ئەرکی راگەیاندن و تاکەکانی کومەلگا

ئەرکی راگەیاندن و تاکەکانی کومەلگا

سەرەتا ئەرکی راگەیاندن ئەرکیکی پیروزە لە ھەمان کات دا مەترسیدارە پیویستە بزانین کە چون ئەم ئەرکە پیروزە بو بەرژەوەندی خومان بەکار بینین نەک بو بەرژەوەندی دوژمن و ناحەزانمان
لە ھەرێمی کوردستان پێویستیمان بە میدیایێکە کە بو بەرژەوەندی گەلی خومان کار بکات نەک بو بەرژەوەندی تاکەکەسی بە ھیچ شیوەیەک دستی دەرەکی تیدا نەبیت پیویستە لە خەمی خەلک و کێشەکانی خەلک و بەرژەوەندی وڵات دا بێت.

میدیای ھەموو ولاتیک رەچاوی بارو دۆخی ئاسایسش و کۆمەلایەتی خەلک دەکات، پەیامەکەی نابێت لایەنی دەرونی خەلک بروخێنێ ، بەلکوو دەبێت میدیایەک بێت ھەول بداتن لایەنی دەرونی خەلک وا رابگرێت ھەست بە مەترسی نەکاتن، ئێستا دەبنین ھەندێک میدیا ھەواڵی ناخۆش بلاودەکەنەوە بێ ئەوەی ھەواڵەکە ھیچ راستیەکی بۆ ھەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ورەی خەلک بروخیندریت وەھەروەھا جەنگێکی دەرونیشە بەرامبەر بەخەلک، دەبێت دەزگا راگەیاندەکانمان ھەلسن بە ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانی خۆیان، بەرژەوەندیە بالاکانی خەلک بپارێزێت و لە بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی تەنانەت تاکەکەسی دووربکەوێت.

راگەیاند لە ھەموو جیهان دەبێت پەیوەست بێت بە ئاسایسشی نەتەوەی و بەرژەوەندی تاکەکانی کۆمەلگا، نابێت راگەیاند بە ھیچ شێوەیەک دوربکەوێت لەم ئەرکانە، لە بەر ئەوەی ئەرکی سەرەکی ئەوەیە کە ھەواڵەکان بە شێوەیەیەکی راست و دروست بگەیێنێت بە خەلک، بێ ئەوەیە ھیچ ھەواڵێکی ناخۆش یان نادروست بلاوبکاتەوە بۆ ئەوەی خەلک ھەست بە مەترسی بکات، رۆلی میدیا ئەوەیە کە وا لە خەلک بکاتن ھۆشیار بن و ورەیان بەرز بێت تەنانەت بۆ ولاتیش ھەروەھا بۆ پێشمەرگەش دەبێت کارێکی وا بکاتن کە ھەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بۆ بەرژەوەندی خەلک و تاکەکانی کۆمەلگا بگوازێتەوە تەنانەت لە کاتی ھەبوونی ھەواڵێکی نا خۆشیش بە شێوەیەیەکی بابەتایانە بگوازێتەوە کە کاریگەری لە سەر تاکەکانی کۆمەلگا نەکاتن تەنانەت لە پێشمەرگەش نەکاتن،
ھەروەک بینیمان ئەو وێنانەی کە لە ھەندێک دەزگا راگەیانەکان بلاوکرانەوە کە ئەویش گریانی پێشمەرگە بوو کە ئەوەش وادەکات ورەی گەلەکەکەمان بروخی لەبەر ئەوەی ئیمەی گەلی کورد تەنھا پشتمان بە پیشمەرگە توندە ، بەراستی دە بێت ئەو دەزگا میدیایانە بە خۆیاندا بچنەوە ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بلاونەکاتەوە کە دە بنە ھۆی تێکدانی دەرونی خەلک و کێشە و ئالۆزی دروست دەکات، ئەو وێنانە دە بێتە ھۆی شکاندنی شکۆی پێشمەرگە، ھەروەھا پیویستە ئەو ئامانجانەی کە لە بەرژەوەندی دووژمنانمانن بەلاوە بنێن بۆ بەرژەوەندی ولاتی خۆیان کار بکەن، ئێمە تا ئێستا راگەیاندنێکی ئاراستە کراومان نیە کە بە زمانەکانی تر بێت، پەیوەستیمان بەوەھەیە کە وا راگەیاندنێکی ئاراستە کراو ھەبێت بۆ ئەوەی دەنگمان بە ولاتانی تری دەروەی ھەرێم بگات و ئاراستەی نێودەولەتیش بکریتن ، زۆر پەیوەستە لەم بارودۆخەی ئێستا دا کە راگەیاندنێکی وامان ھەبێت و دەبێت ھەولیشی بۆ بدرێت.

پیویستە وەزارەتی پێشمەرگە میدیا و سەرچاوەی تایبەت بەخوی ھەبێت ھەموو ھەواڵەکان رووماڵ بکاتن و بلاوبکاتەوە بەسەر ئامرازەکانی راگەیاند، نەھێلێت ھیچ دەزگایەکی میدیای بچێتە بەرەکانی جەنگ، لە بەر ئەوەی ھەندێک جار ھەلەی زۆر دەکەن کەوا سەنگەرەکانی پێشمەرگە پێشان دەدەن یان چەکی پێشمەرگە پێشان دەدەن، ئەمانە سوود بە دووژمن دەگەیێنێت، پەیوەستە سنوورێک بۆ راگەیاند دا بنرێت، من نالێم سنوور لە بەردەم ئازادی راگەیاند دابنرێت، بەلام ووتە بێژێک دابنرێت ھەموو زانیارییەکان لەو وەربگرێت، ئێستا جۆرە پەرتەوازیەک و نا روونیک ھەیە و ھەرکەسێک بۆ خۆی کاردەکات، ئەمەش بۆ ئەوە دە گەرێتەوە کەوا تا ئێستا پەیامنێری جەنگیمان نیە، وە وەزارەتی پێشمەرگەش بە روولی خۆی ھەل نەستاوە کەوا ژوورێکی میدیایی ھەبێت ئەو ھەواڵانە بگوازێتەوە و دابەش بکات بەسەر ئامرازەکانی راگەیاند، ئەمەش وای کردووە ھەر کەسێک کە دەچێتە بەرەکانی جەنگ بە دڵی خۆی لێدوان لە پێشمەرگەکان وەردەگرێت ئەمە بە ھیچ شێوەیەک راست نیە دەبێت رێکبخرێت و پلانێکی ستراتیژی بۆ دا بنرێت .
Top