تەنیا بە دەنگی گەڵ ئەنجامی گشتپرسی هەڵدەوەشێتەوە
November 20, 2017
وتار و بیروڕا
هەر بۆیەش بڵاو بونەوەی مقۆمقۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی راپرسی بە تایبەتی كە لە لایەن حكومەتی ناوەندەوە وەكو پێشمەرجی گفتگۆكان دانراوەئاوا ئاسان و ممكین نییە.
هەر بۆیەش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم لە دەستەلاتی حكومەتی هەرێم تەنانەت پارڵمانیش دانییە ئەوەش دەتوانیین بەو شێوەیە شی بكەینەوە،كاتەك كە دەستورەكانی ووڵات لە لایەن دەستەلاتی یاسادانانەوە دەردەچن حكومەت و هەموو دام و دەزگاكان ملزم بە جێبەجێ كردنی ئەو یاسایانەن و تەنیا دەتوانن رێنمایی بۆ دەر بكەن بۆ ئەوەی ئاسانتر جێبەجێ بكەن هەر وەك چۆن دەبیت ئەو رێنماییانە پاڵپشت بەو یاساییە دەربچن كە لە دەستەڵاتی یاسادانانەوە دەرچوونە و ئەو یاسایەش نابیت بە پێچەوانەی دەستوور بیت.
و تەنانەت هەموار كردنەوەی دەستوریش بە تایبەتی دەستوری عێراق كە دەستورەكی جامدە ،هەموار كردنەوەی پێویستی بە كۆمەڵەك رێو شوێنی دژوار هەیە كە لە دەستور دا هاتووە بەڵام ئەوەی كە لە دەستوریش گرینگترە رای گەلە كە دەتوانیت بە شێوەیەكی دیموكراتیانە یەكلایی بكاتەوە.
بریاری هەڵوەشاندنەوەی دەبیت وەكوو پرۆژە یەك لە پارڵمان باس بكرێت و تەنانەت پارڵمان ناتوانیت بریاری لە سەر بدات تەنیا پارڵمان دەتوانیت كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و راپرسی رابسپێریت بۆ ئەوەی كە گشت پرسی بكرێت لەو گشت پرسییەدا دەبیت ئەو پرسیارە ئاراستەی خەڵك بكرێت ئایا لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی راپرسیدان؟ یان نا؟
هەر بۆیەش رێز گرتن لە بریاری دادگای فیدراڵی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكوو ئەوەی كە لە هندەك لە میدیاكان باسی لێوەدەكرێت بە نیشانەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ریفراندۆم نییە بەڵكو نیەت پاكییە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لە چوارچێوەی دەستوردا هەر بۆیەش هەر جۆرە شیكردنەوەیەك لەو بارەیەوە لە دەرەوەی ئەو بابەتە بیت هەڵەیە و دەچیتە خانەی پرۆپاگەندە و هیچی تر نییە.