ئاڵای کوردستان لە دەستێکی ئەمانەوە بۆ دەستێکی ئەمین!

ئاڵای کوردستان لە دەستێکی ئەمانەوە بۆ دەستێکی ئەمین!
ئاڵا سیمبۆل و مۆڕالی هەر نەتەوەیەکە وە پاراستنیشی هاوشانی خاک و نیشتیمان مۆتۆی نەتەوەکانە. هەموو نەتەوەکانیش خاوەن ئاڵای خۆیانن و شانازیشی پێوەدەکەن تەنانەت لەپێاناوی بەرزمانەوە و شەکاوەی ئاڵایەکە قوربانی و گیانفیدایدەدەن و خوێنیشی بۆ دەڕێژن.

ئەوەی من مەستمە تیشکی بخەمە سەر ئاڵای پیرۆزی کوردستانە کە لە لایەن پێشەوا قازی محمد بە ئەمانەتەوە درایە دەست رێبەری کورد بارزانی.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە تاچەند شوێنکەوتوانی بارزانی کە بریتیە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێبەر توانیویانە ئەم ئەمانەتە بپارێزن؟

بەڵێ وەک ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە خۆی بە هەڵگری مەشخەڵی دەوڵەتی کوردی داناوە نەک هەر بە وێردی سەر زمان بەڵکو پارتی پراکتیکیەن سەڵماندوویەتی کە داینەمۆی دەمەزراندنی دەوڵەتی کوردیە، بەردەوامیشە لە بەهێزکردنی بناغەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی.

ئەگەر باچاوی ژیرانە سەیربکەین و لۆژیکانە بریاربدەین دەزانین پارتی هەمیشە بەشانازیەوە داکۆکی لە خەلکی کوردستان کردووە و هەمیشەش پرۆژەی دەوڵەتی کوردی زیندوو کردۆتەوە، ئەگەر سامپلێکی بچوک وەرگرین سەیری ریکڵامی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەتان کرد و بینیتان زۆرینەی لیست و قەوارەکان شانازیان بەوەدەکرد کە ئەوان دژی ریفراندوم بوون و هەریەکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسڵامی کردسانیشیان وەک سوکایەتی پێکردن بە ریفراندۆم چی ناودەبران لەڵاین زۆرینەی پارت و قەوارەکان تەنانەت لێرە و لەوێ هاوشانی برادەرانی بەغدا دەیان ووت دەبێت ریفراندۆمیستەکان بدرێن بە دادگا.لە بەرامبەردا، ئەم دوولایەنانە لە نێویان پارتی دیموکراتی کوردستان شانازیان بەوە دەکرد کە نازناوی ریفراندۆمچیان پێبەخشراوە، تەنانەت لە ریکڵامی هەڵبژاردنیش بە شەرمەوە باسی لە ریفراندۆم نەدەکرد بەڵکو هەمیشە دەیووت خەلکانێک چۆن لە ریفراندۆم تێدەگەن با وا تێبگەن بەڵام بە دڵنیایەوە ئێمە شانازی پێوە دەکەین. ئەنجامەکەشی بە دەرکەوت کە ئاخۆ خەڵک رێفراندمچیەکانیان ویست یان دژە رێفراندمچیەکان. وەک ئاشکرایە کە ریفراندمیستەکان پشکی شێریان بەرکەوت لە بە دەستهێنانی متمانەی هاوڵاتیان.

ئەمەو چەندین نمونەی تر بەلگەی مەلموس و حاشا هەڵنەگرن کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە دڵنیایەوە توانیویەتی پارێزگاری لە ئاڵای کوردستان بکات کە لەڵایەن پێشەوا قازی محمد وەک ئەمانەتێک لە رێی رێبەری کورد بارزانی ڕادەستی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا تاکو ئێستاش لە دەستێکی ئەمین و پارێزراو دایە.

لە کۆتایدا، دەمەوێت بڵێم هێوادارم پارتی دیموکراتی کوردستانیش بتوانێت لە ئاست ئەم هەموو متمانەیەبێت لە لایەن هاوڵاتیانی کوردستان هەمیشە پێی دەدرێت، بۆیە ئومێدەخوازم پارتی دەستبکات بە چارەسەرکردنی سەرجەم ئاریشە سیاسی و ئابووریەکان چونکە لە دەسەلات سەرجەم جومگە سەرەکیەکان لە دەستی ئەو دان، بلێین و نەلێین هاولاتیانیش مافی خۆیانە کە پارتی بە پلە یەک بزانن هەم لە چارەسەر هەم پێچەوانەکەشی. وەک ئاشکرایە سەرباری ئەم هەموو مەعاناتەی شەقام هەیبوو بەڵام هێشتاش دووبارە هەر متمانەی رەهایان بە پارتی دایەوە، بۆیە دەبێت بەرپرسانی باڵای ئەم پارتەش باش لەوە تێبگەن ئەم ئیفلیجیەی باڵی بەسەر بازاڕەکان و بواری کارکردن و بزنسکاری دا کێشاوە بە زوترین کات ئەکتیڤەیتی بەرزبکرێتەوە ئەگەر نا من وەک هاوڵاتیەکی ئاسای نێو شەقام و خەڵک باوەڕناکەم ئەنجامێکی دڵخۆشکەری هەبێت.
Top