کە گوێبیستی هەرێمی بەسڕە دەبم، بۆنی عێڕاقێکی کۆنفیدرالی یەکگرتوو دەکەم!

کە گوێبیستی هەرێمی بەسڕە دەبم، بۆنی عێڕاقێکی کۆنفیدرالی یەکگرتوو دەکەم!
بەرلەوەی بچمە سەر کۆنتێنتی بابەتەکەم، دمەوێت چەند کۆنسێپتێک بۆ خوێنەران ڕوونبکەمەوە کە هەمیشە لەڵایی کەسانێکی زۆر بەهەڵە وێناکراوون. یەکەم: کۆنفیدرالی هەمیشە لای کەسانێکی زۆر بەهەڵە پێناسەی بۆ دەکرێت و وادەزانن ئەم چەمکە بە یەک پڵە لە فیدرالی گەورەترە و ناشگات بە پلەی بە دەوڵەتبوون بەڵام راستیەکەی ئەوەیە کە کۆنفیدرالی لەسەرویی دەوڵەتەوەیە واتا تۆ تا نەبیت بە دەوڵەت مافی کۆنفیدرالیت نیە. دووهەمینیان زۆر جار کە باس دەچێتە سەر بەهەرێمبوونی بەسڕە و ناوچە سونی نشینەکان دەکرێت، خەڵکانێکی زۆری کورد حەز بەمە ناکەن و وادەزانن ڕاگەیاندنی ئەم هەرێمانە لەسەر حسابی هەرێمی کوردستانە بەڵام ئەمە بٶچوونێکی هەڵەیە بەڵکو بە پێچەوانەوە گەورەترین خزمەتە بە هەرێمی کوردستان دەکرێت چونکە دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ئەم لۆدی ڕ‌قە سیاسیە شیعی و سونیەی لەسەر کوردە، لە هەمان کات دا گوستنەوەی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ نێوان هەرێمە شیعی و سونیەکانە کە هەمیشە پێشتر لە دژی کورد لە یەک بەرەدابوون، ئەمەش وادەکات کورد لە هەر کاتێک ئەگەر سەربەخۆی رابگەینێت کاردانەوەی شیعە و سونەکان لاوازتربێت لەوەی ئێستا چاوەڕواندەکرێت. سێهەمیان بریتی یە لە درستبوونی وێنەیەکی نێگەتیڤی ریفراندۆم لای کەسانێکی زۆری کورد کە گوایە ریفراندۆم هەلەیەکی مێژووی بوو بەڵام ئەمەشیان هەر تێگەشتنێکی هەڵەیە چونکە یەکێکە لە دەستکەوتە هەرە گەورەکان لە مێژووی کورد بەلگەش ئەم هەموو کاردانەوە نەرێنیانی و هەڕەشەئامێزانەی چەند وڵاتێک بوو کە هەمیشە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامە و شوناسی کوردیان داواە. بازیاتر لە باەتەکەم دەرنەچم بەڵام ئەم شتانەی لەسەرەوە لە روونمکردنەوە پەیوستدارن بە ناوەرۆکی بابەتەکەم بۆیە بە جیا باسمکردن.
وەک ئاشکرایە، ئەم ماوەیە باسی راگەیاندنی هەرێمی بەسڕە دووبارە گەرمکراوەتەوە، لەڵایەن یەک لەسەر سێی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە دەنگی لەسەردراوە و خەریکە دەکرێت بە نوسراوێکی رەسمی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بەرزدەکرێتەوە و وە داواش لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکرێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی لە پارێزگای بەسڕە تاکو هاوڵاتیانی ئەم پارێزگایە پرسەکە یەکڵایی بکەنەوە. لە ئەگەری ڕاگەیاندنی ئەم هەڕێمە دوورنیە ئەم بابەتە پەڵبهاوێژێت بۆ دابەشکردنێکی سەرتاسەری لە عێراق بەڵام چۆن؟ ئەستەمە لە دوایی دروستبوونی هەرێمێکی شیعی، هەرێمێکی سونی دروستنەبێت. کەواتە لەم کاتە دا، عێراق بوو بە سێ هەرێم: هەرێمی کوردی و شیعی و سونی کە بەغداد وەک پایتەختی مەرکەزی هەرسێ هەرێمەکە دەستنیشان دەکرێت. ئەمەش وەک ئەوە وایە سێ هەوێ بەیەکەوە لە یەک ماڵ بژین، بە دڵنیایەوە ئەمەشیان هەر مەحاڵە. لە ئەنجامی دروستبوونی هەم سێ هەرێمە، عێڕاق نقۆمی ناسەقامگیریەکی کۆنترۆلنەکراوو دەبێت لەوانەیە شتێک نەمێنێت بە نێوی عێڕاقی فێدراڵی بۆیە بە ناچاری و ئۆتۆماتیکی عێراق دابەشدەکرێت بەسەر سێ دەوڵەتی کوردی و سونی و شیعی بەمەرجێک درێژە بدەن بە پارستنی ناوێک کە پێی دەوترا عێراق ئەمەش تەنها بە کۆکردنەوەی ئەم سێ دەوڵەتە دەبێت لەژێر چەتری عێراقێکی کۆن فیدراڵی.
لە کۆتای دا، ئەوە ماوە بیڵێم کە هەر خواردنێک لەڵایەن سێ چێشلێنەرەوە ئامادەبکرێت سەرکەوتوونابێت. بەهەمانشێوە عێراقێکی کۆنفیدرالی کە لەڵایەن کورد و شیعە و سونە بەڕێوەببردرێت هەرگیز سەرکەوتوونابێت بەڵام دەتوانین بڵێین چارەسەرێکی کاتی باشە نەک هەمیشەی چونکە سیستەمی کۆنفیدراڵی باوەرناکەم تاکو سەر بەردەوامبێت بەڵام زۆر لەوە دڵنیام ڕۆژێک دێت هەموویان دەبن بە دراوسێی نمونەی.
Top