بۆچی لیستی 184ی پارتی؟

بۆچی لیستی  184ی پارتی؟
ناکرێت لەهەڵبژاردنەکاندا تەنها بیر لە دورشم و وشەی پرشنگداری ئەم و ئەو بکرێتەوە یاخود بکەوینە ژێر کاریگەریانەوە ، ناکرێت بکەوینە ژێر تەوژمی گەوجاندن بۆ تێکەڵکردنی حزبی دەستکەوت و حزبی خیانەت ، ناکرێت تێگەیشتمان لەو ئاستەدا نەبێت کارو پلان و پیلانی ئەو حزب و لایەنەنەمان لا ڕون نەبێت کە خیانەیات کرد و نیوەی خاکی کووردستان بەخشیە دوژمن ، پێشنیاری بڕینی قوتی خەڵکیان بۆ بەغدا کرد ، چون داوای نەناردنی موچەیانکرد و خەڵکیشیان دەخستە سەر شەقام بۆ موچە و بۆ لەناو بردنی کیانی سیاسی هەرێم داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ڕاپەڕین و حکومەتی ڕزگاریان دەکرد .
وەناکرێت هێندە کورت بین بین نەگەڕێینەوە بۆ پاشەڵی نەیارانی پارتی و لەم کاتی بانگەشەو هەڵبژاردنەدا ژێر دەمامکەکانیان نەبینین .
چۆن دەکرێت حزبێک تەواوی مێژوی خەباتی قوربانی دان بێت بۆ ڕزگاری خاک و نەتەوەکەی و دەریایەک خوێنی لەو پێناوەدا بەخشیبێ هاوتا بکرێت لەگەڵ هەندێک هێزو لایەن کە بۆ خۆگرتنەوەو سەرکەووتن و بەرژەووەندی حزبی قوربانی بە گەلەکەی دەدات ، چۆندەکرێت پێمان وابێ ئەوانەی دژی سەر بەخۆیی کوردستانن کەچونە بەغدا کار بۆ مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن ، ئایا ڕێی تێدەچێت ئەوانەی بەئاوازی بەئاوازی بەغداو ئەملاو ئەولا هەڵدەپەڕن و سپۆنسەرەکانیان دوژمنانی کوردبێت کە چونە بەغدا داوای مافەزەوتکراوەکانمان بکەن یاخود دەکرێ دژە سەربەخۆیی و گوێ لەمستی بەغدا بکرێتە نوێنەری کوردستان لە بەغدا؟
بۆیە ئەم هەڵبژاردنە سەنگی مەحەکە بۆ کورد لەبەغداچونکە نەخشەی سیاسی عێراق لەچوار ساڵی دادێ دەگوڕێت و جێگیریش دەبێ بۆ چەند خولێکیمداهاتوو ، کەواتە زۆر گرنگە لیستێک نوێنەرایەتیمان بکات کە حزبێکی بەهێزی یەکگرتووی خاوەن ئەزمونی لەپشت بێت تا هەڵەکان ڕێکبکاتەوەو دەرفەتی هەڵە و خیانە بۆ هیچ کەسێک نەهێڵێتەوە تا ئەو ڕادەی گەر بوار بۆ پێکەوەیی نەما بە بڕوایەکی بەهێزەوە بڕیاری کۆتایی بدات لەبەغدا .
کە ئەو لیستەش لیستی بەرگری لە کوردستان و دەستکەوتەکانە لیستی سەربەخۆخوازان و لیستی بارزانی و پێشمەرگەیە لیستی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
Top