کوردستان ترسی نییە
November 20, 2017
وتار و بیروڕا
ئەم بڕیارە پێمان دەڵێت کە جگە لە یەک کلتور و یەک شوناس و یەک فەرهەنگ و یەک زمان لە (عیراق)دا، شتێکیتر بوونی نییە
پێمان دەڵێت شتێک بەناوی دیمۆکراسی و ڕای تاکەکەس بوونی نییە
پێمان دەڵێت (عیراق) جەنگەڵێکە و بەهێز لاواز دەخوات و یاسا و مافی مرۆڤ تێیدا بونییان نییە.
(ڕیفڕاندۆم) بڕیاری تاک بە تاکی کوردستانە ، دەنگی مرۆڤی ئازادیخوازە ، پەیامێکە بۆ جیهانی ئازاد و هەموو ئەوانەی ئیدیعای دێمۆکراسی دەکەن ، دەنگی مەزڵومترین بوونەوەری سەرزەمینە کە بە گەرویێکی پڕەوە بانگی ئازادی و سەروەری دەدەن.
کوردستان ڕۆژگاری لەوە زۆر ناخۆشتری تێپەڕاندووە ، هیچ کات ئیڕادەی نەشکاوەو تەسلیمی دەستی دوژمن نەبووە
نەیارانی کوردستان هەرچیێک بکەن ناتوانن دەنگی ئازادیخوازی گەلێک خامۆش بکەن ،کوردستان سەردەکەوێت.