خۆپیشاندان یان شانۆی نمایشکردنی ئۆپۆزسیۆن

خۆپیشاندان یان شانۆی نمایشکردنی ئۆپۆزسیۆن
بەداخەوە ئۆپۆزسیۆن ھەمیشە بەشێکە لە ھۆکاری گوێنەگرتن و جێبەجێنەکردنی داواکاری شەقامی کوردی بەھۆی بەڵارێدابردن و بەسیاسی کردنی خۆپیشاندان و داواکاری خۆپیشاندەران. من لەوەتەی لەبیرمە ھەمیشە ئۆپۆزسیۆن مەیدانی خۆپیشاندانەکانی کوردستانی قۆستۆتەوە و کردویەتی بە سەکۆی خۆ نمایشکردن و پرۆپاگەندەی سیاسی کەچی. چەندین جار لەلایەن خۆپیشاندەران داواکراووە ھیچ لایەنێک خۆی تێکەل بە داواکاری ھاوڵاتیان نەکات بۆ نمایشکردنی ئەجێندای سیاسی کەچی ئەوان ھەر بەردەوامن لەسەر کارە چەواشەکاریەکانیان. ئەم خۆپیشاندانانەی لەم دوایە بەڕێوەدەچن داواکاریەکان ڕوون و ئاشکران کە بریتین لە باشکردنی سیستەمی مووچە چ لە ڕووی پێداچونەوە بە سیستەمی پاشەکەوت ھەم پێدانی موچە بە سیستەمێک کە دووربێت لە بە سەردێرکردنی دابەشکردنی مووچە سوپاس بۆ خودا وەک بینیمان حکومەتی ھەرێم رۆژی چورشەممە کە دەکاتە بەرواری ٢٨/٣/٢٠١٨ توانی تارادەیەک چارەسەری ئەم بابەتەبکات بەوھیوایەم بریارەکان بە زوترین کات جێبەجێبکرێن بۆ باشترکردنی ژیانی ھاولاتیان و تارادەیەک جولە خستنە نێو بازاڕەکان.
گەرچی کۆمەڵێک لە برایانی ئۆپۆزسیۆن لە رێی ھەندێک لە کەسایەتی سیاسی و حزبی و تەنانەت کەسایەتی ئاینیش ھەوڵدەدەن مەیدانی خۆپیشاندان بکرێت بە مینبەرێکی سیاسی بۆ خۆ دەرخستن و بانگەشەی ھەڵبژاردن. لێرەدا، جێگەی دەستخۆشیە کە ھەندێک لەم کەسانە لەڵایەن خۆپیشاندەران ڕێگەیان پێنەدرا ئامانجەکەیان بپێکن. خۆپێشاندان واتا بەرزکردنەوەی داواکارییک بۆ لایەنی پەیوەست بەم بابەتەوە بەشێوازێکی ھێمنانە و ئاشتیانە و دوور لە توند و تیژی و کاولکاری. ئێستا سەلمێنراوە کە خراپترین جۆری خۆپیشاندان کە ھەمیشە دەبێتە ھۆی کاولکاری و زینای رۆحی و ماددی...ھتد بریتیە لەم خۆپیشاندانانەی کە لەلایەن کەسانێکی چەپەل مەرامێکی سیاسی لەگەل تێکەل دەکرێت، من بەداخەوەم کە وادەلێم بەڵام خۆپشاندانەکانی کوردستان ھەمیشە دەخرێنە قالبی خراپترینەکەیان بەھۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ناتەندروست و دوور لە ھەموو قیەمێکی ئۆپۆزیسیۆن بوون، ئۆپزیسیۆنێک کە ھەمیشە بە فیکەی نەیارانی کورد جولەدەکەن و ھەولدەدەن چەواشەکاری و پەشێوی دروستبکەن، ھەرچەندە نابێت ئەمەش بشارینەوە کە دەسەڵاتی کوردی شەقامی کوردی تەواو بێزار و ماندوو کردووە بەھۆی سیاسەتی برسیکردن.
ھەروەھا لێرەوە بەگرنگی دەزانم دەسەڵاتی کوردی بەویژدانەوە بەپێر داواکاری فەرمانبارانەوە بچێت و بەزوترین کات چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە، ھەروەھا دەبێت چیتر ڕێگەنەدات لەلایەن کەسانێکی نەخوێندەوار و دوور لە شارستانیەت سوکایەتی بە مامۆستایان بکرێت و ھەلسوکەوتی نەشیاویان لەگەڵدا بکرێت و بە زلە تێھەڵبدرێن چونکە سوکایەتیکردن بە مامۆستا سوکایەتیکردنە بە تەواوی کۆمەڵگا. مامۆستایان باوک و دایکی کۆمەڵگان، مامۆستایان بنیاتنەری کۆمەڵگەن چونکە ئەوانن کۆمەڵگا پەروەردە دەکان، ئێمە ھەموومان لە سەرکردەوە تا کەناس پەروەردەکراوی بەردەستی مامۆستاین بۆیە سوکایەتیکردن بە مامۆستا سوکایەتیکردنە بە کۆمەڵگا.
لەکۆتایدا، ھیوا خوازم خەلکی ئێمە زیرەکانە و شارستانیانە داوای مافەکانیان بکەن و نەھێڵن ھێچ ئەجێندایەکی سیاسی تێکەل بە داواکاریەکانیان بکرێت و نەھێڵن گۆڕەپانی خۆپێشاندان بۆ بانگەشەی حزبی و سیاسی بەکاربھێندرێت ھەروەھا ھیوادارم حکومەتی ھەرێمیش بە زووی و ئەرێنیانە پێشوازی لە داواکاریەکانی ھاوڵاتیان بکات و بۆ ئەوەی ھەستبکرێت کە حکومەتەکەی ئێمە بەڕاستی رۆڵی باوک دەبینێت (دەتوانین بلێین ئەم رۆڵەی نەبینیوە) بۆ ھاو‌ڵاتیان وە لە ھەمانکاتدا دەبێتە ھۆی دەمبەستکردنی ئۆپۆزسیۆن بۆئەوەی چیتر نەتوانێت شەقامی کوردی بە لارێدا ببات و بۆ پیلانە گلاوەکانی خۆی شەقام بەکاربھێنێت.
Top