ئێستا هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی لایه‌ن و ڕێكخراو،له دید و ڕوانین و ڕوانگه‌ی به‌غدا هه‌موو یه‌ك پرس و ئامانجه ئه‌ویش كورد و كوردستانه،ئه‌گه‌رچی به‌ناو هه‌ندێ لایه‌ن خۆیان به لایه‌نگر و دۆستی به‌غدا ده‌زانن!،ئه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێر بێت یان به هاوپه‌یمانی یه‌كپارچه‌ی ئێراق!،به‌ڵام له بنه‌ڕه‌ت و ئه‌نجام بۆ به‌غدا هه‌مووی كورده و جیاوازیان نیه،چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه جیاوازبان ده‌بوایه‌زوو دۆخی هه‌رێم باش بكه‌ن، كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن،باسی سه‌ره‌كیشم ئه‌و لایه‌نانه نییه كه ئێستا به‌ناو خۆیان به دۆستی به‌غدا ده‌زانن،چونكه خۆیان یه‌كلاكردۆته‌وه كه دۆست و ملكه‌چی به‌غدابن،به‌ڵام ڕازینین به ڕووێكی ڕاست و به ڕێگایه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانیه‌كان كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن،ئه‌و باسه‌ی من له‌و بابه‌ته به گرنگی ده‌زانم ، ته‌نانه‌ت ئه‌ركی خێرایی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانه،چیتر له‌و دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌ی به‌غدا پێداگیری لێده‌كات بێده‌نگ نه‌بن ، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ستن به به‌غداوه زوو چاره‌سه‌ری بكه‌ن و تێیپه‌ڕێنن،چونكه به گشتی كێشه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سیاسیه به‌ر له‌وه‌ی ئیداری و كارگێڕی بێت،چونكه ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی ئێراق له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه ئێراقیه‌كان هه‌ڵده‌سوڕێ، به‌ر له‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستورو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و یاسا هه‌ڵسوڕێ،بۆیه به بڕیارێك و دانیشتنێك كۆتایی به‌و كێشانه نایه‌ت ، زه‌حمه‌ته حكومه‌ت ئه‌و ئیراده به خۆی بدات ده‌ستور و هاوبه‌شی و ڕێككه‌وت وه‌كو خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا جێ به جێ بكات، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستاشی تادێت درێژه ده‌كێشێ و كێشه‌كان زیاتر كه‌ڵه‌گه ده‌بن،بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان چیتر له‌و بارودۆخه بێده‌نگ نه‌بن،هه‌وڵی نزیكبونه‌وه‌ی به‌غداوهه‌رێم بده‌ن بۆ باشكردنی ئه‌و دۆخه،چونكه دۆخی ئێستا به‌هۆی لایه‌نێك نییه به‌ربه‌ست بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ر دروست بكات،به‌ڵكو به‌غدایه كێشه دروست ده‌كات،نایه‌وێت شان بداته به‌ر ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌ستور جێ به‌جێ بكات،نێوه‌ندگیری زۆریش قسه و باسیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ردوو هه‌بووه، كه پێویسته ئاشتی و ڕێككه‌وتن ساز بكه‌ن، به‌غدا به بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ماوه ئه‌وه‌ی ده‌شڵێت ڕێكلامه نه‌ك كردار و ئه‌نجام،بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رچی حكومه‌تی هه‌رێم لێی به‌رپرسیاره به‌ڵام له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌غدا هۆكاری كێشه‌كانی هه‌ردوولابووه،قوربانی ئه‌و دۆخه سه‌پاوه‌ی ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه،خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش بارییان قوڕس بووه تا گه‌یشتۆته ڕاده‌یی ناڕه‌زایی،بۆیه پێویسته لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان هاوكاری حكومه‌ت بن، هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بده‌ن ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و داوایه‌ی له‌هه‌موولایه‌نه كوردستانیه‌كان كرد كه هاوكاری حكومه‌ت بن بۆ نه‌مانی كێشه‌كان بۆیه بێده‌نگی و دوره په‌رێزی لایه‌نه‌كان خزمه‌تی به‌غدایه نه‌ك خه‌لكی كوردستان!،ئه‌نجامی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیری ئاشتی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌یه كه به‌غدا به‌ڕقه‌وه به‌سه‌ر كوردستانیدا سه‌پاندووه.