موزایەدە کردن بەسەر حوکمەتی هەرێم یان بانگەشەی هەڵبژاردن؟

موزایەدە کردن بەسەر حوکمەتی هەرێم یان بانگەشەی هەڵبژاردن؟
دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر ئەوە ڕوونه کە هەرێمی کوردستان توشی شکستێکی گەورەی سیاسی بوو، هەر دوا بەدوای ئەوە نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیبلۆماسی بۆ وڵاتان دەستپێکرد و سەرکەوتنی زۆر باشی بەدەستهێنا و دوا بەدوای ئەوە لەسەر داوای فەڕەنسا و ئەڵمانیا بانقی ناوەندی پێدانی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بە مەرج بۆ پێدانی قەرز بە عێراق، وە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵەکانی چڕکردەوە لەسەر حەیدەر عەبادی تاکوو دەست بەدانوستاندن بکات و مافە دەستوریەکانی کورد بدات، هەر لەم کات و ساتەدا دوو حزبی موزایەدەچی و حزبێکی ڕانەگەیاندرا و خۆیان گەیاندە بەغدا، لەکاتێکدا ئەوەی دەتوانێت گفتوگۆ بکات تەنها حوکمەتی شەرعی هەرێمی کوردستانە،زۆری بەسەردا نەچووە کە ئەم حزبانە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە نابێت پارتی و یەکێتی وەڤدی حزبی بنێرن، کەچی خۆیان نەک وەڤدی حزبیان نارد بەڵکوو حزبی بێ مۆڵەتیشیان نارد!
گیانی موزایەدەکردن وای لەم حزبانە کردوە کە گوێ بە هیج ڕەوشتێکی سیاسی نەدەن، خەمیان بۆ کۆکردنەوەی دەنگ هەموو کارێکیان پێ دەکات.هەر دوا بەدوای شانزەی ئۆکتۆبەر ویستیان بە بیانوی(حوکمەتی کاتی )هەرەس بە قەوارەی سیاسی و هەیکەلەی حوکمەتی هەرێم بهێنن، هەر زوو ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ڕایانگەیادن کە تەنها مامەڵە لەگەڵ حوکمەتی هەرێمدا دەکەن، بەمەش پلانەکەیان بەتەواوی پووچەڵ بۆیەوە، ئێستا بەم سەردانانەیان دەیانەوێت لەپێگەی حوکمەتی هەرێم کەم بکەنەوە و دەنگی هەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکەن، ئەوان له شانزەی ئۆکتۆبەردا زۆر بەبێ شەرمانە میدیاکانیان خستە خزمەتی دووژمنەوە، ئێستا وەها کارێک هیچ شەرمەزاریەکیان بۆ درووست ناکات، یەکێک لە ڕاوێژکارەکانی حەیدەر عەبادیش بەتەنزەوە دێڕێکی لە هەژمارەکەی بڵاو کردەوە و نوسی:ڕۆژی حەجی کروردەکان بوو بۆ بەغدا.
عەبادی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنیک دەکات کەلەبەرامبەردا شتێکی هەبێت بیدات، تۆ کە هیچ دەسەڵاتێکی هەرێمت لەدەست نیە بۆچی دەچیت بۆ بەغدا؟
بۆ پاڕانەوە؟! خۆ لەسیاسەتدا شەفاعەت بوونی نیە، هەموو شتێک بەرامبەرە، حوکمەتی عێراقیش گەر توانای هەبوایە بە ئەبرامزەکانی هەتاکوو هەولێر دەچوو، پیشخابوریشی دەخستە ژێر دەستی خۆی، ئێستا کە ئەوەی بۆ نەچووە سەر لە ڕێی مقاشەکانی دەستیەوە هەوڵێ ناشرینکردنی حوکمەتی هەرێم دەدات تاکوو پاشەکشەی پێبکات لە مافە سیاسی و داراییەکانی.
Top