كوردستان و ئاینده وهاوپه‌یمانیه‌تی

كوردستان  و ئاینده وهاوپه‌یمانیه‌تی

كه‌ مێژووی خۆمان و نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌كان ده‌خوێنینه‌وه‌ زۆر په‌ند و ئه‌زموونی جیاواز و گرنگی لێوه‌رده‌گرین، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی كوردستانی جیاواز له‌ نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌كانی تر قاڵبووی زۆر شێوه‌ خه‌بات و شێوازی سته‌مكارانه‌ی دوژمنانین،تورك،عه‌ره‌ب،فارس، هه‌ر یه‌ك به‌جۆرێك دوژمنایه‌تی خۆی به‌سه‌رمان جێبه‌جێ كردووه‌،وه‌ ئێمه‌ی كوردستانی زۆر شێوازه‌ خه‌باتی جیاوازمان گرتۆته‌ به‌ر بۆ مانه‌وه‌ و به‌ره‌نگاری گه‌یشتنه‌ مافه‌كانمان.ڕووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو بۆ هه‌موو كوردستان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ كوردستان ته‌نها دوژمنێكی دیاریكراوی نییه‌، به‌ڵكو بۆ كورد....عه‌ره‌ب،فارس،تورك جیاوازییان نیه‌و یه‌كگرتوو هاوبه‌شن،به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانایی كۆتایی خه‌بات و چاره‌نووس و نه‌ته‌وایه‌تی نییه‌ ده‌ست له‌ ماف و داهاتوو هه‌ڵگرین،زۆر ده‌وڵه‌ت هه‌یه‌ زۆرینه‌ كه‌مینه‌ له‌ خۆی تواندۆته‌وه‌ یان به‌چه‌ند مافێكی سه‌ره‌تایی كڕوكپی كردووه‌، ده‌وڵه‌تی تریش هه‌یه‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێ ته‌نها سیما و كلتوری ماوه‌ و مێژووه‌كه‌ی چۆته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی فه‌رمی و به‌ڵای ماف و نه‌ته‌وایه‌تیان نه‌چووینه‌ و پشت گوێ خراون،به‌نمونه‌لوبنان ،توركیا،ئێراق ،ئێران وه‌ك به‌شێك له‌ ده‌وله‌ته‌ رۆژهه‌لاتیه‌كان، ئێمه‌ جیاواز له‌و ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وانه‌، به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێك دابه‌ش كراوین به‌ڵام له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێك، بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری و ڕۆشنبیری و كلتوری هه‌یه‌ نه‌ته‌وایه‌تیمان بپارێزێ له‌ داهاتوو مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كان وه‌ده‌ست بێنین. به‌ڵام ئایا ته‌نها پشت به‌خۆبه‌ستن و خه‌باتكردن به‌ته‌نها دوور له‌ بنه‌ما و سیمایی هاوچه‌رخی پڕۆسه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ مافه‌كانمان بێگومان نه‌خێر، چونكه‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ ئه‌و خه‌باته‌ ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی خه‌باتی ناوه‌خۆ هاوبه‌شی به‌رژه‌وه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كراوه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆته‌ خولانه‌وه‌ به‌ ده‌وری بازنه‌یه‌كی داخرا و نه‌گۆڕپێش راپه رین زۆر لایه‌نی سیاسی هه‌بووئێستاش له‌ به‌شه‌كانی كوردستان باوه‌ریان به‌مانه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ل ده‌وله‌ت فه‌رمی داگیركار نه‌ك سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وایه‌تی، یه‌كگرتووی ناوه‌خۆ و هاوبه‌شی له‌گه‌ل پڕۆسه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی، پابه‌ندبوون به‌ گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی سیسته‌می سیاسی، ئاسایش و ئارامی، بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بنه‌مای سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تین بتوانین بچینه‌ پاڵ خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی هاوچه‌رخی مێژووی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌ ڕه‌واكانمان، خۆشبه‌ختیمان له‌وه‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ دوژمنانی به‌شه‌كانی كوردستان یه‌كێك نین له‌و ده‌وڵه‌ته‌ دانپێنراوه‌ مرۆڤدۆستانه‌ی له‌لایه‌ن دونیای هاوچه‌رخی ئێستا خاوه‌ن متمانه‌ و هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان بن به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جۆرێك تاوانبار و ڕوچۆته‌ نێودیكتاتۆریه‌ت و ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌ دونیا بینی مه‌ده‌نیه‌ت و مرۆڤایه‌تی ئێستا به‌ ئاسانی نه‌جێیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ نه‌ هێنده‌ گونجاون بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ دونیای هاوچه‌رخی ئێستا بگونجێنن، توركیا به‌هۆی نائارامی ناوه‌خۆ ئێران به‌ره‌نگاری ده‌ره‌وه‌ وه‌كو هاوبه‌شێكی تیرۆر ، ئێراقیش به‌هۆی تایفه‌گه‌ری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی، سوریاش ده‌ریایه‌ك خوێنه‌ له‌ تاوان، كه‌واته‌ كورد كاتی له‌ باره‌له‌هه‌مووبه‌شه‌كان ده‌رفه‌تی باشی بۆ ره‌خساوه‌، به‌ خه‌باتی دیموكراسیانه‌ به‌هه‌ولی به‌رده‌وامی ئاشتیانه‌ به‌ به‌رگری له‌ مافی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی خۆی به‌ ئاسانی و به‌ هه‌نگاو شێوازی جیاوازی ئاشتیانه‌ بتوانێ بگاته‌ مافه‌ ڕه‌واكانی، ئه‌گه‌ر چی بۆته‌ چه‌مكێكی زۆر سواو دووباره‌ له‌ نێو خه‌لك و لایه‌نه‌كان به‌ڵام هه‌میشه‌ یه‌كگرتووی ناوه‌خۆ به‌ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ مه‌رجی بنه‌مایی ئه‌و خه‌باته‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌ كوردستان بگه‌یه‌نێته‌ مافه‌ ڕه‌واكانی، چونكه‌ به‌بێ یه‌كگرتووی ناوه‌خۆئه‌و متمانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ وه‌ده‌ست نایه‌ و ئاشتی و دڵنیای له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو نابێت، هیچ به‌رژه‌وه‌ندی و هاوبه‌شێكیش به‌بێ ئاشتی و متمانه‌ تا سه‌ر نییه،‌ كه‌واته‌ یه‌كبوونی ناوه‌خۆ مه‌رجێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی داهاتووه‌ لێیه‌وه‌ بگه‌ینه‌ مافه‌كانمان، شێوازی ئه‌و خه‌باته‌ ئاشتی خوازییه‌ تاكوئێستاله‌سه‌ر به‌رده‌وامین به‌سه‌ دونیا به‌ئاگاهاتووه‌ له‌و سته‌مكارییه‌ی ده‌رهه‌ق كوردستان ده‌كرێ له‌هه‌مووبه‌شه‌كانی كوردستان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كه‌ كوردستان شایه‌نی ماف و سه‌ربه‌خۆبوونه‌، دیموكراسی و ئازادیه‌كان و خه‌باتی چینایه‌تی و مافی مرۆڤ ڕوویه‌كی تری خه‌باتی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌كانه‌ له‌و ڕێیه‌وه‌ به‌ره‌نگاری هێزی نه‌یاری ببینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی مایه‌یی دڵنیایی بێت بۆ ئێمه‌و هه‌موودونیا ئه‌و خه‌باته‌ی كوردستان له‌ ناوه‌خۆ و له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یكات روێكی ته‌واوی ئاشتی خوازانه‌ی هه‌یه‌ ،به‌لام هه‌مان ئه‌و خه‌باته‌ ئاشتی خوازه‌بوونه‌مان توانی ئێراق بهێنینه‌ ژێركاریگه‌ری ماف وخه‌باتی نه‌ته‌وه‌یمان به‌ئاشتیانه‌و به‌پێ ی ده‌ستوری ئێراق رێز له‌ مافی خه‌لكی كوردستان بگرێت،ته‌نانه‌ت كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی وئه‌مه‌ریكابه‌تایبه‌تی له‌ تاوان و له‌شكركێشیه‌كانی بێده‌نگ بوون!،ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌ ده‌سه‌لمێنێ كه‌كوردستان له‌ ناوه‌خۆله‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌ ناكۆك بووه‌،به‌لگه‌ی ئه‌و راستیه‌ش ئه‌گه‌ر16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی نه‌دابایه‌ریفراندۆم وه‌كو پرسێكی گشتی ئاشتی خوازانه‌ هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاندبووه‌ كه‌ناری ئارامی ووه‌ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆی،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌باتی رزگاری گه‌لان ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌مووجیهان فۆرمێكی ئاشتی خوازانه‌ی وه‌رگرتووه‌ نه‌ك چه‌كداری ،واتا شۆرشگێرییه‌تی رزگاری خوازی ئێستا هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌كات نه‌ك خه‌باتی چه‌كداری ئه‌مه‌ش بۆ پێشێل نه‌كردنی مافی مرۆڤ و رێزگرتن له‌ رای جیاواز،بۆیه‌ دوای ئه‌وهه‌مووخه‌باته‌ مه‌ده‌نیه‌ له‌هه‌رێكی كوردستان به‌تایبه‌تی پێویسته‌ له‌سه‌ر خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌ به‌رده‌وام بین گونجاوبین له‌گه‌ل هاوپه‌یمانیه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی نێوده‌وله‌تی،به‌لام له‌پال ئه‌و ئاشتی خوازییه‌ یه‌كگرتووی ناوه‌خۆ مه‌رجی سه‌ره‌كی زووگه‌یشتنه‌ مافه‌كانمانه‌ چونكه‌ دوژمنانی ده‌وروبه‌رهێنده‌بێویژدان و دژه‌كوردو مافن به‌بێ یه‌كگرتووی ناوه‌خۆوبه‌خه‌باتی به‌رده‌وامی ئاشتیانه ئاسان نیه‌‌ كوردستان بگاته‌ سه‌ربه‌خۆی.
Top