دوێنی به ناو دادگا فیدڕڵی ئێراقی شیعی بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان،به واتایه‌كی تر دادگا بڕیاریدا به سه‌پاندی بڕیاری خۆی به‌سه‌ر كۆی مافه مرۆیی و مێژووی و دیموكراتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،به ڕووێكی تریش دادگا بڕیاریدا به پێشێلكردنی كۆی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ئێراق كه‌ده‌ستور پشت به بنه‌ماكانی مرۆڤ ده‌به‌ستێت بۆ وڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیر،به لایه‌نێكی تریش دادگا بڕیاریدا به زاڵبوون به‌سه‌ر كۆیی بنه‌ما و بنچینه و بڕگه‌كانی ده‌ستوری ئێراق،به هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فدڕاڵی ئێراق سیاسی و پیلان گێڕی نه‌بێت بۆ داهاتووی ئێراق چیتره؟! وه به‌بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی كوردستانیش ئه‌و بڕیاره ده‌ربچێت،باشتر وایه ئه‌و دادگایه‌ناوی خۆی بگۆڕێ بۆ دادگای سه‌پاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه عه‌ره‌ب و شیعه‌كان به‌سه‌ر ئێراق،ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وانه ئه‌و بڕیاره‌یان داوه نه‌خشه داڕێژه‌ری ئێراقێكی داهاتووی پڕ له ناكۆكی و ئاژاوه و ناته‌بایین؟!،یاخود پارێزه‌ری یاسا و ئاسایش و ئارامی ئێراقن؟ئه‌و چه‌شنه بڕیارانه چ له ئێستا یان ئه‌و بڕیارانه‌ی له پێشوو دراون و له داهاتووش چاوه‌ڕوانی باشتریان لێ ناكرێت،ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئێراق دڵنیان كه بڕیاره‌كانیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی له كوردستان و ته‌واوی ئێراق ده‌پارێزن؟!یان كێشه‌كانی ئێراق ته‌نهابریتیه‌له ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان؟ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی پێشێلكراون و به‌رده‌وامیشن له پێشێلكردن،دادگا چ بڕیاری بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه هه‌یه؟یان ئه‌و بڕیارانه‌ی به‌ناو دادگا ده‌یدات پشت به مه‌رجه‌عه ئاینی و ئێراقیه‌كان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌غدا ده‌به‌ستێ یان پشت به‌كۆی بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان ده‌به‌ستێ كه بۆ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێراق و داهاتووی ئێراق دانراوه،ئه‌و جۆره سیناریۆیانه به‌یه‌كه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ئاسایش و ئارامی ئێراق و داهاتوو ئێراق كێشه‌كان قولترده‌كات كه هیچی له كێشه‌كانی ڕابردوو كه‌متر نابێ،كه به هه‌موو هێزه جیهانییه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌بێت،ڕه‌نگه به ڕاده‌یه‌ك ئه‌و جۆره بڕیارانه و ته‌واوی ئه‌و كرده‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدانی به‌غدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، بۆ كوردستان دڵخۆشی و سه‌ره‌تایه‌كی باش ده بێت بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی،چونكه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق بۆ ناوه‌خۆی ئێراق و جیهان باشتر ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی له به‌غدا خاوه‌ن بڕیارن ڕێكلامی یاسا و ماف و دادپه‌روه‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن نه‌ك خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ن، یاخودچه‌ند ده‌توانن پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌ه‌كانی خه‌ڵك،ئاشتی و ئاسایش و ماف و دواڕۆژی ئێراقبن،باشتر وایه له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێكی به‌ناو داداگای ئێراقی ده‌سه‌ڵاتدارانیش به‌خۆیاندابچنه‌وه ڕاستگۆبن له كار و كرده‌وه و پێشێلكارییه‌كان خۆیان راست بكه‌نه‌وه دادگا ودادوه‌ری و داد بینی بۆ هه‌مووان یه‌كسان بێت،كه‌واته تائێره هه‌رچی دادگای ئێراقی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراقی ده‌كه‌ن سیناریۆیه‌كی پو‌چه‌ڵی سیاسیه بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، نه‌ك داد بینیه‌كی راسته‌قینه‌نه‌بووبه‌پێ ی بنه‌ماكانی ده‌ستوروماف و دوارۆژی ئێراق،به‌لكوئه‌وجۆره‌كارانه سنورێكی خه‌یالین بۆ ئارایشتی ده‌سه‌لاته‌كه‌یان هیچ له مێژووخه‌باتی رزگاریخوازی كورد ستان ناگۆرێ وبه‌ره‌وام ده‌بێت،نه‌ك به بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕیفراندۆم ،به‌ده‌یان بڕیاری تری له‌و شێوه ناتوانن ،مێژوو خه‌باتی ڕزگاری و مافه مرۆیی و دیموكراتیه‌كانی خه‌ڵك و دواڕۆژی كوردستان بگۆڕن و به‌لاڕێداببه‌ن.