هەڵسەنگاندنی بریارەكانی دادگای دەستوری لە رووی یاساییەوە

هەڵسەنگاندنی بریارەكانی دادگای دەستوری  لە رووی یاساییەوە
دوابە دوای ئەوەی ك حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 25ی سێبتەمبەری ئەوساڵ بریاریدا بۆ ئەوەی ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆیی كوردستان بكات و ئەوەش تەعبیر لە رای راستەقینەی هەر كەسێكە بە پێی پرەنسیبە كانی دیموكراسی و مافی گەڵان بەڵم ئەو راپرسییە كە بە زۆرینەی رە ها بە رێژەی 92.73% دەنگیان بە بەڵێ‌ دا لە لایەن حكومەتی ناوەندییەوە نەتوانرا ئەو بریارە قەبوول بكەن هەر بۆیەش هەر ززو بە زوو كەوتنە دژایەتی ئەو پرسە چارەنووسسازەدا.
هەر بۆیەش حكومەتی ناوەندی 4داوای لە دادگای دەستوری بە ژمارەكانی ٨٩ و ٩١ و٩٢ و ٩٣ /٢٠١٧ تۆماركرد بۆ ئەوەی بریار لە سەر نادەستوریبوونی ئەو راپرسییەدا بدەن.
بۆ ئەوەی بەروونی باس لە برگە و بابەتەكانی ئەو چەند بریارانەی ئەو دوایە بدەین .
دادگای باڵای فیدراڵی لە بریارەكدا باس لەوە دەكات كە هیچ دەقێك لە دەستوور( لەژێر سایەی بڕیارە جێبەجێكراوەكانی)دا نییە رێگە بە جیابوونەوەی هیچ پێكهاتەیەك بدات كە لە ماددەی( 116)ی دەستووردا جێگیركراون.
هەر وەكوو بەشی یەكەم، هەرێمەكان لە مادەی (116)ـــدا هاتووە:
ڕژێمی فیدرالی لە عێراقدا پێكدێت لە پایتەخت و هەرێمەكان و پارێزگا لامەركەزیەكان و ئیدارە ناوخۆییەكان ".
لە كاتەكدا دادگای فدرالی پەنای بۆ ئەو مادەیە بردووە كە خۆی لە بابەتەكانی تری دەستور لاداوە ئەویش وەكوو ئاماژەیەك بەدیباچەی دەستورە كە باس لە : "پابەندبوون بەم دەستورەش یەكێتی ئازادانەی گەل و خاك و سەروەری عێراق دەپارێزی"
ئەوەش ئاماژەیەكی روونە كە پابەند بوون بەو دەستورە سەروەری عێراق دەپارێزرێت ئەوەش بە روونی دیارە كە لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و پێشتریش حكومەتی ناوەندی بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسە سیاسییەكانی هێزی جولاندووە و ئەوەش پێشەڵكردنی مادەیەكی تری دەستورە كەلە مادەی (9)برگەی یەكەمی دەستوردا هاتووە
‌ڕ- هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگیو ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەست وەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا.
ئەوەی كە جێگەی هەڵوێستە لە سەر كردنە ئەوەیە كە حكومەتی ناوەندی تەنیا ئەو یاسایانە جێبەجێ‌ دەكات كە لە بەرژەوەندی خۆیاندایە بۆنمونە
مادەی 140 دەستوریش كە دەبیت تا كۆتایی ساڵی 2007 كۆتایی پێهاتبوایە تاوەكوو ئێستا رێگری لێكراوە ئەوە و دەیان بڕگەی تر پێشەڵكردنی دەستور نیشان دەدەن و نیشان دەدات كە ئەو بریارانە چەند لایەنگری و بێعەدالەتییان تێدایە.
Top