به‌رپرسیاریه‌تی گرنگی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بێده‌نگ نه‌بوونه‌ له‌م بارودۆخه ‌

به‌رپرسیاریه‌تی گرنگی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بێده‌نگ نه‌بوونه‌ له‌م بارودۆخه    ‌
ئه‌گه‌رنه‌شێ بڵێین كوردستان له‌ پێشه‌نگی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات دیموكرات خوازه‌كانه‌؟! به‌ڵام به‌بێ سانسۆرد هه‌بوونی هیچ چه‌شنه‌ فشارێك به‌ڕاده‌یه‌كی باش بواری ئازادی ڕاده‌ربڕین هه‌یه‌، بتوانین به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌ گوزارشت له‌ ڕاستیه‌كان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكه‌ین،چه‌ندین خۆپیشاندان و چالاكی جۆاروجۆر ئه‌نجام دراون به‌ چه‌ند ڕۆژوهه‌فته‌ ومانگ به‌رده‌وام بووه‌،به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێشێلكاری و تاوانێكی تێدا ڕوو دابێت،به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌كان چوارچێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و زانستیانه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامێكی دیاریكرا و پڕكردنه‌وه و چاره‌سه‌ری بۆشاییه‌كی مێژووی بێت به‌ شێوه‌ی كۆنگره‌ و كۆنفڕاس و دیبه‌یت و پانێڵ به‌ڕێوه‌چووبێت، ڕێزی لێگیراوه‌ وتا ڕاده‌یی به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان هه‌بووه‌ له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان،له‌ ئه‌نجامی خزمه‌تی به‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستان و دواڕؤژ گه‌یاندووه‌،ئه‌و جۆره‌ چالاكیه‌ مه‌ده‌نیانه‌ش زۆربه‌ی به‌هۆی پێشێلكارییه‌كی سیاسی یا كارگێڕی یا مافی گشتی یان مێژووی بووه‌،16ی ئۆكتۆبه‌ر یه‌كێك بوو له‌و ڕووداوه‌ گرنگ و كاریگه‌رانه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی كوردستانی دوچاری پاشه‌كشه‌ی زۆر كرد و ته‌نانه‌ت شه‌رمه‌زاری و زیانی مادی و مرۆیی زۆر لێكه‌وته‌وه‌ تا ئێستا به‌ هه‌موو شێوه‌كانی تاوان و پێشێلكاری به‌رده‌وامی هه‌یه‌،ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی خراپ و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌یه‌،له‌ ئاست ئه‌م ڕووداوه‌ كاریگه‌ره‌ هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی به‌ به‌یاننامه‌ و بیروبۆچوون هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند كه‌ ڕێككه‌وتنێكی هه‌ڵه‌ بوو!؟ له‌ كاتێدا هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕاستی و ڕوونی ڕووداوه‌كه‌یان له‌لا ئاشكرا بوو،به‌ڵام بۆ سه‌لامه‌تی و ڕوونه‌دانی پێكدادانی ناوه‌خۆ نه‌رمی نواندن هه‌بوو تارووی راستی خیانه‌ته‌كه‌واده‌رنه‌خه‌ن بۆنه‌وه‌ی داهاتووخیانه‌ت بكه‌نه‌ دیاریده‌ی كارو به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان،چونكه‌ ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ ژێر به‌ڕاده‌یه‌ك لایه‌نی هاوكاری دوژمنی ده‌سته‌ مۆ كردبوو ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردستانیان پێشكه‌شی دوژمن كردبا لایان ئاسایی بوو،به‌ڵام دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌وه‌ هاتنه‌ پێشی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رگری كردن له‌ كوردستان،ئه‌و دۆخه‌ له‌ باربوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی شرۆڤه‌ و شیكارییه‌كی ئه‌و ڕوودا‌وه‌ بكه‌ن و لایه‌نی ئه‌نجامده‌ر شه‌رمه‌زار بكه‌ن، یاخود هیچ نه‌كرێ تانه‌له‌و چه‌شنه‌ هه‌لوێست و رێككه‌وتنانه‌ بده‌ن كه‌ ده‌بنه‌ مه‌ترسی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو لاوازی ئینتماو نه‌ته‌وایه‌تی و لاوازی هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری،دوای تێپه‌ڕینی كات و ساتی ئه‌و ڕووداوه‌ش به‌ر له‌ تاوانكاری دوژمن بگرن له‌ سنوری پارێزگاری داگیركراوی كه‌ركوك،ڕاسته‌ كه‌ركوك ڕاده‌ست كرا و داگیركرا به‌ڵام خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی كوردستانین ناكرێ پشتیان تێبكرێ،بۆیه‌ ده‌بوایه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ تایبه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی تری پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نی،به‌ چالاكی مه‌ده‌نی به‌ شێوازی پانێڵ و كۆنفڕاس كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ بكه‌ن و به‌ شێوه‌ی زانستیانه‌ و سیاسیانه‌ شرۆڤه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌یان كرادبایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی كرا چیتر تاوان به‌ دوایی خۆی نه‌هێنێ،له‌ ئه‌نجام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕای گشتی ئاگادار كرابانه‌وه‌ له‌ دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وانه‌ی ئێستای ئه‌م شاره‌ و میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ر خرابانه‌ ڕوو،چونكه‌ كه‌ركوك به‌ ته‌نها مو‌ڵكی لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێكی دیاریكراو نییه‌ ، به‌ڵكو موڵكی هه‌مووانه‌ و كوردستانیه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌شدار بن له‌ پارێزگاریكردن و دواڕۆژی ئه‌و شاره‌.
Top