حەسەن عەلەوی چی گووت دەبارەرەی سەرۆکی حوکمەت؟

حەسەن عەلەوی چی گووت دەبارەرەی سەرۆکی حوکمەت؟


حەسەن عەلەوی کە یەکێکە لە سیاسیەکانی عێراق و پەرلەمانتاری پێشووی خولی پەرلەمان و هەندێکیش بەدۆستی کوردی ناوزەند دەکەن لە دیمانەیەکدا دەڵێ:نێچیرڤان بارزانی پیاوێکی پراگماتیکیە،کارامەییەکی تێدایە کە لە هیچ کەسێکدا نیە،هەر کاتێک ئاگرێک دەکەوێتەوە ئەو خێرا دەیکوژێنێتەوە،دەتوانم بێڵێم ئەو هۆکاری مانەوەی حوکمەتی هەرێمه.
ئەم لێدوانانەی عەلەوی چەند ڕەهەندێک لەخۆ دەگرێ، بەڵێ لەهەموو تێکهەڵچوونەکانی حوکمەتی هەرێم هەمیشە نێچیرڤان بارزانی کارتێکی شاراوە بووە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و ڕێکخستنەوەی پەیوەندی لایەنەکان،تەنانەت کاتێک تورکیا و ئێران سەروبەندی ڕیفراندۆم زۆر بەتوندی کەوتبوونە دژایەتی حوکمەتی هەرێم،ئا لەو کاتەدا نێچیرڤان بارزانی بەزمانێکی زۆر نەرم وەڵامی دەدانەوە کە دواتر جۆرێک لە شەرمەزاری لای دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە درووست بوو دەربارەی پەیوەندیان لەگەڵ حوکمەتی هەرێم،وە دەتوانین ساتەوەختی ڕووداوەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بەنمونە بهێنینەوە کاتێک ئەبرامزەکانی حوکمەتی عێراقی شەڕی پێشمەرگەیان دەکرد لە سحێلا و پردێ و تێکهەڵچوونەکان هەموو سنورێکیان تێپەڕاندبوو،کەچی لەوکاتەدا سەرۆکی حوکمەت دێتە سەر شاشە بەزمانێکی نەرم داوای چارەسەری کێشەکان دەکات بەگفتوگۆ.ئەم سیاسەتەی نێچیرڤان بارزانی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان جێی تێڕامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لەسەرو بەندی هەوڵی نەزۆکانەی چەند لایەنێک بۆ درووستکردنی (حوکمەتی کاتی)بەیاننامەیەک دەربکات و بڵێت(تەنها پاڵپشتی لەو حوکمەتە شەرعیە دەکەین کە نیچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکات)
بۆچی نێچیرڤان بارزانی بەهۆکاری مانەوەی حوکمەتی هەرێم دادەنرێت؟
کاتێک هێرشەکان لەسەر حوکمەتی هەرێم تەواو چڕبوونەوە و کورد کەوتبۆیە دۆخێکی وەها دژوارەوە کە هیچ شتێک نەیدەتوان پێ لە دوو ئیدارەیی بگرێت،هەر لەوکاتەدا نێچیرڤان بارزانی دەچێتە سەردانی ئەو لایەنانەی بەخیانەت تۆمەتبارن،گەرچی ڕەخنەیشی لێ دەگیرێ لەلایەن ئەندامانی حزبەکەیەوە،کەچی بێ گوێدانە هەر قسەیەک لایەنەکان یەک دەخاتەوە و ترسی شەڕی ناوخۆ و دووئیدارەیی دەڕەوێنێتەوە.
ئەم ڕەوشتە لە کۆچکردوو ئیدریس بارزانیشدا بوونی هەبوو،کاتێک هەموو لایەنەکان شمشێریان بەرەو ڕووی یەک هەڵکێشابوو،ئەو بیری لە درووستکردنی (بەرەی کوردستانی)کردەوە و لەو هەوڵەیدا سەرکەوتوو بوو وە توانی دەستکەوتی زۆر باش بۆ میلەتی کورد بەدەست بهێنێت.
بۆیە دەتوانێن بە قەولی عەلەوێ بڵێین(نێچیرڤان بارزانی ئەو پیاوەیە لە هەرکوێیەک ئاگرێک بکەوێتەوە ئەو پێڕادەگات و دەیکوژێنتەوە.)
Top