دواجار بەرهەمی سەردان و جوڵە دیبلۆماسیەکانی سەرۆک وەزیران دەرکەوتن"

دواجار بەرهەمی سەردان و جوڵە دیبلۆماسیەکانی سەرۆک وەزیران دەرکەوتن
دژبەرانی سەرۆک وەزیران چاویان لەهەڵوەشاندنەوەی حوکمەتی هەرێم و پێکهێنانی حوکمەتی ڕزگاری کاتی بوو، عەبادیش غروور بەتەواوی کوێری کردبوو کە ئامادە نیە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بکات بۆ پێدانی مافە دەستوریەکانی، لەبری گفتوگۆ ئەبرامزی نارده سەر کورد،سەرەتا کۆمەڵێک مەرجی دانا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان کەبریتی بوون لە(هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم، ڕادەستکردنی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوریەکان،ڕادەستکردنی سێگۆشەی پیشخاپور و سنوری نێوان کوردستان و تورکیا و سووریا)ئا لەو کاتەدا نێچیرڤان بارزانی دەستی کرد بە کۆمەڵێک مانۆڕی سیاسی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کە ئەوکات زۆرێک تانەیان لێدا، زۆری پێنەچوو عەبادی لەگەڵ هەرێم هاتەسەر مێزی گفتوگۆ، ئەنجامی ڕیفراندۆم سڕکرا نەک هەڵبوەشێندرێتەوە،نە فڕۆکەخانەکان ڕادەستی بەغدا کران و نەدەروازە سنوریەکان نە سێگۆشەی پیشخاپوور، هەرچی بانقی نێودەوڵەتیە دوای سەردانەکانی سەرۆک نێچیرفان بارزانی پێدانی مافەداراییەکان هەرێمی کرد بەمەرجی قەزدان بە عێراق،نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکان و بەهێزبوونی ڕکابەرەکانی عەبادی و فشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی هاوکێشەکەی لەبەرژەوەندی کورد و هەنگاوەکانی نێچیرڤان بارزانی ئاڕاستەکرد،موزایەدە چیەکانی ناوخۆش بە ئومێدی هەڵوەشاندنەوەی حوکمەتی هەرێم پێش چەند مانگێک لە هەڵبژاردنەکان کشانەوە، کەچی سەرۆک وەزیران لە هەوڵەدیبلۆماسیەکانی نەوەستا، ئێستاش ئەگەر دۆخی ئابوری کوردستان و ژیانی خەڵکی بەرەو باشی بڕوات کەس خاوەنی دەستکەوتەکان نیە جگە لەسەرۆک وەزیران.
دوای کۆبونەوەکەی لەگەل حەیدەر عەبادی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ هەر یەکە لە (عەلی شەمخانی و عەلی لاریجانی و حەسەن ڕۆحانی)کۆبۆیەوە، ئێران دژایەتی ئاشکرای خۆی بەرامبەر پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان نەشاردۆتەوە، بەڵام ناکرێت وڵاتێکی وەکوو ئێران له باشکردنی دۆخی هەرێم لەبەرچاو نەگیرێت لەکاتێکدا زۆربەی حوکمەتەکانی ناوچەکە بە عێراقیشەوه بوکەڵەیەکی دەستی ئێرانن و بـڕیارەکانیان لە تارانەوە بۆ دێت،سەردانی نێچیرڤان بارزانی کە پێگەکەی لە ئێستادا گەورەترین دەزگای بڕیاردانی هەرێمه زۆر پەیام لەخۆ دەگرێ، کە کورد بەڕاستی نایەوێت ئێران وەکوو دووژمنی خۆی بناسێنێت، ڕۆڵی ئێرانی تەواو لەبەرچاو گرتووە لەو کاریگەریەی بەسەر بەشێک لە کوردستانەوە هەیەتی،بۆیە ئەو کۆبونەوانەی لە تاران ئەنجامدراون کاریگەریان چەند هێندەی ئەو کۆبونەوانە دەبێت کە لەناو عێراق و کوردستانیشدا ئەنجام دراون،بۆیە چاوەڕوانی هەواڵی دڵخۆشکەر و باشتربوونی دۆخی ئابوری خەڵکی دەکرێت دوای ئەو هەوڵە چڕوپڕانەی سەرۆک وەزیران.
لەکۆتایدا ئەوانەی قوماریان لەسەر کەوتنی حوکمەتەکەی سەرۆک وەزیرانە گەنجەکە دەکرد،هەندێکیان بەڕێنوینی کردنی دووژمن و هەندێکی تر بە کشانەوە و هەڵڵای ڕاگەیاندن لەکۆتایدا چاوشۆڕ و شەرمەزاری لای میلەت دەبن
Top