فەلەکەدین کاکەیی شانازیەک بۆ نەتەوەیەک

فەلەکەدین کاکەیی شانازیەک بۆ نەتەوەیەک
نووسەرو هزرمەندی گەورەی کورد کەسایەتی ناسراوی کاکەییەکان ناوی (فەلەکەدین سابیر حەمود کاکەیی )ە . لە سالی ۱۹٤۳ لە شاری کەرکوک چاوی بە دنیا هەلهێناوە لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر ، مامۆستا فەلەکەدین هەر لە منالیەوە خولیای زانست و نووسین خوێندنەوە بووە ، لە ماوەی ژیانی زۆربەی کاتەکانی بۆ نووسین تەرخانکردووە خاوەنی بەرهەمێکی زۆرە ، وەکو زۆر ڵە سەرچاوەکان باسی دەکەن کە مامۆستا کەسێکی زۆر هێمن و لێهاتوو بووە بەردەوام لە ژیانیدا چالاک بووە ، چالاکوانێکی سیاسی و کۆمەلایەتی بووە لە یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمان بووە لە کابینەی سێیەم و پێنجەمی ئەنجوومەنی وەزیران وەزیری رۆشنبیری هەرێمی کوردستان بووە ، جگە ڵە مانەش ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی (سەدام حسێن )۹ـ ٤ـ۲۰۰۳ دەستپێکی نووسینەکانی وەکو کەسێکی چەپی کورد دەستی کرد بە نووسین و کاری سیاسی کردووە واتا نووسینەکانی بەرەوپێش چوون لەگەل چالاکوانی عەرەبی عێراقیدا بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی (التاخی ) لە بەغدا کە ئەو کات ئەم ڕۆژنامەیە یەکێک بوو لە بەربلاوترین رۆژنامە عێراقیەکان ، بەردەوام لە نووسینەکانی جەختی لە سەر مافەکانی گەلی کورد دەکردەوە ، باسی ئەو زولم زۆرداری دوژمنانی کردووە کە بەرامبەر بە گەلی کورد کردویانە مامۆستای گەورە بەردەوام ڵە خەمی نەتەوەکەیدا بووە وەک لە ۱ـ ۱ـ ۲۰۰٨بابەتێکی نووسیوە بە ناوی (پەیامی کوردستان چییە ) کەلێرەدا نووسەر زۆر بە ڕونی باسی پەیامی گەلی کوردی کردووە کە چیان دەوێت ، مامۆستا خاوەن عەقلیەتێکی زانستی و گەردوونی و ویژدانێکی سپی ودلێکی پڕ لە میهرەبانی و خۆشەوستی بووە بۆ مرۆڤایەتی و نیشتیمانەکەی هەروەها خاوەن بێداریەکی قوول بووە هەر ئەم بێداریە لە ژیانی خۆیدا گەشەی پئ دا و تاوای لێهات کتێبێکی چاپکرد بەناوی (بێداری ) ، لە نووسینەکانی مامۆستادا دەردەکەوێت کە مرۆڤ خۆی بە دوور بگرێت لە ڕابردوو واتا نەبێتە کۆیلەی رابردوو بە کورتی دەیگوت (ئەوەی ڵە ئێستادا نەژی ، دەکرێ بە مردوو بیناسین ، واتە مرۆڤێک ئەگەر لە ئێستادا نەبێت ، مردووە لە هیچ زەمەنێکدا نییە ) واتا مرۆڤ هیج کات خۆی ڕادەستی ڕابردوو نەکات ڕابردوو تەواو بووە داهاتووش نادیارە بۆیە پێویستە لە کاتی ئێستادا بژیت ، پرۆسەی خۆپێگەیاندن و خۆناسینی مرۆڤ گرینگیەکی زۆری هەبووە لە لای نووسەر ، لە بواری ئازادیشدا مامۆستا فەلەکەدین زۆر گرینگی بە بواری ئازادی بیروڕا دەربرین دەدات کە خۆی خەباتێکی زۆری کرد لە پێناوە بیرکردنەوە و ڕادەربڕین ئازادی نووسین و بلاوکردنەوە بەتایبەتی ڵەو دوو کابینەی حکومەت که وەزیری ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان بووە ، لقێکی تر لە نووسینەکانی مامۆستا کە زۆر جێگای بایەخ بووە لای ئەو ئەویش پالپشتی و پارێزگاری وەسفکردنی ئافرەت بووە لە نووسینەکانیدا مامۆستا بڕوای بە فیمینێزم (یەکسانخوز ڕەگەزی)هەبووەبڕوای تەواوی بە مافەکانی ئافرەت هەبووە هەروەکو لەم شیعرەی دا ڕەنگدەداتەوە کە ڵە سالی ۱۹۷۳ نووسیوویەتی

ژن شۆڕشە

ژن لە چینێکی بەشخوراوە
ژن پڕۆلیتاریایە
نەتەوەیەکی چەوساوەیە
ژن نیشتیمانێکی داگیرکراوە
ژن ولاتی بەرخودان و بەرگری و شیعرە
ژن سەرهەلدانی خەونە شۆرشگێرەکانە
هاوڕێ و هەڤالی کرێکارانە
ژن هەڤالبەندی میلڵەتە ستەمدیدەکان و
سەنگەرێکە لە خەبات .....

مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی لە ڕێکەوتی ۳۰ـ۷ـ۲۰۱۳ بەهۆی نەخۆشیەکی لە ناکاو کۆچی دوای کردووە بە کۆچکردنی بۆشایەکی گەورەی دروستکرد لە هەر سێ بواری سیاسی رۆژنامەگەری و ڕووناکبیری ، بەلام ئەو هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە لە نێو نەتەوەکەیدا سەربەرزی هەمووانە .

Top