ده‌ستوری عێراق، رێگه‌ی چاره‌سه‌ری تێدایه؟
November 21, 2017
وتار و بیروڕا
![ده‌ستوری عێراق، رێگه‌ی چاره‌سه‌ری تێدایه؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/hggaga.jpg )
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می عێراق، به ده‌ستورێكی نوێتر و مۆدێرنه و چه‌سپاندنی دیموكراتی و فیدراڵی، ده‌چێنه ئه‌و دۆخه‌ی ساڵی 2005 كه به پشتیوانیه‌كی زۆری ئه‌مریكیه‌كان و راوێژكاره سیاسی و یاساییه‌كانیان فشارێك بۆ تێپه‌ڕاندنی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری عێراقی دروست بوو، ئه‌وكات سونه‌كان ئه‌م ده‌ستوره‌یان ره‌ت كرده‌وه، كورد بووه فریاد ره‌سی ئه‌م ده‌ستوریه كه بووه سزایه‌ك بۆ گه‌لی كوردستان.
جیا له‌و هۆكارانه‌ی متمانه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه له نێوان عێراقیه‌كان، بوونی ده‌ستورێكی كارپێنهكراوی وه‌ك ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق و هه‌ژموونی تاككهسی و تائیفی به‌سه‌ر جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و وه‌لانانی بڕگه و ماده ده‌ستورییه‌كان هیچ به‌هایه‌ك نه‌ماوه وه‌ك گرێبه‌ستێكی پته‌وی یاسایی و شه‌رعی ده‌ستور ببێته بنه‌مای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
له 5 ساڵی رابردووه، تاكو ئه‌مڕۆ به‌كارهێنانی ده‌ستور وه‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دابه‌شكردنی ماف و ئه‌رك و نه‌هێشتنی هێزی تاككهسی و تائیفی دروشم بوه، چ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه یا ئه‌وانه‌ی لایه‌نی سێهه‌می كێشه‌كانن و ده‌یانه‌وێ گفتوگۆی نێوان هێزه‌كان به ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه كارتێكی سووتاوه، چونكه له 2005ه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ ئه‌م ده‌ستوره هیچ زه‌مانه‌تێكی تێدا نه‌بووه، هیچ مافێكی بۆ پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شیعه نهگهڕاندۆهتهوه.
زێده‌تر له50 له‌و 144 ماده‌یه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق پشێلكراوه، هه‌ندێكیتری ماده‌كان به‌پێی واقیعی زۆرینه‌ی شیعه، یاخود سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی تائیفی و تاككهسی په‌كخراون و كاریان پێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه حاڵی ده‌ستورێك بێت، له وڵاتێكدا پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بی و ئاینی بێت، ده‌بێ چ ئومێد له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره ههڵچنێدرابێ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی پێداگیری ده‌كه‌ن كه ده‌ستوری عێراق زامنه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
بێگومان هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌ی عێراق بێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نیا كات كوشتنه، نه‌ك ته‌نیا بۆ كورد، كه ئێستا سه‌رقاڵی گه‌ڕێكی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ سونه‌كانیش ئه‌م ده‌ستوره هیچ تروسكایه‌كی تێدا نییه كه هاوبه‌شی عێراقن یاخود به‌شێكن له بڕیاردان و شه‌راكه‌ت، چونكه خه‌ریكی ئه‌وه‌ن به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی زۆر له ماده ده‌ستوریه‌كانیش بگۆڕن، بۆخۆی وه‌ك كورد ده‌ڵێ: كاری پێنه‌ده‌كرا حاڵی عێراق به‌مشێوه‌یه بوو، جا ئهگهربێتو به‌م ئه‌قڵیه‌ته میلیشایی تائیفیه گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بێگومان وه‌ك یاساكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێده‌په‌ڕێنن و ده‌ستور ده‌بێته‌وه گرێبه‌ستێكی له‌ناوبردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌ی ناشیعه.