لەبارەى دۆزى ژنانى کوردستان تا ئێستا غەدر لەنێچیرڤان بارزانى کراوە
November 24, 2017
وتار و بیروڕا
هەرێمى کوردستانیش لە 25ى نۆڤەمبەرى هەموو ساڵێکدا بۆماوەى پانزە رۆژ بەشدارى دەکات لەمیادکردنەوەیەدا، بەدیدى منیش زۆرینەى ئەم جموجۆڵانەى لەم پانزە رۆژەدا دەکرێن قاڵبێکى چەسپاوى بێ ئەنجامى گرتووە، بێ ئەوەى بچوکترین تاوان و پێشێلکارییەکان کەمبکاتەوە کە رووبەرووى ژنان دەبێتەوە، بەڵگەشمان بۆ ئەو فیدباکە، لەگەڵ سوڕانەوەى ساڵدا ئاستى تاوانە کۆمەڵایەتییەکان نەک هەر دانابەزێ بەڵکو بەرزتر دەبێتەوەو تێکچرژاوتر دەبێ.
بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا لەساڵى 2001ەوە تا ئێستا هەرێمى کوردستان هەوڵى کردارى و جدى هەبووە بۆ بەدامەزراوەکردنى پرسى رووبەرووبوونەوەى توندوتیژى دژبە ژنان، کۆى هەوڵەکانیش بەرێبەرایەتى نێچیرڤان بارزانى کاریان بۆکراوەو توانراویشە دۆخى ئافرەت لەرووىیاسایى و بەشدارى ژنان لە دامەزراوە جۆراوجۆرەکان و بەدواداچوون و لێپیچینەوە لە تۆمەتباران و پێشیلکارانى مافەکانى ژنان بگۆڕێ.
لەمبارەیەوە سێ خاڵ وەک پوختەى وتارەکەم دەخەمەڕوو :
یەکەم/ دۆزى ژنانى کوردستان لەئێستادا بۆتە پرۆژەیەک و کەوتۆتە دەستى کۆمەڵێک کارەکتەرى هیلاک، کە نەتواناى بەرەوپێشبردنى بارودۆخى کۆمەڵایەتییان ماوە نە دەشتوانن لەئاست ئەم هەموو تاوانە مەترسیدارانەدا لەوەى کە هەن زیاتر رۆڵ ببینن.
دووەم/ ئەوەى نێچیرڤان بارزانى بۆ باشکردنى رەوشى ئافرەت کردى ، جێگەى ستایشە، چونکەیاساکان هەمووارکران،یاساى نوێ دەرچوێنرا، کۆمەڵێک دامەزراوەى جۆراوجۆر کرانەوەو پشتیوانى تەواوى لێکردن، بەڵام ئێمە گرفتمان لە دەرخستەو لێکەوتەى کارى ئەم هەم هەوڵانە هەیە کە پڕاوپڕن لە کەمووکوڕى.
سێیەم/ تائێستاش نەتوانراو حەق بدرێ بەو هەموو کارو هەوڵە گرنگانەى کە نێچیرڤان بارزنانى لەخزمەت باشکردنى بارودۆخى ژنانى کوردستاندا رێبەرایەتى کردووە، بەشێکىپەیوەندى بە دابەشکارى حیزبى هەیە، ئەوانەى لەحیزبەکەى نێچیرڤان بارزانى نین نایانەوێ ئەم رۆڵەى ئەو ئیبراز بکەن، بەشێکیشى پەیوەندى بە ئاوڕلێنەدانەوەى بارودۆخى کۆمەڵایەتییەوە هەیە لەئێستادا، ئەگەرنا نیچیرڤان بارزانى هێندە لەم بوارەدا جێپەنجەى دیارە، جێى خۆیەتى هەموو ساڵێک مەدالیاى شانازى بەبەرۆکییەوە بکرێ، هەر بۆیە لەچەند رۆژى داهاتويەكى نزيكدا کۆى ئەو هەوڵانە لەدیراسەیەکى پوخت و ورددا چاپ و بڵاودەکەینەوە.