ئایا نێچیرڤان بارزانی ئەرکە قورسەکەی جێبەجێدەکات ؟

ئایا نێچیرڤان بارزانی ئەرکە قورسەکەی جێبەجێدەکات ؟
دوایی خیانەتە گەورەکەی ۱٦ ئۆکتۆبەر کەبوە ھۆی لەدەست دانی نیوەی خاکی کوردستان بۆ حەشدی شەعبی و ھاوپەیمانەکانی ۰ ھاوکات لەگەڵ سڕ کردنی کارەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و دابەش کردنی دەسەلاتکانی بەسەر ھەرسێ سەرۆکایەتی پەڕلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و دادوەری ۰ ئەرکی رێزدار نێچیرڤان بارزانی لەم دۆخەی ئالۆزەی کوردستان زۆر قورس بوە ۰ بەتایبەتی لەروی دبلۆماتی و سەردان و دروست کردنی فشار بۆ سەر حکومەتی عێراق بۆ دانوستاندن لەگەل ھەرێمی کوردستان ۰ دواین سەردانەکەی بەرێزیان بۆ ڤاتیکان بۆلای پاپا وا خەریکە ترافکی سەردان و پەیوەندیە تێلەفۆنیەکان زیاتر دەبن ۰ دوای ئەم سەردانە ھەولێر و بەغدا یەکەم دیداریان ئەنجام دا لەسەر ئاستی وەزیرانی ناوخۆ ۰ ئەمڕۆش لەڕاگەیاندراوێکدا حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند کە ڕێکس تلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندی بە رێزدار نێچیرڤان بارزانی یەوە کردوە ۰ پشتگیری ئەمەریکای بۆ گەلی کورد ستان دەربڕیوە و پشتگیری دانوساندنی نێوان ھەولێر وبەغدای دوپات کردۆتەوە ۰ ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ دەولەتمەدار ۰
وەکو دیارە فشارێکی زۆر لەسەر عێراقە بۆ دانوساندنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ھەولێر بەتایبەتی لەلایەن بانکی نێودەولەتی و سندوقی دراوی نێودەولەتی کە ھەردوو کیان بە بەغدایان ڕاگەیاندوە تاکو دانوساندن لەگەل ھەولێر نەکات ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی شەڕی داعش تەرخان ناکات ئەمەش بەرھەمی ئەو سەردان و ھەولانەی خودی بەرێزیانن ۰ ئەوەی جێی تێڕامانە ھەلبژاردنی داھاتوی عێراقە کە ئەمەریکا ھەولی ئەوەی دەدا زۆرترین حزب لە ھاوپەیمانکەی عەبادی بن کەچی دەرکەوت پێچەوانەی خواستی ئەمەریکا دەرچوو ۰ عەبادی و حەشدی شەعبی ھاوپەیمانەتیان کرد ۰ کەئەمەریکا ئەوەی دووەمیان وەخەریکە دەخاتە لیستی تیرۆر ۰پێچەوانەی لێدوانەکانی پێشوی خۆی عەبادی ھەمیشە داوای ھەلوەشاندنەوەی ئەم میلیشایانەی دەکرد ۰ بۆیە من گەشبینم بە ھەولەکانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بەرژەوەندی کوردستان لەم معادلاتانە دەپارێزێت ۰
Top