کەیسی کورد و گرێکوێرەی گۆردۆن

کەیسی کورد و گرێکوێرەی گۆردۆن
رێبەرێکی گەورەی کورد کە لە سالی ١٩٩٩وە تاکو ئێستا زیندانیکراوە لە یەکێک لە پەرتوکەکانی بەناوی "سۆسیۆلۆژیای ئازادی" کە لە سالی ٢٠١٠ چاپکراوە ئاماژە بە گرێکوێرەی گۆردۆن دەکات بەلام بابزانین مەبەست چی یە لەم گرێکوێرە؟ لە یەکێک لە چیرۆکە میتۆلۆژیەکان پادشایەک بەناوی (گۆردیاس) هەبووە، دامەزرێنەری شاری گۆردۆنە. ئەلقەکانی زنجیرەی گالیسکەکەی زۆر ئالۆزبووە، تەنها ئەسکەندەری مەکەدۆنی توانیویەتی بە شمشێرەکەی بیپچرێنێت. لەم رۆژەوە وەک نمونەی چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرێکوێرەکان ئاماژەی پێدەکرێت. من دوای خوێندنەوەی ئەم میتۆلۆژیە هەستمکرد کەیسی کورد لەسەر ئاستی نێوخۆی و ئیقلیمی و جیهانی بوەتە هەمان گرێکوێرەی گۆردۆن بەلام گرێکوێرەکەی ئەوان بە شمشێری ئەسکەندەری مەکەدۆنی دەکرایەوە لێرەدا پرسیار ئەوەیە گرێ کوێرەکەی کەیسی ئێمە بە شمشێری کێ دەکرێتەوە؟ وەلامی ئەم پرسیارە ئەم هەویرەیە کە دەریایەک ئاو هەلدەگرێت.

راستیەکی حاشا هەلنەگرە ئەگەر بلێین چارەسەری کەیسی کورد زۆر پێویستی بە ئەسکەندەرێکی مەکەدۆنی هەیە تاکو بە زەبری شمشێرەکەی ئەم گرێ کوێرەمان بۆ بکاتەوە کە بە درێژای مێژوو نەتوانراوە بکرێتەوە و وەک خۆی ماوەتەوە زۆر جاریش وەک تونێلەکەی یەئجوجو مەئجوج گەیشتۆتە قۆناغی کۆتای بەلام لەگەل گزەنگی بەیانی گەیشتوەتەوە بە خالی سفر.

ئایا کەسێک هەیە بۆ ئێمەش ببێت بە ئەسکەندەی مەکەدۆنی بەزەبری شمشێرەکەی گرێکوێرەکەی گۆردۆنمان بۆ بکاتەوە؟

لە وەلام دا دەلێم بەلێ، ئەم ئەسکەندەرە بریتە لە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەگەر ئیرادە و ویستی لەسەبێت بەلام بەداخەوە تاکو ئێستا ئەم ئیرادەیەی نەبووە وە ناشیەوێت ببێت بەم ئەسکەندەرە بۆ کەیسی کورد. ئەمریکا هەمیشە پشتگیری ئەم نەتەوانەی کردووە کە بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لەگەل ئەمریکا بەلام سەرەرای بوونی بەرژەوەندیەکی یەکجار مەزنی ئەمریکا لە کوردستان کەچی هەر پشتیشمان تێدەکات. ئەمریکا هەمیشە ئێمە وەک ئالات بەکاردەهێنێت کە کاری پێمانە بەکارمان دەهێنێت کاتێک کاریشی پێمان نەما فرێماندەداتە سوچێک تاکو کاری پێمان دەبێت. نمونە زۆرە لەسەر ئەم سیاستەی ئەمریکا بەرامبەر بە کورد بەلام من هەندێک نمونەی کورت دەخەمە روو: یەکەم بەکارهێنانی کورد لەلایەن ئەمریکا لە روخانی رژێمی سەدام و پاشان بنیات نانەوەی عێراق بە پالپشتی کورد. بەکارهێنانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەمریکا وەک هەرەشەیەک بۆ سەر ئێران و لە هەمان کات دا بەکارهێنانی هەرێمی کوردستان وەک جێگرەوەی تورکیا. لەلایەکی تر بەکارهێنانی پێشمەرگە لە شکاندن و لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش. دوای هەموو ئەمانە دەبینین ئەمریکا هەمیشە پشتی لە کورد کردووە ئەوەی ئێستاش دەیبینین دواین بەلگەیە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لە دژی کورد، کەواتە دەتوانین بلێین ئەمریکا نایەوێت بۆمان ببێت بە ئەسکەندەری مەکەدۆنی تاکو گرێکێرەکەی گۆردۆنمان بۆ بکاتەوە.

خۆشمان هەر هیچ چونکە جگە لە توندکردنی ئەم گرێکوێرە هەرگیز نەمان توانیوە ئەم گرێیە بکەینەوە یاخود بەواتایەکی تر هەمیشە ئەم گۆمەی مەلەوانی تیادەکەین لێلترمان کردووە ئەمەش بە پلەیەک وای کردووە تەنانەت ئەمریکاش سیاستێکی شاشی هەبێت بەرامبەر بە کورد. بە درێژای مێژوو هەلەی ئێمە ئەوەبووە کە نەمان توانیوە کەسێک وەک مەرجەعی کورد دیاری بکەین بۆ مەبەستی چۆنیەتی مامەلەکردنی لەگەل کەیسە نەتەوەیەکان و دانوسانە نەتەوەیەکان چ لە ناوەخۆ چ لە ئاستی دوەلی. زۆر جار کە ولاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا بیەوێت پشتگیریمان بکات نازانێت گفتوگۆ لە گەل کام کەس و لایەنە بکات چونکە هەر کەسە و لایەنێک مەرجەعێکی بۆ خۆی داناوە، ئەمەش وایکردوە هەموو ئەوانەی دەیانەوێت پشتگیریمان بکە هەست بە شەکەتی بکەن لە کۆتایدا پشتیان تێمان کردووە و بە زیانی ئێمەی کورد تەواو بووە. وەک هەمان شۆرشی لینین لە خالی سفرەوە هاتوینەتەوە خالی سفر. لە کۆتایدا دەمەوێت بلێم ئەمریکا ئەم ولاتەیە کە دەتوانێت کەیسی کورد چارەسەربکات بەلام نایەوێت، سەرجەم بەلگەنامە مێژویەکان و لێکۆلینەوەکانیش ئەمەیان سەلماندووە کە هەرگیز نەیویستوە پشتگیری دەولەتێک بکات بەناوی دەولەتی کورد یان کوردستان، ئەمریکا دەیەوێت ئێمە وەک کرمی ناوسرکە بژین واتا نە دەیەوێت کەیسەکەمان چارەسەربکات و ببین بە دەولەت وە نە دەشیەوێت لە ناوبچین. بۆیە باشترین چارەسەر و سلوشنی کەیسی کورد بریتیە لە گۆڕینی فرە مەرجەعیەتی کوردی بۆ یەک مەرجەعیەت بۆ ئەوەی روئیای کورد رون و ئاشکربێت لە دانوسانە نەتەوەی و جیهانیەکان. بەمەش دەتوانین پشتگیری دوەلیمان زیاتر و بە هێزبێت.
Top