بەڵی:" ئەوجارەش ئەو لوغمە سیاسییە پۆچەڵ كرایەوە"

بەڵی:
كاتەك كە سەرۆك بارزانی باسی لە هەڵگرتنەوەی لوغمەكان دەكرد ،زۆرەك لە ئێمە ئەو پرسیارەمان بۆ دروست دەبوو ئاخۆ دەبیت باس لە چ جۆرە لوغمەك بكات و چ مەبەستەكی لە پاش ئەو ووتانەوە بیت،لە پێش راگەیاندنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و تەنانەت لە دوای ریفراندۆمیش دوژمنانی ناوخۆیی و تابوری پێنجەم بە هاوكاری ووڵاتانی بیانی، كوردستانیان بەرەو ئاقارەكی ترسناك برد، تەنانەت بەرەو ئەو قۆناغە رۆیشتن كە هەرێمی كوردستان وەكوو قەبارەیەكی سیاسی بسرنەوە، بەڵام بە هیمەت و درایەت سەرۆك بارزانی و سیاسەتەكانی دەوڵەتمەدار، و بوێری هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەو خۆراگری خەڵكی كوردستان، هەموو ئەوپیلانانە فەشەلیان پێ هێنرا.
بەڵام لە دوایین یەكگرتنەوەی نائەخلاقی دۆراوانی ناوەوە بە هاوكاری زۆرینەی دۆراوی عێراق، لە هەوڵی ئەوە دابوون شكۆی پێشمەرگە وەكوو هێزی بەرگریكاری كوردستان و پارێزەری نیشتمان ، بشكێنن.
بەڵام نەیانزانی ئەوانەی كە بەرەنگاری گەورەترین دەوڵەتی تیرۆریستی لە جیهان بویەوە،ئەو هێزەی كە دەیان جار شكستی بە عەرەب و عەجەم و تورك، هێناوە شكۆكەی بە ئەوان ناشكێت،ئەوانەی كەداستانە مێژوویەكەی پردێ‌ و سحێلاو تڵسقۆفیان تۆمار كرد و چۆكیان بە دوژمن دانا، ئاوا بە ئاسانی شكۆی ناشكێت،ئەوەی كە خۆی بۆ حەشدی شەعبی نەچەمان چۆن خۆی بۆ چەند دۆراوەكی سیاسی ،هەڵتۆقاوی داعش و شەرمەزارانی گردەكە و بە دیهێنەرانی ئیرهابی فیكری، دەچەمێنیت.
ئیتر جیا لە شەرمەزاری چییان بۆ مایەوە كە نەیانتوانی دەنگی پێشمەرگە پۆچەڵ بكەنەوە بەڵی:" ئەوجارەش ئەو لوغمە سیاسییە پۆچەڵ كرایەوە".
Top