پشتگیریکردنی ئیسڕائیل لە دەوڵەتی کوردی وەک ئەوە وایە بەنزین بکەیت بە ئاگردا!

پشتگیریکردنی ئیسڕائیل لە دەوڵەتی کوردی وەک ئەوە وایە بەنزین بکەیت بە ئاگردا!
کەم یا زۆر هەمیشە بینیومانە بەرپرسانی ئیسرائیل لێرە و لەوێ لە هەوڵدان و داوای دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی دەکەن، ئەمەش بەردەوام کاردانەوەیەکی نێگەتڤی دروستکردووە لەلایەن هەندێک لە شەقامی عەرەبی و فارسی و تورکی وەک نەیاری سەرسەختی کورد.
من سەرەتا دەستخۆشی لەم هەوڵ و خۆمخۆریەیی سیاسەتی ئیسڕائیڵیدەکەم لە ئاست ئەم هەموو گرنگی پێدانەی بە کەیسی ئێمەی کورد کە دەتوانم بلێم تاکە میڵەتن کە سیاسیەن و شەقامیەن پشتگیری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی دەکەن و دواین هەوڵشیان ئەوەبوو وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بریاریان دا پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی بکەن بە پڕۆجێکتی نێو پەڕلەمانی ئیسرائیل، بەڵام من وای بۆدەچم ئەم پشتگیریکردنەی راستەوخۆی ئیسرائیل هیچ خزمەتێک بە دۆزی کورد و دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی ناکات بە پێچەوانەوە وەک ئەوە وایە بەنزین بکەیت بە ئاگر دا، لەوانەیە زۆرێک لە ئێوە ئەم قسەی منتان لەلا سەیربێت و بە هەڵە شڵۆڤەی بۆ بکەن بەڵام ئەمە راستیەکی حاشا هەڵنەگرە چونکە پشتگیری راستەوخۆی ئیسرائیڵ هەمیشە بوەتە هۆی ئەوەی نەیارانی ئێمە بەتایبەت لە شەقامی عەرەبی وە هەروەها لە شەقامی ئێرانی و تورکی کاردانەوەیان هەبێت بەرامبەر ئەم هەوڵە و کاربکەن لەسەر لەباربردنی ئەم پرۆژەیە ئەمەش وایکردووە ئەم خەونەمان بەردەوام سڕبکرێت بۆ کاتێکی نادیار، بۆیە من وام پێباشە ئیسرائیڵ بە ئاشکرا کارنەکات لەسەر ئەم کەیسەی کورد بەڵکو ژێر بە ژێر هەوڵەکانی بخاتە کار بۆ ئەوەی هەوڵەکانی لۆژیکتر و کاریگەرتر بەدەربکەون و کاردانەوەی ئیقلیمی دروست نەکات هەم لەسەر دۆزی ڕەوای ئێمە وە هەم لەسەر ئاسایشی خۆی.
لەکۆتایدا دەمەوێت کۆتای بەوە بێنم کە هەر بەرەوپێشڤەچوونێک لە دۆزی کورد، لەدووای میڵەتی کورد ئیسڕائیڵ سودمەندی یەکەم دەبێت بۆیە زۆر گرنگە ئیسرائیڵ ژێر بە ژێر هەوڵەکانی چرتر بکاتەوە لە پێناوی دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی. دەوڵەتی ئیسڕائیڵ دەبێت زۆر هوشیارانە مامەڵە لەگەل کەیسی دەوڵەتی کوردی بکات بەتایبەت پشتگیریکردنی راستەوخۆی ئیسڕائیڵ لەم دەوڵەتە دواجار دەبێتە هۆی تەقینەوەی شەقامی عەرەبی و ئەمەش وادەکات پشتتگیری نێودەوڵەتیمان زۆر لاواز بێت بٶئەوەی بەرژەوەندی زلهێزەکان درزی تێنەکەوێت لە خۆرهەڵاتی ناوین.

Top