ناكرێت خەبات وقوربانیداندانی دەیان ساڵەمان بكەینە قوربانیی عێراقی یەكگرتوویی هەڵوەشاوە ...
November 22, 2017
وتار و بیروڕا
.میللەتی كورد خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و جوانترین رێگای دیموكراسی و گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌یه كه له داهاتوودا به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا وه‌ك پاڵپشت به ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی كوردی به‌كاری بهێنێت، به‌لێ ریفراندۆم له كاتێكدا ئه‌نجام درا كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان كردووه و كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگه سه‌باره‌ت به كوردستانی بوونی ئه‌م شاره، چونكه وه‌ك ئاشكرایه به‌غدا نیازی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ستوور نه‌بوو.ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی وت كه كوردستانیان نه‌ته‌وه‌ی زیندووی ناوچه‌كه‌ن و باوه‌ڕی ته‌واویان به دیموكراسی و ماف و ئازادیه‌كان هه‌یه و ده‌یانهه‌وێ سه‌ربه‌خۆییانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن، چونكه وه‌ك ئاشكرایه جیهانی پێش ڕیفراندۆم كوردی ته‌نها وه‌ك جەنگاوەر ده‌ناسی و ئاشنای ویست ، خەبات و قوربانیدان و مافه‌كانی كورد نه‌بوون.هەرچەندە به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وله‌تی و ئیقلیمیه‌كان یه‌كانگیر نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا جیهان به جۆرێكی تر له كۆی ناوچه‌كه و داخوازیه‌كانی كوردستان تێگه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر جاران وه‌فدی وڵاتان بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و بازرگانی ڕوویان له كوردستان كردبێ، ئێستا ڕۆژانه وه‌فدی وڵاته زلهێزه‌كان له كوردستانن تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له حاڵی ئێستادا له رێگه‌ی به نادیده گرتنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم به‌غدا و هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه بچهسپێننهوه، كه ئه‌مه‌ش به‌ستراوته‌وه به كۆمه‌لێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و تاكتیكی پاشقوڵ له‌یه‌ك گرتنی زلهێزه‌كان له ناوچه‌كه.بۆیە ئێستا هیچ رێگەیەك لە بەردەم رژێمی بەغدا نەماوە و یان دەبێ دان بەدەستوور و مافەرەواكانی كورد دابنێ یانیش قبوڵی بەڵی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی بكات واتا دوو دراوسێی باش بین
بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، گەر چی لە بەشێكی كوردستان بە سەركەوتوویی و لە ژێر گوشاری داگیركەران بەرێژەی 93% دەنگی كوردستانیانی بەدەسهێنا ،بەڵام لە رٍاستیدا ئەوا ئاواتی لەمێژینەی نەتەوەیی و شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان بوو ، كە بەدی هات .ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی، جارێكی دیكه ئه‌و ڕاستییه‌ی دووپات كرده‌وه كه نه سنووره ده‌ستكرده‌كانی سایكس پیكۆ توانیویه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پارچه‌كانی تری نیشتیمان جیا بكاته‌وه و نه‌ش ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه‌ی كه له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام دراوه، توانیویه‌تی هه‌ستی كوردبوونیان تێدا بكوژێ. ئه‌وان دیسان سه‌لماندیان كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر داگیركاری و بنده‌ستیدا، ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر ماوه و نه‌كه‌وتووه و هێشتاش هه‌ر كانگای بیر و هزری نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تییه. هەڵوێستی كوردستانیان چ لە نێو خۆیی هەر چواربەشی لەتكراو و دونیا ئه‌و ڕاستییه‌ی دووپات كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای دابه‌شكردنیشی، كوردستان هه‌ر یه‌كپارچه‌یه و هه‌روه‌كچۆن له كاتی چه‌ندجار ئاواره‌بوونی براكانیان له باشوور، ئه‌وان وه‌ك خاوه‌ن ماڵ پێشوازییان لێ كردن و ماڵ و حاڵ و پارووی ده‌میان له‌گه‌ڵ به‌ش كردن، ئێستاش به هه‌مان روحیه‌تی جاران و بگره زیاتریش، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی و پشتیوانی‌یان لێ ده‌كه‌ن. بێ گومان ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌ش بۆ داگیركه‌ران شكستێكی گه‌وره‌یه و هه‌رسكردنی ئه‌سته‌مه.بۆیە شێتانە و هارانە دوای چەند رۆژێك گشت هێزەكانیان كۆكردەوە بۆ ئەوەی رٍق و كینەیان لە هەمبەر ئەو دەسكەوتە گەورەیە برژێنە دەرەوە . راپرسیی ھەرێمی کوردستان، بەو پێیەی ھیچ ئاساوارێکی یاسایی راستەوخۆی نییە، بەڵکوو ئاسەواری سیاسیی ھەیە کە زۆنی دادگای باڵای فیدراڵ نییە، بەو پێیەی پرسێکی سیاسییە نەک یاسایی، بۆیە دادگای باڵای فیدراڵ تەنیا دەتوانێت راگەیاندنی "نادەستووری"ی بکات، ڕاگەیاندنی نادەستووریش ھیچ جۆرە مافێک نادات بە حکوومەتی فیدراڵ تاکوو داوای جێبەجێکردنی ھیچ جۆرە خاڵێک بکات. بەسادەتر بڵێین، دادگای باڵای فیدراڵی مافی ھیچ جۆرە ھەڵوەشاندنەوەیەکی جا یاسایەکی نادەستووری بێت یان راپرسی بێت، نییە، چونکە ھەڵوەشاندنەوە لە فەلسەفەی یاسادا بەو مانایە دێت کە دەسەڵاتی دادوەری خۆی دەخاتە جێگەی پەرلەمان یان ئیرادەی خەڵک، ئەمەش لە فەلسەفەی دیموکراسی و فیدراڵیزمدا رەوا نییە، دامەزراوەیەکی ھەڵنەبژێرداوی وەکوو دادگا، خۆی بخاتە جێگەی دامەزراوەیەکی ھەڵبژێدراوی وەکوو پەرلەمان یان ئیرادەی خەڵک.ریفراندۆم بۆتە ناسنامە و تاپۆیەك كە دوای سەدەیەك ئینكاركردنی بۆ كورد وكوردستان گەرٍایەوە .