ئەم لایەنەی دەبێت متمانەی پێبدرێت!

ئەم لایەنەی دەبێت متمانەی پێبدرێت!
بەداخەوە ئێمەی کورد بەدرێژای مێژوو بوینەتە قوربانی دروشمە بریقەدارەکان و بەڵێنە نامەنتقیەکان هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ خۆشباوەڕی و ساویلکەی ئێمە. ئەوەی دەمەوێت تیشکی بخەمە سەر بریتی یە لەوەی کە ئەمرۆ بە سەروبەندی هەلبژاردنەکانی پەرلەمێنتی عێراق تێدەپەرین و چەندین لیست و قەوارە لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان تیایدا بەژدارن، هەمووشیان بێ جیاوازی ئەسپی خۆیان تاوداوە و دەستیانکردووە بە بەرزکردنەوەی دروشم و مۆتۆی بیقەدار و زۆر جار دەگاتە ئاستی ناوزەراندن و تەنانەت جاریواهفەیە تەشهیریش بەیەکتر دەکەن. ئەمە لەلایەک لە لایەکی تریش حال و گوزەرانی خەڵک ئەوەیە کە هەموومان دەیبینین چۆن سێکتەرەکانی ژیانی هاوڵاتیان ئیفلیج کراوە. لێرەدا دەتوانین بلێین خەڵک بەگشتی توشی سەرلێشێواوی بووە بەوەی کە ئاخۆ دەنگ بەکام لیست و قەوارە بدات چونکە نازانین لەنێو ئەم هەموو دروشمە بریقەدارانە باوەڕ بە کامیان بکەین بۆئەوەی بلێین شیاوی دەنگ پێدانە بە بەراورد لەگەل ئەم دروشمە بریقەدارانەی قەوارەکان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو هەلیانگرتبوو ئەم هەموو قسە بریقەدارانە هەر هەمووی کورت گۆتەنی لە وەنەبووی دەچێت، بەڵام پرسیاری جەوهەری ئەوەیە ئێمە پشت بە چ پرەنسیپلێک ببەستین بۆ ئەوەی بێ دوودلی لیستێک هەلبژێرین.
بەبیروڕای من وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەنی یە کە لە دڵی زۆربەی شەقامی عێراقی و کوردستانی دایە بە تایبەت شەقامی کوردی چونکە زۆرێک لە دەنگدەران لایەنی ئابووری دەکەن بەمەرج گوایە کێ بتوانێت باروگوزەرانی خەڵک چاک بکات پێویستە دەنگی پێبدرێت هەرچەندە ئەم قەوارەیەش بەروونی دیارنیە کە بتوانێت کارێکی لەم جۆرەبکات، بەربژێری سەرجەم قەوارەکان تەرکیز لەسە ئەمە دەکەن بەڵام خەڵک دڵنیایە دروشمەکانیان دوورن لە ڕاستی، من پێموایە دەبێت لەدەنگ دان پشت بەوە ببەستین کە کێ دەتوانێت سیکیوریتی و ئەمنیەتی وڵات دابین بکات چونکە ئەگەر تۆ لەسەر تەختی زێریش دانیشیت کاتێک لە ئەمنیەتی خۆت دڵنیا نەبوویت یەک عانەش ناهێنێت.
تۆ ئەگەر های لایف بژیت کەچی ئەمنیەتت نەبوو هیچ سودێکی نیە، سەرجەم سەروەت و سامانت هەم شەرەف و کەرامەتت دەکەوێت ژێر هەرەشە و مەترسی دووژمنانی کورد مێژووش شایەتی ئەویە کە هەرکاتێک دووژمن جلەوی کوردستانی گرتبێتە دەست پێش هەموو شتێک دەستی کردووە بە گرتن و کوشتن و تاڵانکردن و لەکەدارکردنی ئافرەت......هتد.
بۆیە دوا کۆمێنتم ئەوەیە ژیرانە و لۆژیکیانە بریاربدەین و نەکەوینە ژێر کاریگەری دروشمە بریقەدارەکان، بە پلەی یەکەم بیرلەوە بکەینەوە کە ئاخۆ کێ دەتوانێت ئەمنیەتمان پپارێزێت و رووبەروی دووژمن ببێتەوە، هەروەها دەمەوێت ئەمەش بڵێم هەمیشە ئاگاداربن کام کەس لەلایەن دوژمنەوە زۆرترین تەشهیری پێکرا و رووی تیرەکانی دووژمنی تێکرا، ئەوا متمانەتان بەو کەسەبێت وە بەپێچەوانەشەوە هەرکەسێک دووژمن رووی تێنەکرد و رووی تیرەکانی تێنەکرد ئەوا متمانەی پێمەکەن.
Top