بایکۆتی کورد لە ھەلبژاردنەکانی ناوچە داگیرکراوەکان لە نێوان لۆژیک و نالۆژیکی بەژداریکردن!

بایکۆتی کورد لە ھەلبژاردنەکانی ناوچە داگیرکراوەکان لە نێوان لۆژیک و نالۆژیکی بەژداریکردن!
دوور لە بیرکردنەوەی حزبایەتی ئەمەوێت بابەتێک بروژێنم ھیوادارم ھیچ کەسێک بە بیرکردنەوەی حزبایەتی بیری لێنەکاتەوە.
بەژداری نەکردنی پارتی لە ناوچە داگیرکراوەکان تا چەند بریارێکی مەنتقیە؟
من کۆمێنتم ئەوە ئەگەر کورد بەگشتی بایکۆتی ھەلبژاردنەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی دوای ١٦ ئۆکتۆبەر نەکات ئەوا گورزێکی تری مێژووی بەردەکەوێت.
بۆچی؟
چونکە کورد سەرجەم سێکتەرەکانی دەسەڵات و بەرێوەبردنی لەم ناوچانە لەدەستداوە ئەمەش دەبێت بە ھۆی کەم بوونەوەی دەنگی کورد لەم ناوچانە لەبەر چەند ھۆکارێک کە گرینگترینیان:

یەکەم: نەبوونی دەسەڵاتی کورد لە ناوچە داگیرکراوەکان گومانی ساختەکاری زۆر دروست دەکات لە دەنگدان مەبەستی کەمکردنەوەی دەسەڵات و نفوزی کورد لەم ناوچانە.
دووھەم: ئاوارەبوونی خەلکانێکی زۆری کورد لەم ناوچانە ئەمەش سەد لەسەد کاریگەری نێگەتیڤانە دروست دەکات.
سێھەم: لە غیابی دەسەڵاتی کوردی لە ناوچە داگیرکراوەکان، ئەگەری چاوسورکردنەوە ھەیە بەسەر دەنگدەری کورد ئەمەش بەدلنیایەوە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی دەنگی کورد لەم ناوچانە.
ئەم سێ ھۆکارە و چەندین ھۆکاریتر دەبن بە ھۆکاری کەمکردنەوەی دەنگی کورد لەم ناوچانە ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرجەستە بوونی بەلگەنامەیەکی مێژووی کە گومان لەسەر کوردستانی بوونی ئەم ناوچانە دروست بکات.
بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کورد زەخت دروستبکات تاکو ھەلبژاردن لەم ناوچانە نەکرێت تا کاتی گەرانەوەی دەسەڵاتی کورد بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لەھەمان کاتدا ئەگەر کورد نەیتوانی ئەم زەختە دروست بکات باشترین رێگا چارە ئەوە کورد بەگشتی بایکۆتی ھەلبژاردنەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بکات چونکە لە ئەگەری بایکۆتی کورد لەم ناوچانە دانپیانانی دووەلی بە ھەلبژاردنەکان لاوازدەبێت و وەک پێویست پشتی پێنابەسترێت لە ئاستی ئیقلیمی و دووەلی.
Top