پشــــــت بەخۆبەســــــــتن

پشــــــت بەخۆبەســــــــتن
پێویستە گەلانی ستەم لێکراو پشت بە خۆیان ببەستن،ئەمە وەڵامی رێزدار سەرۆک بارزانی بوو لە دواین دیمانەی ڕۆژنامەوانی، کە لە دوایی کاتەکانی ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکانی وەکو سەرۆکی ھەرێم،بەڵام کەسایەتی کارێزمایی مێژوو لە ئێستاوە بۆ داھاتوو ھەر خاوەنی ئەو متمانەیە کەوەکو ڕێبەری نەتەوەیی لێدوان و ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان و کوردی لێوەربگرێ،بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەیمان ھەر لە سەرەتایی سەرھەڵدانیەوە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان پشتی بە توانا و کارامەیی خۆی و کارێزمایی سەرکردەکانی بەستووە،سەرۆک بارزانی و کوردستان دەزانن دوژمنانی کورد کێن و چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن بۆ ئەوەی بیانھێنەسەر ڕاستەڕێی ئاشتی و مرۆڤایەتی دەست لە زوڵم و ستەمکاری ھەڵگرن، دان بە مافە سەرەکیەکانی کورد بنێن،جیھانیش لەو ڕاستییە بێ ئاگا نییە کە کورد نەتەوەیەکی خاوەن ھەموو تایبەتمەندیەکانی ڕەسەنایەتی نەتەوەیی و مێژوو و ئابورییە ،ھیچ لایەک ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات بەڵام مەترسی سەرەکی دوژمنانی کوردستان ترسە لە لەدەستدانی ئەو ھەموو خاک و ئابورییەی بە ناڕەوایی داگیریان کردووە لە ئەنجام بە لاوازبوون بۆیان بگەڕێتەوە،ئەو سوودەی لە کوردستان دەستیان دەکەوێت لە دەستیان بچێت،کورت و و پوختەکەی چەند پشتمان بە خۆمان بەستبێت تا ئێستا و ئێرە بەبێ پسانەوە بەردەوام بووینە،لەگەڵ ئەوەش دوژمنەکانمان ستەمکار بووینە ماف و ڕاستیە مێژوویەکانی کوردستانیان پێشێلکردووە،بەڵام ئەو پشت بە خۆبەستنەی سەرۆک بارزانی باسی لێوەدەکات و بە گرنگی خەباتی ڕزگاریخوازی ئێستا و داھاتوو دەزانێ،یەکگرتووی ناوەخۆیی لایەنەکانە لەسەر پڕۆسەی سیاسی و ڕزگاریخوازی کوردستان،نیگەرانیە تائێستاش ھەندێ ھێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئەو ڕاستیەیان لەلا لاوەکی بێت بە گرنگی نەزانن!دوژمنی نەتەوەیی خۆیان لەلا پەسەند و شیاوتر بێت،تەنانەت ئەگەر بۆ دڵنیایی دوژمنانی کوردستان خیانەتیش لە نەتەوەکەیان بکەن بە ڕەوا بزانن و شانازی پێوە بکەن،بەڵام پشت لە تەبایی و یەکڕیزی ناوەخۆ بکەن،خیانەت و دوژمنی نەتەوەکەیان لە کوردستان لەلا پیرۆزتر بێت،بەگشتی دەسەڵاتی کوردی ئەگەر پشت بە خۆی ببەستێ،لە مامەڵەی سیاسی و ئابوری ھەموو تواناکانی دەوڵەتداری تێدایە و ڕەنگە لە ھەندێ بواردا لە پێش زۆر دەوڵەتیش بێت،بەڵام لەبەر نەشارەزایی چۆنیەتی مامەڵەپێکردن و یەکبوونی ناوەخۆ دەرفەت بۆ دوژمنانی ڕەخساندووە چۆنیان مەرام بێت ئەوا کورد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بکاربھێنن لە ئەنجام یەکبون و پشت بەخۆبەستنی ناوەخۆ پوچوڵ ببێتەوە و ھێزبدرێتە دوژمن،کەواتە بنەڕتی پشت بە خۆبەستن یەکبوونی ناوەخۆیە دژی مەرام و زوڵم و ستەمی دوژمنان،کە زۆر دەمێکە کوردستان پێویستی بەو یەکبوونە ھەیە،بە تایبەتی لە دوا قۆناغەکانی گۆڕانی خەباتی ڕزگاری لە چەکداری بۆ مەدەنی کورد بواری باشتری بۆ ڕەخسا بێتە ناو گۆڕەپانی سیاسی نێودەوڵەتی،ئەمەش بوارێکی باش و فراوانتر بووبەبەراوورد لە ساڵانی ڕابردوو کە خەبات و بەرگری بە پشت و پەنایی چیاکان بوو،بەڵام ئێستا جیھان دۆستی کوردە و خەباتێکی مەدەنیانە دەکات بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی ئەوەی گرنگە یەکبوونی ناوەخۆییە بۆ پشت بە خۆبەستن و وەدەست ھێنانی سەرکەوتن بۆدوارۆژی کوردستان نەچوونە ژێر کاریگەری دوژمنان بەھیچ پاساو بیانوویەک دۆستایەتی دوژمن بە شایەن نەزاندرێ نەتەوایەتی لەسەروی ھەمووپەیوەندی و بەرژەوەندییەک بێت.
Top