواز بوو،دەرچەیەک بەدی نەدەکرا تاکوو ئومێدێک بەخەڵکی هەرێمی کوردستان بدرێت،لەوکاتەدا حزبەکان بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی ئابوری داوایان لە وەزیرەکانیان کرد کە لە حوکمەت بکشێەوە،بەڵام سەرۆک وەزیران بوێرانە شانی دایە بەر قەیران و بەڵێنی چاکردنی دۆخەکەی دا و ڕایگەیاند کە دۆخی ئابوری چاک دەکەین، ئەوکات دژبەرانی سەرۆکی حوکمەت و ئەوانەی ئێستا دژی هەڵبژاردنن ئەو دۆخە ناهەموارەیان وەکوو بانگەشە بەکار ئەهێنا و بە ئومێدی خاپوربوونی تەواوەتی ژێرخانی ئابوری کوردستان بوون تاکوو بڵێن:ئەها نەمان گووت!
بۆ ئەوەی دۆخێکی خراپ لە خراپەوە بۆ باش بگۆڕدرێت سەرەتا ئەبێت دان بەو ئەمری واقعەدا بنرێت، پاشان بوێرانە شان بدرێتە بەری و لێی هەڵ نەیەی،ئەوەی ئێستا ئەیبنین کە دۆخی ئابوری کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ باشتر ئەبێت و پرۆژەکان دەکەونەوە کار و خەڵکیش موچەکانیان هێندە تاخیر نابێت،دەرئەنجامی بوێری و ئیرادەی سەرۆک وەزیران و ئەو وەزیرانەیە کە لە کابینەکەیدا مانەوە،هەر لەم ڕۆژانەدا وێستگەیەکی کارەبا لە سلێمانی کرایەوە،دۆخی مووچە زۆر لەجاران باشترە،بەشێکی زۆری پرۆژەکان واخەریکە دەکەونەوە کار،هەرکاتێکیش پرۆژەکان کەوتنەوە کار جوڵەی بازاڕ دەست پێدەکات و ژیانی خەڵکی دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش قەیران،بەشێکی زۆری بوێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەتوانین بیگەڕێنینەوە بۆ ڕاستگۆیی و کۆڵ نەدان و بەردەوامی پارتی لە حوکمەتدا کە تێیدا خاوەنی سەرۆک وەزیرانە،ئەم دۆخە ئەگەر هیچی نەگۆڕیبێ ئەوەی بۆ خەڵکی ڕوونکردەوه کە حوکمداری لە میدیاکان و فەیس بووکەوە ناکرێ،ئەوانەی لەنیوەی ڕێدا حوکمەتیان بەجێهێشت تاکوو بەتەواوی لە پەل و پۆ بکەوێ شایستەی ئەوە نین جارێکی دیکە خەڵکی متمانەیان پێبداتەوە.
بەڵێ ئەو هەرێمە گۆشەگیرکراوەی دراوسێکانی هەڕەشەی داخستنی سنوریان لێ دەکرد،ئێستا وڵاتێکی وەکوو ئێران چاوی لە سنورەکانیەتی و کە دانەخرێن!
نرخی نەوت لە ئاستێکی جێگیردایە،ڕێژەی بەرهەمهێنانیشی لە گێڵەکای هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاد دەکات،لە چەند ساڵی داهاتووش غازی سرووشتی کوردستان ئاشنای بازاڕەکانی جیهان ئەبێت،هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ گەڕانەی هەرێمی کوردستان بۆ نێو جەنگەی ئابوری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و قۆناغی هەڵسانەوەی ئابووری
Top