ئه‌ركی داهاتووی هه‌موومان

ئه‌ركی داهاتووی هه‌موومان
پێویسته‌ گه‌لانی سته‌م لێكراو پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن،ئه‌مه‌ وه‌ڵامی رێزدار سه‌رۆك بارزانی بوو له‌ دواین دیمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی، كه‌ له‌ دوایی كاته‌كانی ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم،به‌ڵام كه‌سایه‌تی كارێزمایی مێژوو له‌ ئێستاوه‌ بۆ داهاتوو هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و متمانه‌یه‌ كه‌ وه‌كو ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی لێدوان و هه‌ڵوێستی هه‌ ‌رێمی كوردستان و كوردی لێوه‌ربگرێ،بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یمان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان پشتی به‌ توانا و كارامه‌یی خۆی و كارێزمایی سه‌ركرده‌كانی به‌ستووه‌،سه‌رۆك بارزانی و كوردستان ده‌زانن دوژمنانی كورد كێن و چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانهێنه‌سه‌ر ڕاسته‌ڕێی ئاشتی و مرۆڤایه‌تی ده‌ست له‌ زوڵم و سته‌مكاری هه‌ڵگرن، دان به‌ مافه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كورد بنێن،جیهانیش له‌و ڕاستییه‌ بێ ئاگا نییه‌ كه‌ كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوو و ئابورییه‌ ،هیچ لایه‌ك ناتوانێ نكۆڵی لێ بكات به‌ڵام مه‌ترسی سه‌ره‌كی دوژمنانی كوردستان ترسه‌ له‌ له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو خاك و ئابورییه‌ی به‌ ناڕه‌وایی داگیریان كردووه‌ له‌ ئه‌نجام به‌ لاوازبوون بۆیان بگه‌ڕێته‌وه‌،ئه‌و سووده‌ی له‌ كوردستان ده‌ستیان ده‌كه‌وێت له‌ ده‌ستیان بچێت،كورت و و پوخته‌كه‌ی چه‌ند پشتمان به‌ خۆمان به‌ستبێت تا ئێستا و ئێره‌ به‌بێ پسانه‌وه‌ به‌رده‌وام بووینه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دوژمنه‌كانمان سته‌مكار بووینه‌ ماف و ڕاستیه‌ مێژوویه‌كانی كوردستانیان پێشێلكردووه‌،به‌ڵام ئه‌و پشت به‌ خۆبه‌ستنه‌ی سه‌رۆك بارزانی باسی لێوه‌ده‌كات و به‌ گرنگی خه‌باتی ڕزگاریخوازی ئێستا و داهاتوو ده‌زانێ،یه‌كگرتووی ناوه‌خۆیی لایه‌نه‌كانه‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و ڕزگاریخوازی كوردستان،نیگه‌رانیه‌ تائێستاش هه‌ندێ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانی ئه‌و ڕاستیه‌یان له‌لا لاوه‌كی بێت به‌ گرنگی نه‌زانن!دوژمنی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌لا په‌سه‌ند و شیاوتر بێت،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ دڵنیایی دوژمنانی كوردستان خیانه‌تیش له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن به‌ ڕه‌وا بزانن و شانازی پێوه‌ بكه‌ن،به‌ڵام پشت له‌ ته‌بایی و یه‌كڕیزی ناوه‌خۆ بكه‌ن،خیانه‌ت و دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌ كوردستان له‌لا پیرۆزتر بێت،به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌گه‌ر پشت به‌ خۆی ببه‌ستێ،له‌ مامه‌ڵه‌ی سیاسی و ئابوری هه‌موو تواناكانی ده‌وڵه‌تداری تێدایه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ بواردا له‌ پێش زۆر ده‌وڵه‌تیش بێت،به‌ڵام له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌پێكردن و یه‌كبوونی ناوه‌خۆ ده‌رفه‌ت بۆ دوژمنانی ڕه‌خساندووه‌ چۆنیان مه‌رام بێت ئه‌وا كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بكاربهێنن له‌ ئه‌نجام یه‌كبون و پشت به‌خۆبه‌ستنی ناوه‌خۆ پوچوڵ ببێته‌وه‌ و هێزبدرێته‌ دوژمن،كه‌واته‌ بنه‌ڕتی پشت به‌ خۆبه‌ستن یه‌كبوونی ناوه‌خۆیه‌ دژی مه‌رام و زوڵم و سته‌می دوژمنان،كه‌ زۆر ده‌مێكه‌ كوردستان پێویستی به‌و یه‌كبوونه‌ هه‌یه‌،به‌ تایبه‌تی له‌ دوا قۆناغه‌كانی گۆڕانی خه‌باتی ڕزگاری له‌ چه‌كداری بۆ مه‌ده‌نی كورد بواری باشتری بۆ ڕه‌خسا بێته‌ ناو گۆڕه‌پانی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی،ئه‌مه‌ش بوارێكی باش و فراوانتر بووبه‌به‌راوورد له‌ ساڵانی ڕابردوو كه‌ خه‌بات و به‌رگری به‌ پشت و په‌نایی چیاكان بوو،به‌ڵام ئێستا جیهان دۆستی كورده‌ و خه‌باتێكی مه‌ده‌نیانه‌ ده‌كات بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی گرنگه‌ یه‌كبوونی ناوه‌خۆییه‌ بۆ پشت به‌ خۆبه‌ستن و وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن بۆدوارۆژی كوردستان نه‌چوونه‌ ژێر كاریگه‌ری دوژمنان به‌هیچ پاساو بیانوویه‌ك دۆستایه‌تی دوژمن به‌ شایه‌ن نه‌زاندرێ نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌روی هه‌مووپه‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بێت.
Top