بارزانی سیحری گۆڕانی بەتاڵ کردەوە!

بارزانی سیحری گۆڕانی بەتاڵ کردەوە!
ئەم حوکمەتە گەندەڵە، پارەی غەرامەی هاتوچۆ و مەرزەکان بەشی مووچەی دوو وڵات ئەکات، ئەو تەنکەرانە ئەگەر نەوتیشی تێدابێت بەشبی مووچە دەکات!
ئەمە لێدوانی بەردەوامی سەرکردەکانی گۆڕان و میدیاکانیان بوو، کە بەڕاستی خەریک بوو زۆربەی چینەکان باوەڕ بەم قسانە بهێنن.هەر چەنە گۆڕان بەشێک بووه لەحوکمی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لە ساڵانی پێش 2009 کەچی هەمیشە بانگەشەی حوکمێکی جیاوازیان ئەکرد لەسەر دەستی کادرەکانیان کە ئەگەر خەڵکی متمانە بەوان ببەخشێ بەهەشتێک درووست ئەکەن لەم هەموو داهاتە،نێچیرڤان بارزانی سیحری گۆڕانی بەتاڵ کردەوە!
بەڵی نێچیرڤان بارزانی گۆڕانی بۆ خەڵک دەرخست، گرینگترین وەزارەتەکانی پێدان، دەستی وەزیرەکانی بەتەواوی واڵا کرد بۆ هەر بەرنامەیەک کە لایان بێت.
تا ئەو ڕۆژەش کە لەحوکمەت دەرکران هیچ وەزیرێکی گۆڕان نەیتوانی بڵێ کە نێچیرڤان بارزانی تەگەرەی بۆ فڵانە کار و پرۆژە و بەرنامەمان دروست کرد. لەو ماوەیەدا دەرکەوت کە گۆڕان هیچ شتێکی جیاوازی پێ نیە، تەنیا دووڕووی سیاسی نەبێت کە بەشێکیان لە حوکمەت بوون و بەشەکەی دیکە ئۆپۆسیزۆن، ئیدی خەڵکی بۆی ڕوون بۆیەوە کە گۆڕان ناتوانێ نمونەیەکی جیاواز لەوانەی پێش خۆی پێشکەش بکات،بگرە نمونەیەکی زۆر ناشرینی نیشانی خەڵکی دا، ڕاگەیاندنەکانی ناونا تۆپخانە، ڕۆژانە تێیدا تەشهیری دەیان کەس دەکرێت، خەڵکی کوردستانیان بەتەواوی لێک دابڕێوە، باتایبەتی خەڵکی سلێمانی، دۆخێکی تەواو ناهەمواریان درووست کردووە تا ئەوەی خەڵک نەتوانێت درووست بیر بکاتەوە.چونکە هەر کەس پەی بەو ڕاستیانە ببات کە هەقیقەتی گۆڕان ئەوە نەبوو کە بانگەشەیان دەکرد ئەوا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نیوەی ژمارەی دەنگەکانی پێشوو ناهێنێتەوە!
بەڵێ نێچیرڤان بارزانی هەموو دەسەڵاتێکی خستە بەردەستی گۆڕان و وەزیرکانی پێی وتن:فەرموو ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکەت لێرەدا بیهێننەدی!
لە کۆتایدا بەرهەمی گۆڕان جگە له کۆمەڵێک درووشمی نوێ و درووستکردنی چەن بارزگان و خانەنشینکردنی دەیان هەزار موچە خۆری پلە تایبەت و دەیان وەزیر و ڕاوێژکاری بندیوار زیارتر نەبوو. لە کۆتایدا وەکوو ئەوەی خەڵکی زۆر ساویلکە بن و ڕاستیەکان بەچاو نەبینن گۆڕان پێش 3مانگ لە هەڵبژاردنەکان لەو حوکمەتەی کە تێیدا دەرکراوە کشایەوە.
ئەمەش جۆرێکی دیکەی ئەو مەهزەلە سیاسیەی گۆڕانە کە پێشکەشی خەڵکی کرد،بەڵێ دەکرێ بڵێین ئێستا ڕووی هەقیقی گۆڕان بۆ تاک بە تاکی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بووە کە ئەم بزووتنەوەیە جگە لە کۆمەڵێک درووشمی بریقەدار و بێ بنەما هیچی تر نیە.

رێبین نەوزاد
Top