ئەزموون و شارەزایی خانەنیشینان بکەینە سەرچاوەی داھاتوومان

ئەزموون و شارەزایی خانەنیشینان بکەینە سەرچاوەی داھاتوومان
ئینگلیزەکان دەلێن " تەمەن شارەزایی بەدەست دەھێنێت، وەزیرەکی و دانایی بەدەست دەھێنێت.
گومانی تێدانییە کەسانی بە تەمەن و شارەزاتر و بە ئەزموونترن لە کەسانی تر وەھەروەکو کوردەواری خۆمان دەلێ" ھەر ساڵە و عەقلێک" کەواتە تا زیاتر بچینە ناو تەمەنەوە شارەزایی و ئەزموون حیکمەتت زیاتر دەبێت، کەچی بەداخەوە لە ھەرێمی کوردستان کە تەمەن دەگاتە (٦٣)ساڵ یەکسەر خانەنشین دەکرێت و دەچێتەوە ماڵەوە ئەو ھەموو شارەزایی و ئەزموونە لەگەڵ خۆی دەباتەوە ماڵەوە بێ ئەوەی کەس سوودی لێ ببینێ ،لەوانەیان زۆربەیان لەوانەی کە ئەمساڵ و ساڵانی پێشوو کە خانەنشین بوون ھێشتا توانی جەستەیی و ھزری و فکرییان زۆری بە بەر ماوە دەکرێ لە دەزگایەکی تر لە شوێنێکی تر بە ناوی تر سوود لە شارەزایی و ئەزموونی وەربگیرێت بەتایبەت وەزارەتی پەروەردە پێویستی زۆری بە شارەزایی و ئەزموونی زۆرێک لەم بەرێزانە ھەیە کە خانەنشین بوون و خۆشیان توانای باشیان ھەیە بۆ نموونە زۆرێک لەم بەرێزانە کۆمەڵگا و قوتابخانە ناحکومییەکان بەرێوە دەبەن و رۆڵی کاریگەر دەگێرن و نایانەوێ ئەو ئەزموون و شارەزایەیی ھەیانە و قەتیس ببێ و بە فیرۆ بچێ کەس سوودی لێ نەبینێ و ناچار بوون خۆیان بۆ خۆیان ھەوڵدەدەن ھەم سوود و قازانجی کۆمەڵگایان ھەیە ھەمیش بۆ بژێوی گوزەرانی ژیانی خۆیان ، بۆیە گرنگە وەزارەتی پەروەردە مشورێکی جدی یان خەمخۆرێکی پەروەردە و کۆمەڵگا بێت ئەو بەرێزانە لە کۆمەڵگایەک یان دەزگایەک کۆیان بکاتەوە بە گرێبەست داییان بمەزرێنێت بەتایبەتی ئەوانەی ئارەزوویان ھەیە تا ھەم کۆمەڵگا و ھەم پەروەردە سوود لە شارەزایی و ئەزموونیان وەربگرێت ھەمیش خۆیان سوود ببینن ھەم لە ڕووی مادی ھەمیش تەواوکەری پیشەکانی پێشوویانە کە دەکرێ ناوە ناوە بەردەوام توێژینەوە و خوێندنەوە و پڕۆژە بابەت ئامادە بکەن لە ھەر بوارێکی پەروەردەی تایبەتمەند و پەیوەندیدار ئەوکات بڕیارەکان و رێنماییەکانیش سەقامگیرت و بێ کێشەتر دەبن، ھەم ئەوانیش سوود و قازانجی ئابوری و کۆمەڵایەتی و خۆش گوزەرانی دەبینن.
جگە لەوەش دەکرێ کۆمەڵگایەک ئەوانەی ئارەزوومەندن و رێکبخرێن کە سوود بە باری تەندروستی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابوری .....تاد ئەو دەگەینێ ھەروەکو لە ووڵاتانی سعودیە و مەغریب کۆمەڵەی خانەنشینیان ھەیە ، لە ووڵاتی میسریش کۆمەڵەی گشتی بە ساڵاچوان ھەیە ھەروەھا لە تونس و ئەڵمانیا و ئەمریکاو ژاپۆن چەندەھا ووڵاتی تر کە ئەو کۆمەڵانە لە پێناو خزمەت گەیاندن بە خانەنشینان لە ھەموو ڕوویەکەوە دامەزراون کۆکراونەتەوە نەک پەرتەوازە ببن ، لە ووڵاتی ژاپۆن گرنگی زۆر بە خانەنیشینان دەدرێ وەکو سەرەتایی ژیان سەیری ئەوان دەکرێت کە ھیچ کات ھەست بەوە نەکەن کە پیر بووینە بەردەوام ڕاوێژ و بۆچوونیان وەردەگیرێت لە پرسە تایبەتمەند و پسپۆرییە گرنگەکان ھەر ئەویش وای کردووە بە بەھاترین و بەناوبانگترین شەقامی سەرەکی لە تۆکیۆ بە ناوی خانەنشینان بکرێت.
گرنگە ئێمە لە ھەرێمی کوردستان بایەخ و گرنگی بە خانەنشینان بدەین فەرامۆشیان نەکەین بەتایبەتی لە وەزارەتی پەروەردە زۆرێک لەوانەی خانەنشین بوون لە مامۆستا و بەرێوەبەری قوتابخانە وبەرێوەبەری گشتی و ڕاوێژکاران توانا و ئەزموون و شارەزایی زۆر باشیان ھەیە ، جگە لەوەی پێویستە رێوڕەسمی شایستەیان بۆ بکرێ سوپاسنامەی دیوار و رێزلێنان و خەڵات بکرێن و نامیلکەی ساڵانەی تایبەت بە ناو پرۆفایل و ئەزموونیان بنوسرێتەوە بەسەریان دابەشبکرێت بە کورتی ژیانی وەزیفەیان بخوێندرێتەوە و بنوسرێتەوە ، دواتر وەکو باسم کرد وەزارەتی پەروەردە ئەوانەی توانا و شارەزایی و ئەزموونیان عەیە بیان گرێتەوە خۆ و لە پێناو کۆمەڵگا و پەروەردە بتوانرێ سوودیان لێ ببینرێ ببنە سەرچاوەی ئەزموون و شارەزایی بۆ گەنجە خوێن گەرمەکان ،ھەر وەکو ئیتالییەکان دەلێن" چۆلەکەی ناو دارستان باشترە لە چۆلەکەی ناو قەفەس".
بەکر کەریم حەسەن
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی

Top