ئێمە کێین

ئێمە کێین
تەنها ناسینێک کە ڕاستی و ڕەوایی و حەقانییەتی ئێمە ووەک گەلێک پێناس بکات ئەو ناسینەیە کە خۆمان فەرامۆشمان کردووە و پێناسی خۆمان داووەتە دەستی کەسانی تر و هەموو ئەو ئەرگیومێنت و پاڕادایمە بەهێزانەی مێژوومان وەک خۆیان لە بەرامبەر نەیارانمان بەکار نەهێناوە.
کوردستان بە دەیان جار کەوتۆتە بەر شاڵاوی سوپا دڕندە و شەڕانگێزەکان ، ئەنفال و تەعریب و تەبعیس کراووە
چەکی مرۆڤ کوژ بە تاکی کورد تاقی کراوەتەووە ، دێهات و شارەکانی کوردستان خاپور کراون ، ئازادی لە تاکی کورد قەدەغە کراووە
مافی ژیانێکی ئاسایی لێ زەووت کراووە و ووەک مرۆڤێکی کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ کراووە..
ئێستا ئێمە لە جیهانێکی پڕ لە ئاژاوە دەژین ، لاوازبوونی دەوڵەتان و دەرکەوتنی دەوڵەتی لەرزۆک (Failed states) پاڕادایمێکن جەخت لەسەر داڕووخانی دەسەڵاتی حکوومی و هەڵوەشانەوەی دەوڵەتان و سەرهەڵدانی ململانێی هۆزگەری و نەژادی و ئایینی...هتد، دەکەن.
کوردستان توانی سەرکەوێت بەسەر تاریک پەرستان
عەصای دەستی خەلیفە و ئەمیرەکانی شکاند و سحری سەرکەوتنی فاڵچییەکانی باطڵکرد
تاکی کورد مەزنترین پێناسی لە مێژووی مرۆڤایەتی تۆمارکرد ، هێزی بەد و هەڵگرانی ئاڵای ڕەشی تێکشکاند.
لە ئێستادا ئێمە سیادەیێکی تایبەت بەخۆمان نییە ، بەڵام ئەمە ئەووە ناگەیەنێت دەبێت بە بەشێک لە دەوڵەتی جەهل و طائیفە ناوزەندمان بکەن.

نیشتیمانی ئێمە کوردستانە و نیشتیمانی ئەوان عەرەبستان...
Top