سلێمانی کۆنەکان بە نوێ دەکڕێتەوە
November 20, 2017
وتار و بیروڕا
دکتۆر بەرهەمیش ئێستا خەریکە هەمان سیناریۆی نەوشیروان میشتەفا دووبارە دەکەتەوە و دەیەوێ بە نوێ خۆی بە سلێمانیەکان بفرۆشێتەوە، ئەوە جگە لە باڵەکانی ناو یەکێتی، کە هەر باڵە و بە نوێ خۆیان پیشانی سلێمانیەکان دەدەنەوە، لەوانەش سەیرتر شاسوا چی کۆنەی وەلانراوی ناو یەکێتی و گۆڕان هەیە لە خۆی کۆکردوونەوە و بە سلێمانیەکان دەڵێ: ئێمە نەوەی نوێین و تۆزی کوورەمان پیوەیە و بۆ یەک چرکەش بەکار نەهێنراوین و وەرن ئەو بەهەشتەی ئێوە دەتانەوێ، لای ئێمە نەبێ دەستتان ناکەوێ.