ئەمریکا ئەو دەولەتەی کە هەر گوێمان لە ناوی دەبێت بەهێزی و شکۆی و خاوەن سەروەریەکی تەواو ئەو دەولەتەمان دێتە پێش چاو، ئەمریکا ئەو دەولەتەیە کە سیاسەتێکی جیهانی و یەکگرتووی هەیە بەسەر تەواوی ناوچەکانی جیهاندا . واتە ئاڕاستەی سیاسەتە جیهانییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی جیهان ، بەلام کاریگەری ئەم سیاسەتە بەسەر ولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست دا زیاترە ، چونکە زۆربەی ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست ولاتی دواکەووتوون وێراکراون بە جەنگ نموونە وەک (عێراق و سوریا ) .سیاسەتی دەرەکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لە سەر بەهاکانی (لیبرالیزم ،دیموکراسی ، ئازادی ، سیستەمی سەرمایەداری )دەکاتەوە ، ئەو زلهێزەی ئەمریکا لە ئەنجامی بوونی یەکگرتوویەکی نێو خۆیی نێو ئەمریکییەکان و بوونی دیموکراسیەکی سیاسی و حزبی وە ئاشتیانەی دەستاودەستکردنی دەسەلات ، بوونی سیستەمی دوو حزبی کە باشترین جۆری سیستەمی حزبایەتییە ، هەروەها بەهێزیەکەی لە ڕووی ئابووریەوە و سەربازیەوە هەموو ئەمانە وای کردووە که ئەمریکا کاریگه ری هەبێت بەسەر سیاسەتی ولاتان تداخول بکات لە هەر کێشەو ململانێیەکی نێوان دەولەتەکان خۆی بە خاوەن سەروەری بزانێت ئەرکی پاراستنی هەموو جیهانی بکەوێتە ئەستۆ .سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا کردارێکە کە حکومەتی ئەمریکا دەیکات بەرامبەر بە دەولەتەکانی تر دەیهەوێت کاریگەری هەبێت بەسەریان دا ،سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا تایبەتمەندە بە گۆران نەک سەقامگیری واتا سیاسەتەکەی بەردەوام لە گۆرانکاری دایە سیاسەتەکەی دەگۆڕێت لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر ، بەلام لە گەل ئەوەشدا کۆمەلێک پرس هەن کە ئەمریکا سیاسەتێکی نەگۆریان (جێگیر)یان پەیڕەو دەکات بەرامبەریان بە تایبەت بەرامبەر بە رۆژهەلاتی ناوەڕاست وەک :
1_پرسی هەژموونی ئەمریکا بەسەر ئەم ولاتانەدا .
2_ دژایەتیکردن بێهێز کردنی ئێران .
3_ گەڕان بەدوای دەست کەوتنی سەرچاوەی سروشتی وەک نەوت .
4_دژایەتیکردن و لەناوبردی گرووپە توندڕەوەکان وەک (داعش).
5_پارێزگاری کردن و پالپشتیکردن و هێشتنەوەی ئیسرائیلێکی بەهێز لەناوچەکەدا وەک بڕیاری دانانی قودس (ئۆرشەلیم ) بۆ پایتەختی ئیسرائیل.