هەلبژاردن و بانگەشەکردن

هەلبژاردن و بانگەشەکردن
لەگەل نزیکبوونەوەی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق بانگەشەکردن دەستی پێکردووە لە شار و شارۆچکەکانی عێراق و کوردستان ،(هەلبژاردن) یەکێکە لە ئامرازەکانی بەشداری ڕامیاری وەرگرتن و دەستاودەست کردنی دەسەلات .هەروەها خودی هەلبژاردنیش واتا هەلسانی گەلە بە دەسنیشانکردن و هەلبژاردنی ئەو کەسانەی کە دەسەلات بەناو گەلەوە بەرێوە دەبەن بۆیە زۆرێک پێیان وایە (هەلبژاردن و دیموکراسیەت ) دوو چەمکی گرێدراون بە یەکەوە ، بۆیە هەلبژاردن یەکێکە لە بنەما هەرە گرینگ و بنەڕەتیەکانی (سیستەمی دیموکراسی ) ، لە سیستەمە دیموکراتیە کۆنەکاندا لە یۆنانی کۆندا هەلبژاردن بەشێوەی (تیرو پشک ـ القرعە) بوو واتا کەسی فەرمانڕەوا لە ڕێگەی ئەم تیرو پشکەوە دەسەلاتی وەردەگرت ڕاستەوخۆش هاولاتیان بەشداردەبوون لەکایەی ڕامیاری دا ، بەلام بەهۆی دەرکەووتنی دەولەتی نوێ فراوانبوونی سنووری دەسەلات و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان بەرەو پێشچوونی کۆمەلگاکان قورس بوو کار بە (دیموکراسیەتی ڕاستەوخۆ)بکرێت بۆیە لە دوای سەدەی ۱٨وە کومەلێک لە هزرمەندان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە کار بە (سیستەمی نوێنەرایەتی ) بکرێت گەل نوێنەرەکان هەلبژێرێت ئەوانیش لە جیاتی گەل مومارەسەی دەسەلات بکەن ، لە کۆندا هەموو کەس مافی دەنگدانی نەبوو واتا چەند مەرجێک هەبوو بۆ دەنگدەر وەک (کەفائە ـ توانای زانستی ـ دارایی ) واتا دەبوو کەسی دەنگدەر خاوەن پلەیەکی کۆمەلایەتی بەرز بووایە خاوەن سەروەت و سامانێکی زۆر بێت و هەروەها توانای نووسین و خوێندنەوەی هەبێت ، بەلام ئەم شێوازه لە ئێستادا زۆر کال بۆتەوە چونکە لە گەل پرەنسیپەکانی دیموکراسی یەکناگرێتەوە ، بۆیە لە کاتی ئێستادا کار بەشێوازی (هەلبژاردنی گشتی ) دەکرێت ئەم شێوازەش له سەدەی (۱۹ـ۲۰) بلاوبۆیەوە وە سویسرا یەکەم دەولەتە کە کاری بەم شێوازە کردبێت لەگەل ئەمەشدا هەندێک مەرج دانراون وەک دیاریکردنی تەمەن لە زۆربەی دەولەتەکاندا ئەوکەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە دەبێت لە سەرەرووی ۱٨سال بێت واتا گەیشتبێتە تەمەنی یاسایی ئەهلیەتی تەواو بێت کەسێکی عاقل بێت هەروەها ڕەگەزنامەی هەبێت ، هەلبژاردنیش چەند شێوازێکی هەیە وەک ۱ـ هەلبژاردنی بە لیست ۲ـ هەلبژاردنی تاکە کەسی ۳ـ هەلبژاردنی ڕاستەوخۆ واتا هەلبژاردنی یەک پلەیی ٤ـ هەلبژاردنی ناڕاستەوخۆ واتا هەلبژاردنی چەند پلەیی ، هەروەها هەلبژاردن هەم مافە و هەم ئەرکە بۆ هاولاتی ، لێرەدا وەک سروشتێکی ڕامیاری هەر لە گەل دەستپێکردنی هەلبژاردن لە هەر ولاتێکدا ڕاستەوخۆ بانگەشەکردن دەست پێدەکات بەبلاوکردنەوەی وێنەی پۆستەری کاندیدەکان ناوەکانیان و هەروەها لیستەکانیان سەردانی کردنی کاندیک بۆ نێو خەلک کە زۆر بە ڕوونی دیارە پێش هەلبژاردن سەرنج ڕاکێشانی دەنگدەر بۆ بەلێنەکانیان هەروەها دروستکردنی کۆڕو کۆبوونەوە ، بەلام زۆر پێویستە ئەم بانگەشەکردنە زیاتر بە یاسایی کردن بکرێت چونکە لەکاتی ئێستا زۆر کەم و کورتی بێ رێزی دیارە بەرامبەر بە بانگەشەکردنی هەلبژاردنەکان چونکە لێرەدا ئەبینی کە دەنگدەری حزبێک یان کاندیدێک هەلدەستێ بە دڕاندن یان سووکایەتی پێکردنی حزبی بەرامبەر یان کاندیدەکەی کە ئەمەش شکاندنی ئازادی تاکە کەسیە نەبوونی سەروەریە ، ئینجا لێرەدا دیسان ئافرەت قوربانی یەکەمە دیسان سووکایەتی و بێ ڕێزی بەرامبەر بە ئافرەت لە بانگەشەکاندا زیاتر دەکرێت ، تەنانەت لە ڕۆژی هەلبژاردنیشد کۆمەلێک کەس کە دەنگیان بۆ هیج لایەنێک نییە تەنیا بۆ بلاوکردنەوە و نووسینی قسەی ناشرین لە سەر کاغەزی دەنگدان دەچێت بۆ دەنگدان بۆیە زۆر پێویستە تاک هۆشیارو ڕۆشنبیر بێت بۆ خۆی و بۆ کۆمەلگەکەی هەروەها خاوەن ئەخلاقی سیاسیش بێت ئەوەی دەنگی بۆ هیچ لایەنێک نییە ئازادە دەتوانێ لە مالەوە بێت ، بۆیە زۆر پیویستە یاسا پەیڕەو بکرێت لە هەلبژاردن و بانگەشەکردن دا .
Top