كوردســــــــتانێكی به‌هــــــــــێز

كوردســــــــتانێكی به‌هــــــــــێز
ئه‌مه‌ دواترین بۆچوونی ماكگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی شه‌ڕی داعش بوو،له‌ دیداری له‌گه‌ڵ به‌ڕێز به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاروباره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ،كه‌ خوازیاره‌ له‌ داهاتوو كوردستانێكی به‌هێزله‌ چوارچێوه‌ی ئێراقێكی به‌ هێزبێته‌ دی،ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵوێستێكی باشه ‌بۆداهاتووی هه‌رێمی كوردستان،كه‌هه‌ردوكیان كوردستان وبه‌غدابه‌ هاوتای یه‌ك ببینێ و پێشبینی داهاتووی هاوبه‌ش به‌ یه‌كسانی له‌ نێوان هه‌ردوولا بكات، چونكه‌ نالێ پارێزگاكانی باكوری ئێراق یان نالێت بۆدوارۆژی ئێراق وكوردستان به‌لكوبه‌هێزبوون بۆ هه‌ردوولاده‌خوازێ ،ئه‌وهه‌لوێسته‌ ده‌كرێ ده‌رفه‌تێكی باشتر بێت بۆداهاتووبۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان وئه‌مه‌ریكا،چونكه‌ ڕووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌هۆی هاوبه‌شی لایه‌نێكی كوردستانی له‌گه‌ل هێزه‌ ئێراقیه‌كان پاشه‌كشه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌ كوردستانیه‌كان كرد،چونكه‌ متمانه‌ی ناوخۆی كوردستانی له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌ لاوازكرد،پیلانگێڕی هێزه‌ هه‌رێمایه‌تیه‌كان بۆ هاوكاری ئێراق ئه‌مه‌ش فشارێكی تربووبۆ سه‌ركوردستان،ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك ئه‌مه‌ریكا له‌ پشگیری كوردستان بێده‌نگی بكات یان نه‌توانێ سنورێك بۆ ئێراق دابنێن ،له‌ كاتێكدا ده‌یزانی كه‌ ئێران یه‌كێكه له‌ هێزه‌ كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كان و مه‌ترسی راسته‌وخۆیه‌ بۆ سه‌ربه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ناوه‌خۆی ئێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی،ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ داهاتووی كوردستان له‌ ناوه‌خۆوه‌ بۆ داهاتوو،وه‌ ڕوانینی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا بۆ داهاتووی كوردستان،كوردستانێكی به‌هێزه‌ به‌هێزی كوردستان له‌ ناوه‌خۆ و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ ده‌مێكه‌ یه‌كلابۆته‌وه‌،كه‌ كوردستان هه‌رێمێكه‌ به‌راورد ناكرێ له‌گه‌ڵ ئێراقێكی پڕله‌ كێشه‌ و ناكۆكی،به‌ڵام بۆ متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی دورترو پێویستی به‌ هێزو توانایی بوار و پایه‌كانی تریشه‌ بۆ له‌سه‌ر پێ وه‌ستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی ده‌ره‌كی وخۆراگری ناوه‌خۆ،ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕاستییه‌ باش ده‌زانێ ناتوانێ ئێراق به‌هێز بكات و له‌به‌رناكۆكیه‌كانیش ئێراق به‌هێزنابێت ،چونكه‌ راده‌یی ناكۆكیه‌ كان به‌تایبه‌تی تایفی ومه‌رجه‌عیه‌تی هێنده‌ فراوان و قول و هه‌مه‌چه‌شنن ئه‌گه‌ر به‌هێزیش بێت ئێرانێك ئاماده‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ بخاته‌ خزمه‌تی خۆی یان سوودی زیاتری لێوه‌رگری، ئه‌وه‌ش یه‌كلابۆته‌وه‌ كه‌‌ به‌هێزبوونی ئێراق به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌یه‌ به‌هێزبوونی شیعه‌ش پاڵپشتیه‌ بۆ پارێزگاری و به‌هێزی ده‌سه‌لات و مانه‌وه‌ ی ئێران،به‌ڵام ناشكرێ ده‌ست له‌ ئێراق هه‌ڵگرێ بۆ ئێرانی جێ بهێڵێ و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سعودیا و ئوردن و كوێت وته‌واوی دۆسته‌كانی زیاد بكات، ڕوونتر بڵێین ئه‌مه‌ریكا له‌ كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی په‌شیمانه‌ كه‌ئه‌نجامه‌كه‌ی بووه‌ هۆی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ئێران بۆ ناو ئێراق،جارێكی تر ده‌رفه‌ت بۆ ئێران و هاوبه‌شه‌كانی ناڕه‌خسێنێ،له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكه‌نه‌وه‌ له‌ ئێراق ، هه‌ڕه‌شه‌ش زیاتر بكات بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی،به‌ گشتی به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ مێژووی و سیاسی و جوگرافیه‌كان ئێراق تا سه‌ر شوێن كار و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نییه‌ بۆ به‌هێزمانه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی به‌تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی له‌ پێشداباسكران،به‌ قه‌د ئه‌وه‌ی له‌ كوردستان ده‌رفه‌ت و نزیكایه‌تی و پێشینه‌ی دۆستایه‌تی تا ڕاده‌یی دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وامیشی هه‌یه‌ ،بۆیه‌ له‌ داهاتوو پێویسته‌ كوردستان هه‌ر وه‌كو جاران په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ گشتی و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌ تایبه‌تی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و گونجان نه‌بێت!، به‌ڵكو دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وام بێت كه‌ له‌ ئه‌نجام خۆیان به‌ هاوپه‌یمانێكی به‌رده‌وام و نزیكی كوردستان بزانن و بۆهه‌مووئه‌گه‌رێك هێزی پشتیوانی بن بۆ كوردستان،نه‌وه‌كو له‌ ساده‌ترین پێشهات پشت له‌ كوردستان بكه‌ن،ئه‌مه‌ و جگه‌ له‌و پێویستیه‌ش ئه‌مه‌ریكاش ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانێ بۆ مانه‌وه‌ و به‌هێزبوون و به‌ره‌ و پێش چوونی باشتر كوردستان گرنگتر و ئارامتره‌ له‌ ئێراق،‌ له‌ هه‌فته‌كانی ڕابردوو هێزه‌ شیعه‌گه‌ره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایان كردكه‌ ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ئێراق به‌جێ بهێڵێ،ئه‌مه‌ش ڕاستیه‌كه‌ ئه‌مه‌ریكاله‌زۆرزووئه‌وراستیه‌ی ده‌زانێ،هه‌ربۆیه ش‌ داوای كوردستانێكی به‌هێز ده‌كات تاكو هه‌ر كاتێ پێگه‌ی له‌ ئێراق لاواز بێت كوردستان پێگه‌ی به‌دیل و پێگه‌ی دووه‌می بێت بتوانێ مانه‌وه‌ی خۆی و هاوپه‌یمانه‌كانی بپارێزی،كه‌واته‌ به‌ر له‌ ئه‌مه‌یكا پێو‌سته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كار به‌هێزبوونی ناوه‌خۆ و پێگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن ،له‌ هه‌موو ئان و ساته‌كان هێزی ئاماده‌ و به‌هێز بێت بۆ پێشهاته‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی خۆی سوودله‌گۆرانكاری ناوه‌خۆی ئێراق و هه‌رێمایه‌تی وه‌رگرێ،چونكه‌ جگه‌له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا،ناوه‌راستی ئێراقیش یان رونتر بلێین لایه‌نه‌ سونیه‌كانیش نارازی سه‌رسه‌ختن له‌ده‌سه‌لاتی ناوه‌ندی به‌غدا،خوازیاری دروستكردنی دۆست و پشتیوانین بۆ داهاتووی خۆیان كه‌چیتر ده‌سه‌لاتی شیعه‌ به‌مه‌ رامی خۆیان هه‌لیان نه‌سورێنن، كوردستانیش ته‌نها به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ باشوری كوردستان له‌ ئه‌ستۆنیه‌ به‌لكو ئێستا هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ هیواو گه‌شبینی هه‌مووبه‌شه‌كانی كوردستان وروانینی هه‌مووده‌سه‌لاتداره‌كانی ناوچه‌كه‌و به‌گشتی و درواسێیه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌ چۆن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان له‌پرسی كورد بپارێزن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن وكێشه‌ی به‌دوانێت ئارامی ولاتیان تێك نه‌چێت،به‌گشتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل ناوه‌خۆوله‌ نێوان ئه‌مه‌ریكاودۆستایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌وولاتانی دراوسێ وله‌گه‌ل به‌غدا،ئاشتی بكاته‌ بنه‌ره‌تی كاره‌كانی داهاتووی به‌ په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بچێته‌وه‌ دۆست و هێزوپشتیوانی بۆ داهاتوو دروست بكات، ته‌نها كات و كار به‌رێكارنه‌بێت ،به‌لكوهه‌ربه‌راستی كارو هه‌نگاوه‌كانی داهاتووبۆ خزمه‌تی كوردستانێكی به‌هێز بێت،هێزێك بێت بۆ ئاشتی ودیموكراسیه‌ت ومافی مرۆڤ و ئاسایش و ئارامیه‌ك ببێته‌ پێشه‌نگی وولاتانی ده‌وروبه‌ریش،ئه‌گه‌رچی ئه‌ودروشم وقسه‌و باسانه‌ زۆركران و وتران به‌لام ده‌بێت بۆ داهاتوو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیش پابه‌ندی ئه‌و راستیه‌بن كوردستان روه‌وبه‌هێزبوون بێت نه‌ك درێژكردنه‌وه‌ی ناكۆكی و جیاوازییه‌كان،چونكه‌ له‌ هه‌مووكات كوردستان وه‌كوڕێزدارسه‌رۆك بارزانی له‌ دواووتاری خۆی فه‌رمووی پشت به‌خۆبه‌ستن گرنگه‌ بۆ داهاتوومان، پشت به‌هێزی ناوخۆببه‌ستین بۆ ماف و داهاتومان،چونكه‌ به‌بێ یه‌كترده‌بینه‌كه‌رسته‌ی به‌رده‌ست دوژمنان،كه‌ئه‌مه‌ش خوازیاری هیچ لایه‌نێكی تێكۆشه‌رونیشتمان په‌روه‌رنیه‌ كوردستان بخاته‌ به‌رده‌ست دوژمنان ئه‌وه‌ی له‌رابردووش رویدابێت درێژه‌ی پێنه‌درێ هه‌نگاوه‌كان بۆ به‌هێزبوونی كوردستان ببنه‌یه‌ك ئامانج ئه‌ویش خزمه‌تی داهاتووی كوردستان بێت
Top